یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی قه‌ڵادزێ كۆچی دوایی كرد   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/10/2010 : 15:02:40
قه‌باره‌ی فۆنت
خوێندكار یان قوتابی.... ؟! له‌ ڕێبه‌ری وه‌رگرتنی (خوێندكار _ قوتابی)دا
a_qamishi@yahoo.com

له‌كاتێكدا هه‌وڵی یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی و یه‌كخستنی ماڵی كوردی و بانگه‌شه‌ی هاوڵاتی بون وڕێزی به‌رانبه‌رویه‌كپارچه‌یی زمانی ستانداری كوردی ده‌درێت، به‌ڵام تائێستاودوای زیاتر له‌(19) ساڵ له‌ته‌مه‌نی حكومه‌تی كوردی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌ده‌بوا لوتكه‌ی مه‌عریفه‌ و ناوه‌ندی ڕۆشنبیری وپارێزه‌رومه‌ڕجه‌عی زمان وئه‌ده‌بی خۆمان بێت،جێگه‌ی سه‌رنجه‌كه‌ نه‌یان توانیوه‌له‌ سه‌ره‌تاكانی زمانی خۆیاندا یه‌كبگرنه‌وه‌ چۆن ده‌توانن له‌پرسه‌ گه‌وره‌و چاره‌ نو سسازه‌كان به‌ڕاستی یه‌كبگرن!؟ ساڵانه‌ ئه‌گه‌ركتێبی ڕێبه‌ری وه‌رگرتنی (قوتابیان _خوێندكاران) له‌زانكۆوپه‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینی، سیستمی خوێندنی ئه‌م وڵاته‌شت به‌رچاو ده‌كه‌وێت، جگه‌له‌وه‌ی كه‌ئاڵۆزیوڕۆتینی زۆری تێدایه‌بۆ خوێندكارهه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاهه‌نگی ده‌رچون وخه‌می وه‌رگرتن ودامه‌زراندن ده‌ستله‌ملان ده‌كات له‌سه‌رجه‌م ڕێبه‌ره‌كه‌داوته‌نانه‌ت له‌ناونیشانی كتێبه‌كه‌شدا ئه‌گه‌رخوێندكارنوسرابێ‌ خه‌ت مایل قوتابیش نوسراوه‌، ئه‌گه‌ر خوێندنگا نوسرابێ ئه‌وه‌ قوتابخانه‌ش له‌گه‌ڵیا نوسراوه‌!!ته‌نانه‌ت له‌به‌رڕێزی به‌رانبه‌ریان (له‌به‌رنه‌وروژاندنی به‌رانبه‌ر) له‌تاێڵه‌كاندا خۆیان له‌ ڕه‌نگی زه‌ردوسه‌وز پاراستووه‌و هه‌ربه‌شین وسورنوسیویانه‌خۆزی بۆپاراستنی یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد له‌جیاتی وشه‌ی (خوێندكار _قوتابی) ناوێكی سێیه‌میان بهێنایه‌ یان به‌ڕێكه‌وتنێكی ستراتیجی یان ته‌وافوقی ببورن(زانستی ) یه‌كێ‌ له‌ودووانه‌یان هه‌ڵبژاردایه‌ (قوتابی یان خه‌ێندكار)(ژن یان ئافره‌ت)! ئه‌وكاته‌ش دوای (20) ساڵی تركه‌ته‌مه‌نی من وتۆ ته‌واو ده‌بوو ئومێدیان ده‌بووكێشه‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌كانی وه‌ك {ئاووكاره‌باوڕێگه‌ی گه‌ڕه‌كی كانی سپیكه‌ و خه‌ته‌نه‌ی ئافره‌تان وتێكه‌ڵكردنی كچان وكوڕان و...هتد}بۆنه‌وه‌ی داهاتومان ئه‌گه‌ر زلهێزه‌كان مانه‌وه‌، ئه‌وكات له‌وانه‌یه‌ پرسه‌ ورده‌كانی وه‌ك كه‌ركوك وناوچه‌دابڕاوه‌كانیش چاره‌سه‌رنكرێن، ته‌مه‌نی من وتۆش به‌شی ئه‌وهه‌مووهه‌نگاوه‌سیاسیانه‌ناكات،ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م باسه‌مان وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی به‌سه‌ر هاتوه‌كه‌نه‌خۆشی دڵی هه‌بوو به‌ڵام جوانكاری لوتیان بۆده‌كرد! ئه‌وباره‌ ناهه‌مواره‌ هۆكاره‌بۆنه‌مانن ولاوازبونی ئینتمای گه‌نج ولاوی كوردبۆنیشتمانه‌كه‌ی، له‌كاتێكدا پێشه‌وا قازی محمدسه‌ڕه‌رای ڕه‌وشی ناهه‌مواری ئه‌وكاته‌ و باری خراپی ئابوری توانی له‌ماوه‌ی چه‌ندمانگێكدا كۆماری كوردستان دابمه‌زرێنێ‌ له‌مهابادكه‌ته‌نها شه‌ش مانگیشی خایاند،له‌كۆتاییدا له‌ڕووی دلسۆز ییه‌وه‌بۆكوردوكوردستان ده‌ڵێم بابه‌خۆماندا بچینه‌وه‌، ئه‌گه‌رخه‌ڵكانێك له‌ سزای خوداش ناترسن وهه‌ست به‌ لێپرسینه‌وه‌ ناكه‌ن بائه‌وه‌ بزانن كه‌مێژووڕه‌حم به‌كه‌س ناكات، بامێژوویه‌كی سپی تۆمار بكه‌ین، چونكه‌دوای نه‌مانی خۆمان وگۆڕانی ئه‌م ڕه‌وشه‌، نه‌وه‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵانه‌مان به‌چاودا ئه‌ده‌نه‌وه‌وده‌بنه‌ له‌كه‌یه‌كی ڕه‌ش بۆمێژوو