ژیانی دونیا گوزەرگاو خەون وخەیاڵ و پێنج و دوڕۆژێکە تابڵێی کەم و کورتە ئێمە تیایدا غەریبەو ڕێبوار موسافیرێکین و دەبێ لەوکات و ساتەی بۆمان دیاریکراوە بارگەو بارخانەی خۆمان بپێچینەوەو وەغەرکەین و بۆ ئەبەد چاومان لێک بنێین و ماڵئاوایی لەم ژیانەبکەین، بۆیە ئەم ژیانە کورت و کەمە هی ئەوەنیە دڵمانی پێیەوە بلکێنین و قاچەکانمانی تێدا توند بچەقێنین و ڕەگ و ڕیشەمانی تێدا ڕوبچوێنین، وەک لە کوردەواریدا باوەو وتراوە گوریسی لەژێر ڕاخەین و باوەشی پێدابکەین و ئومێدی لەسەر هەڵچنین و بەهیوادرێژی و خۆشەویستی قوڵەوە بۆی بڕوانین و تێیدا قاڵ و قوڵ ببینەوە، چونکە تەنها ڕێڕەوێکەو مەنزڵگاو جێی مانەوەو پشوو ڕاحەت نیە. م،ملا غەریبی پێنجوێنی لە پەخشانێکی جوان و سەرنجڕاکێشدا لەباس و خواسی" پەلەقاژەی دنیاو وێستگەکانی مەرگ " ـدا جوانی فەرموەو ئێژی، ئادەمیزاد کاتێ دێ بۆ ئەم ونیایە.. بێ توانایە.. نەئەتوانێ لە خۆی ڕایە.. نەئەتوانێ بۆ ئەملاولا سەری بایا.. ڕەجاڵە بۆ شیری خاوی مەمی دایە.. وردە وردە گەورە دەبێو دانی دەڕوێت.. ماوەیەک گاگۆڵکێ دەکاو بەدیوارا هەڵدەزنێت.. پێ دەگرێت و دەڕوات و دێت.. مزراح ئاسا دەخولێت..کە خۆی ناسی لەکۆڵی دنیا دەنوێت.. دەیەوێت لەپشتی بنێت..هەرچی دەکا بۆی نابرێت.. ناچار هەندێکی هەڵدەگرێت.. سەرەنجام ئەوەش دادەنێت.. وەک تەنیاو بەدەستی خاڵی هاتە دنیا.. ئاواش بە تەنیا مل دەنێت. دنیای ئەوەندە پێخۆشە، دەست له چوارلکی گیرەکات..لێی دەنوێ و زۆر قورسە بۆی هەڵناگیرێ، پەلەقاژەو تەگبیرەکا..قەناعەت بەهی خۆی ناکاو گەر بۆی بلوێ بەشی خەڵکیش داگیرەکا.. هاوسەر دەگرێ و وەک کولەکە پەل دەهاوێ و خۆی باب و باپیرەکا.. بەباق و بریق دنیا سەرقاڵەبێ وکورتی تەمەنی ئەم دنیای لەبیرەکا. ئەی ئادەمی لە هەرگوندو هەرشارێکی.. میوانێکی.. ڕێبوارێکی.. لەسەر ڕوباری ژیانا هەر وەکو تەختەدارێکی.. ئەمڕۆ لەنجەت پێ دەکاو سبەینێ لە ئاو بڕاوی و لەگوێ ڕۆخی کەنارێکی. چەند بڕوانامەت باڵابێ.. مەدالیاو نەجمەت وەک گوڵ پیا ئاڵابێ..چوار خانمی شای جوانت لەماڵابێ.. پاسەوانی دەست بەچەکەت له پاڵابێ..لاشەی ساغ و تەندروستت وەک پۆڵابێ..خۆت پاشابی..لەکۆشکی بەرزو خۆشابی..ڕۆژێک دادێ کەس و کارت لەجێدا ڕایان کێشابی.. بەچەرچەف دایانپۆشابی.. چاوت لە سەقفی ژورەکەت بڕیبێت و لە دنیا دەم بە حاشابی. .... ئێستاش بابچینە خزمەت قورئان زیاتر لە ماناو مەبەستی دنیا حاڵی ببین و بزانین قورئان چۆن ژیانی دنیامانی بۆ وێناکردووە: ( ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا لَعِبٞ وَلَهۡوٞ وَزِينَةٞ وَتَفَاخُرُۢ بَيۡنَكُمۡ وَتَكَاثُرٞ فِي ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَوۡلَٰدِۖ كَمَثَلِ غَيۡثٍ أَعۡجَبَ ٱلۡكُفَّارَ نَبَاتُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصۡفَرّٗا ثُمَّ يَكُونُ حُطَٰمٗاۖ وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٞ شَدِيدٞ وَمَغۡفِرَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٞۚ وَمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلۡغُرُورِ ) [الحدید/۲۰ ] ( ...أَرَضِيتُم بِٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا مِنَ ٱلۡأٓخِرَةِۚ فَمَا مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا فِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ ) [ التوبة/۳۸ ] ( بَلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا٭ وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَى ) [الاعلی/۱٦-۱۷ ] ( وَاضْرِبْ لَهُمْ مَثَلَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاءٍ أَنْزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًا تَذْرُوهُ الرِّيَاحُ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ مُقْتَدِرًا ) [الكهف/٤٥ ] ( ....وَفَرِحُواْ بِٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا فِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِلَّا مَتَٰعٞ ) [ الرعد/۲٦ ] ( إِنَّمَا مَثَلُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاءٍ أَنْزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ مِمَّا يَأْكُلُ النَّاسُ وَالْأَنْعَامُ حَتَّى إِذَا أَخَذَتِ الْأَرْضُ زُخْرُفَهَا وَازَّيَّنَتْ وَظَنَّ أَهْلُهَا أَنَّهُمْ قَادِرُونَ عَلَيْهَا أَتَاهَا أَمْرُنَا لَيْلًا أَوْ نَهَارًا فَجَعَلْنَاهَا حَصِيدًا كَأَنْ لَمْ تَغْنَ بِالْأَمْسِ كَذَلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ )[ یونس/ ۲٤ ].. ( ...وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ )[ آل عمران/۱۸٥ ] ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ ) [ فاطر/٥ ] ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ وە حەزرەتی خۆشەویستیش درودی خوای لەسەربێت لە پێناسەو وەسفی دونیا فەرموویەتی: وقال عليه السلام في صفة الدنيا: تَغُرُّ وَتَضُرُّ وَتَمُرُّ، إِنَّ اللهَ تَعَالَى لَمْ يَرْضَهَا ثَوَاباً لِأَوْلِيَائِهِ، وَلاَ عِقَاباً لِأَعْدَائِهِ، وَإِنَّ أَهْلَ الدُّنْيَا كَرَكْبٍ بَيْنَا هُمْ حَلُّوا إِذْ صَاحَبِهِمْ سَائِقُهُمْ فَارْتَحَلُوا .. اللَّهُمَّ لاَ تجْعَلْ مُصِيبَتَنَا فِي دِينِنَا وَلاَ تَجْعَلِ الدُّنْيَا أَكْبَرَ هَمِّنَا وَلَا مَبْلَغَ عِلْمِنَا وَلاَ تُسَلِّطْ عَلَيْنَا مَنْ لَا يَرْحَمُنَا.... الدُّنْيَا سِجْنُ الْمُؤْمِنِ وَجَنَّةُ الْكَافِرِ.. كن في الدنیا كأنك غریب أو عابر سبیل... حديث أبي هريرة قال: سمعت رسول الله ﷺ يقول: ألا إن الدنيا ملعونة، ملعون ما فيها إلا ذكرَ الله تعالى وما والاه، وعالماً ومتعلماً رواه الترمذي، وقال: حديث حسن. هذا ... ... الدنيا جيفة وطلابها كلاب ... حُبُّ الدُّنيا أصلُ كلِّ مَعصيَةٍ وأوّلُ كُلِّ ذَنبٍ .... الدُّنيا ، فقالَ الأنبياءُ والعلماءُ بعدَ معرِفَةِ ذلكَ : حُبُّ الدُّنيا رَأسُ كلِّ خطيئةٍ. ... الدنيا دار فناء · الدُّنْيَا فَانِيَةٌ · الْعَيْشُ يَحْلُو وَيَمُرُّ · الدُّنْيَا كَيَوْمٍ مَضَى وَشَهْرٍ انْقَضَى · الدُّنْيَا مُنْتَقِلَةٌ فَانِيَةٌ إِنْ بَقِيَتْ لَكَ لَمْ تَبْقَ لَهَا · أَوْقَاتُ الدُّنْيَا وَإِنْ طَالَتْ قَصِيرَةٌ وَالْمُتْعَةُ ... ... قال أمير المؤمنين علي عليه السلام: "إِنَّ الدُّنْيَا دَارُ فَنَاءٍ وَ عَنَاءٍ وَ عِبَرٍ وَ غِيَرٍ. فَمِنَ الْفَنَاءِ أَنَّ الدَّهْرَ مُوتِرٌ قَوْسَهُ، مُفَوِّقٌ نَبْلَهُ، ... شاعیرو عاریفی گەورەی کوردیش مەحوی نازدار فەرموویەتی: دنیا تیاتڕۆیە ، مەوەستە تیا ، بڕۆ کێ مایەوە تیا ، کە نەبوبێ تیا ، تڕۆ یان دەفەرموێت: بەئاوی تێگەیشتین ئێمە دنیا هەر سەرابێ بوو هەموو دەشچن بەخنکان و لە وشکیشە مەلەی مەخلووق .. فەلەک هەر گا کەسێکی هەڵبڕێ، وەقتی هیلاکەتیە کە سەر بۆ گەیینە پەت بێ، پێ لە کورسی و ئەسکەمل چ بکا؟ لە جێگایەکی تر دەفەرموێت: زەمانەی پڕ تەعەب دەتکاتە تیرۆک لەتێ نانت دەداتێ دوو بەشی نۆک ... لە کۆتاییدا بەپێویستی دەزانم کە ئاماژە بەوە بکەم لێرە مەبەست لە دونیای فانی و فریودەرە، واتە دیوە خراپ و خەراباتەکەین مەبەستە، ئەگینا بە دیوەکەی تر وەک ئەوەی کێڵگەو پردو پەیژەی قیامەت بێ و یان ببێتە هۆکارێک بۆ بەچنگخستنی بەهەشت و ڕەزامەندی خوا، یان بکرێتە مەیدانی مەردایەتی و پەیاکردنی بژێوی ژیان بەحەڵاڵی یان یان...تاد، ئەوەش بابەتێکی ترەو دەرکرێ لە دەرفەتێکی تر وەک ڕاگرتنی هاوسەنگی له نێوانیان بەبابەتێکی تێرو تەسەل و سەربەخۆ لەبارەیەوە بدوێین. |