یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی قه‌ڵادزێ كۆچی دوایی كرد   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/12/2011 : 11:57:32
قه‌باره‌ی فۆنت
خوێندنه‌وه‌كی مێژویی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ
a_qamishi@yahoo.com
ماف له‌به‌رنامه‌ی مرۆڤدا گه‌ر نه‌سه‌نرێ‌..نادرێ‌، كورد به‌نمونه‌:
10/12/ی هه‌مووساڵێ‌ دروشمه‌كانی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی به‌رز ده‌كرێنه‌وه‌،كه‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆیه‌كه‌م جارله‌(10/12/1948)له‌كۆشكی (شابو)له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، بێگومان مافی مرۆڤ بۆهه‌موان پێویسته‌و ڕاست ودروسته‌، به‌ڵام ته‌مه‌نی درێژی زیاترله‌(60) ساڵی ئه‌و جاڕ نامه‌یه‌ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌: هه‌رگیز مافی مرۆڤ لای مرۆڤ ده‌ست ناكه‌وێ‌ ، ناچار ده‌بێ‌ مافی خوراوی له ‌سته‌مكار بسێنێ‌، ئه‌و جاڕنامه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌ق و تێكسته‌كانی بۆ هه‌موانه‌ به‌ڵام له‌ پراكتیزه‌دا ته‌نها بۆخۆیانه‌! ته‌نها بۆ مروڤی ئه‌وروپاو ڕۆژئاوایه‌و بۆ گه‌لانی چه‌وساوه‌ مه‌ره‌كه‌بی سه‌ركاغه‌زه‌ و هیچی تر! چون ئه‌وان خاوه‌نینی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دروستیانكردوه‌، به ‌به‌ڵگه‌ی: (ڤیتۆ) بۆهه‌بێ‌؟ پاشان بۆده‌بێ‌ ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كان بێ‌؟ مه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كانی تر ئه‌ندامی ئه‌وڕێكخراوه‌ نین؟ مرۆڤ نین؟ له‌لایه‌كی تره‌وه ‌مێژوو دیاره‌ ئه‌وانه‌ی سته‌میان له‌ ئێمه‌ی كورد كردوه‌ ودابه‌شیانكردوه‌ خاوه‌نانی به‌ناو مافی مرۆڤن، جگه ‌له‌شه‌ڕه‌كانی كوردكوژی وخیانه‌ت وگه‌نده‌ڵی له‌به‌رچاوی مه‌كته‌بی مافی مرۆڤ له ‌كوردستان! وه ‌له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تیش به‌نمونه‌ ساڵی (2009) كه‌ ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێدرا له‌و كاته‌دا بڕیاریدا به‌ ناردنی (30000) سه‌ربازی زیاده ‌بۆ ئه‌فغانستان! بێگومان ئه‌وانه‌ بۆ مرۆڤ كوشتن ده‌چن، سه‌یره ‌پیاوكوژ خه‌ڵاتی ئاشتی وه‌رده‌گرێ‌ له‌ وڵاتی سه‌ركردایه‌تی مافی مرۆڤ!، ئه‌وه ‌كوشتاری مرۆڤه‌كانی (بۆسنه‌و چیچان وكشمیرو ئه‌فغان وپاكستان وفه‌له‌ستین وعێراق وكیماوی وئه‌نفالی كوردان و...هتد) بخه‌لاوه‌ كه ‌هه‌موی به‌ به‌رچاوی ئه‌وان ئه‌نجامدراوه‌! له ‌كۆتایی (2010)دا ماڵپه‌ڕی (ویكلیكس)هه‌زاران به‌ڵگه‌ی پێشێلی مافه‌كان وكوشتن وبڕینی له‌عێراق بڵاوكرده‌وه‌ كه ‌هێزه ‌داگیركه‌ره‌كان ئه‌نجامیان دا بو! مافی مرۆڤیش له‌خه‌ودا بوو! به‌ڵام بۆ تاكه‌ سه‌ربازێكی دیلكراوی جوله‌كه‌ به‌ناوی(جه‌لعه‌ت شالێت) ئاماده‌ن كه‌رتی غه‌ززه ‌بكه‌نه‌ سوتماگ و بانگی مزگه‌وتی ئه‌قسای پیرۆز قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن ونزیكه‌ی هه‌زار دیلیش ئازاد بكه‌ن! ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به ‌خۆماندا بچینه‌وه‌و چیتر خۆمان به‌هه‌ڵه‌ نه‌به‌ین به‌چاوه‌ڕێكردنی بریقه‌ی سه‌راب تینویه‌تیمان ناشكێ‌، دڵنیابین كه‌ مافی مرۆڤ لای خاوه‌نی مرۆڤه‌كانه‌، له‌ ناو په‌یامه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاری جیهانه‌، ئه‌گه‌ر: په‌یامه‌كه‌ی پراكتیزه‌ بكرێت، ئه‌وه‌ مافی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ كه‌زیاتر له‌ (1432) ساڵه ‌له ‌قورئان‌دا ڕاگه‌یه‌نراوه‌ به ‌(یاایها الناس..) بانگی سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان ده‌كات، تیایدا هاتووه‌ كوشتنی مرۆڤێك به‌ناحه‌ق وه‌ك له‌ناوبردنی سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كانه‌ وڕزگاركردنی مرۆڤێكیش له‌مردن وه‌ك ڕزگار كردنی سه‌ر جه‌م مرۆڤه‌كانه‌، وه ‌هه‌روه‌ها له‌ ئایه‌تی (13حجرات) دافه‌رموویه‌تی(ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ ئێمه‌ ئێوه‌مان له‌ نێرو مێ دروست كردووه‌، پاشان گێراومان به‌گه‌ل وهۆز بۆ یه‌كتر ناسین وپێكه‌وه‌ ژیان،.. لتعارفوا ) نه‌ك بۆ یه‌كتر له‌ناوبردن، وه‌ هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ری ئیسلام له ‌حه‌جی ماڵئاوایدا فه‌رمووی: فه‌زڵی عه‌ره‌ب نیه‌ به‌سه‌ر غه‌یری عه‌ره‌با وه‌سپی پێست گه‌وره‌تر نییه ‌له‌ ڕه‌ش پێست ته‌نها به‌ته‌قوا نه‌بێت، وه‌فه‌رموویه‌تی خه‌ڵكی یه‌كسانن وه‌ك دانه‌كانی شانه‌، چونكه‌ هه‌مومان له‌ ئاده‌م پاشه‌كه‌وت بوین وئاده‌میش له ‌خۆڵ، وه‌ له ‌ئیسلامدا ڕووخانی كه‌عبه‌ ئاسانتره‌ له‌ له‌ناوبردنی مرۆڤێك به‌ناهه‌ق چون هه‌ركه‌سێ مرۆڤێ له‌ناو به‌رێ‌ ئه‌وه‌ بیناو دروستكراوی خوای ڕوخاندووه‌، بۆیه ‌له ‌پێناوپاراستنی ژیانی مرۆڤه‌كان (قصاص وقود)ی داناوه‌ كه ‌مه‌به‌ست تۆڵه‌و كوشتنه‌وه‌ی بكوژه‌، سزای دواڕۆژیش به‌ئازارو سه‌ختره‌، دیاره‌ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر زیندانیه‌كان كراوه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندا هه‌رباس ناكرێ‌ به‌تایبه‌ت به‌ناوی یاسای دژه‌ تیرۆر! كه‌هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤانه‌ نایان گرێته‌وه‌! بۆ؟ ئه‌ی مافی مرۆڤ له‌ كوێی؟ (له‌به‌ردرێژنه‌بونی باسه‌كه‌ خۆم بواردووه‌ له‌نوسینی ده‌قی ئایه‌ت وفه‌رمووده‌كان)