یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە    *****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە    *****    *****   د.عومه‌ر مرۆ: له‌ قورئان و سوننه‌تدا خۆشه‌ویستی نیشتیمان پێگه‌یه‌كی مه‌زنی هه‌یه‌    *****    *****   سۆران پانێڵێک لەسەر (ڕۆڵی وتاربێژان لە دروستکردنی تاکێکی سەرکەوتوو و کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا کەمال عەلی سیان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحمید زراری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/03/2025 : 13:13:34
قه‌باره‌ی فۆنت
فەلسەفەی بە ڕۆژووبوون .. پاکبوونەوەو بەرزبوونەوە

ئازاد محمد بەرگرکەیی

ڕەمەزان دەرخەری ئەو حەقیقەتەیە کە مرۆڤەکان ئەو کاتەی لە خودا نزیکن و پەیوەندییان لەگەڵی توندو تۆڵ و بەندایەتیەکی تەواوی بۆ دەکەن، لە هەموو کاتەکانی تر دڵخۆشترو سەرفرازترن،

چونکە مرۆڤەکان دەچنەوە سەر ئەسڵ و فیترەتی خۆیان کە پاکی و پەرستش و پەیوەستبونە  بەیاساکانی خوداو پابەندبونە بە پەیامەکانی پێغەمبەری خودا

هەموو شتێ پێویستی بە نوێسازی و تازەبونەوە هەیە، ڕەمەزانیش ئەم کردارە بەهێزو ناوازەیە کە ئەم تازەگەری و داخوازی و پێویستییەمان بۆ دەستەبەرەکات،

بۆیە ئەسڵ وایەو مەفروزە ئیسنان بەتەواوی هەست بەم گۆڕانکاری و تازەبونەوەو بەهێزبونەوەیە بکات، چونکە جەوهەرو حیکمەت و فەلسەفەی بەڕوژوو بون ئەوەیە کەسەرتاپای ژیان و هەڵسوکەوت و گوفتارو ڕەفتارمان بگۆڕێ و بسوڵحێ، ئەگینا خودا هیچ منەت و باکی بەوەنیە ژەمێک لە خۆمان بگرینەوە یاخود چەند کاتژمێرێک خۆی بۆ تێن و برسی بکەین وەک ئەوەی لە فەرمایشتی حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێت ئاماژەی پێدراوە:

" من لم يدَعْ قولَ الزُّورِ والعملَ بِهِ ، فليسَ للَّهِ حاجةٌ بأن يدَعَ طعامَهُ وشرابَهُ "

هەموو ساتەکانی ڕەمەزان پڕن لە خێرو بەرەکەت و ڕەحمەت،

وەهەر چرکەیەکی خەزێنەیەکەو دەبێ ئاگاداری بین ئاوا بەئاسانی لە چنگمان دەرنەچێ و بیقۆزینەوەو بەرهەمی تێدا بچنینەوەو بیکەنە فرسەتێکی زێڕین و زۆرترین پاداشت و زادو زەخیرەو توێشوی تێدا کۆکەینەوە،

لەم بارەیەوە حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێت فەرموویەتی:

" شهر رمضان أوَّله رحمة، وأوسَطه مغفرة، وآخِره عتق من النار "

" مَن قام رمضان إيمانًا واحتسابًا غُفر له ما تقدَّم من ذنبه "

" مَن صامَ رَمَضانَ إيمانًا واحْتِسابًا غُفِرَ له ما تَقَدَّمَ مِن ذَنْبِهِ.."

" ومَن قامَ لَيْلَةَ القَدْرِ إيمانًا واحْتِسابًا غُفِرَ له ما تَقَدَّمَ مِن ذَنْبِهِ "

ئیتر ئەمانە بۆ ئەوەیە کەس هەنجەت و بڕوبیانوی نەمێنێ و بێبەشنەبێ و لەهەموو خێرو فەزڵ و بەشاڕەت و پاداشتە.

ئەم ژینگەو بارودوخەی لە ڕەمەزاندا بەهۆی زۆربونی عیبادەت و بەرەکەتی قورئان دەسازێ مرۆڤ لەگەڵ نەفەسەپاکەکان ئاوێزانەبێ و  ئاوێتەو تێکەڵ بەجیهانی مەلەکوتی دەبێ

ئیدی ڕەمەزان چۆن جەستەمان تەندرستەکاتەوە، وەک کورەیەکیش وایە دڵ و دەرون و ناخیشمان بەگشتی لە هەرچی ژەنگ و چڵک و چەپەڵی و پیس و پۆخڵی تاوان هەیە پاکدەکاتەوە

بۆیە ڕەمەزان دێ و زۆر بەئەسپایی و بە زمانی حاڵ پێمان دەڵێ دەسا وریاو هۆشیاربن و خۆتان ئامادەبکەن بۆ وەرگرتنی ئەم دەرس و پەندو وانانەی بۆم هێناون:

٭ پەیامی وەحدەت و یەکڕێزی و تەبایی:

ڕەمەزان پێمان دەڵێ موسڵمانان  یەکن و خۆشی و خۆشبەختی و سەرکەوتن لە یەکگری و پێکەوەبوندایە، ئەوەتە ئەگەر دوو موسڵمانی ڕاستگۆو دادپەروەر مانگیان بینی وەک ئەوە وایە هەموان بینیبیتیان و بەبەڵگەی شەرعی و یەکلاکەرەوە دادەنرێت، دیسان هەموان بەیەکەوەو لەگەڵ بانگی بەیانی دەست لە خواردن هەڵەگرن و لەگەڵ بانگی مەغریب ڕۆژوو دەکەنەوە، هەمیش نوێژو تەراویح و وتارو زۆربەی پەرستشەکانمان بەیەکەوەن.

٭ پەیامی ئیرادەو زاڵبوون بەسەر حەزو ئارەزوەکانمان:

ڕەمەزان ئەو واقیعەی پێ وتین کە دەتوانین لە ڕۆژێکدا ژەمێک نەخۆین، دەتوانین چەند کاتژمێرێک دەست لە جگەرە هەڵبگرین، دەتوانین لە شەودا چەند ڕکعەتێک شەونوێژ بکەین، دەتوانین بۆ نوێژی بەیانی خەبەرمان بێتەوە، دەتوانین و کاتمان هەیە بۆ خوێندنەوەی قورئان نوێژکردن بەکۆمەڵ..تاد، هێندەش ئەستەم و قوڕس و مەحاڵ نەبو کەبیرمان لێی دەکردەوەو خۆمان فریودابو بەوە.

٭ پەیامی شوکرانە بژێری و قەناعەت و ئارامگری:

ڕەمەزان پێی وتین ئەکرێ هێندە ڕاکەڕاک بۆ ئەم و ئەو ڕزق و دنیایە نەکەین و خوداش پەکمان ناخاو دەمانژێنێ، پێی وتین شوکرانەی نازو نیعمەت و بەخششەکانی خودا بکەین، چونکە ئێمە گەر ژەمێک نەخۆین، هەزاران کەس هەیە لەڕۆژێکدا ژەمێکی تەواوی نیە و ڕوت و ڕەجاڵ و بێکەس  و دەرەتانە، وەپێی وتین کێشەی هەرەگەورەی ئێستامان هێندە نەبونی نیەهێندەی بێ قەناعەتی و ڕازی نەبونە بەم بەش و بارەی خودا پێی داوین.

٭ پەیامی بەخشندەیی و یارمەتی و دەستگیرۆیی کردن:

ڕەمەزان پێمانی وت کەدەکرێ بەشێک لەماڵ و سامان و کەل و پەل و شت و مەک و کاڵامان ببەخشین، بەشێک لە کاتەکانمان لە بەهرەکانمان بەدەورووبەرمان ببەخشین،

بەرلەوەی ئەوەی پێما بەخشیوە دڵخۆشبێ، خۆمان هەست بەدڵخۆشی  و ئاسودەیی ناخمان دەکەین،

بەخشین هێزەکی زۆر سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ ڕاکێشان و ڕامکردنی دڵی بەرامبەر.

٭ پەیامی هەستی چاودێریکردنی خوایی و گەیشتنمان بەپلەی تەقواکاران:

مرۆڤ لە ڕەمەزاندا بەتەواوی ئەم هەستەی بۆ دروستەبێ، چونکە ڕژووگرتن پەرستشێکی پەنهانیە، مرۆڤ گەر لەبەر ترس و ڕەزامەندی خوانەبێ دەتوانێ، لەپەنایێ تێربخوات و، لەبەر چاوی خەڵکیش واخۆی نیشاندا کە بەڕۆژیە، بەڵام گەورەترین حیکمەت و داخوازی ئەم مانگە ئەوەیە بمانگەیێنێتە ئەم پلەیەو ئەم هەستەمان لە ناخدا بڕوێنێ وەک خودا دەفەرموێ: ( يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ ) [ البقرة/183 ].

جوانترین دەستەگوڵی ئەم مانگەش شەوانی قەدرە کەبەهەر جۆرێ بێ دەبێ لە دەستیان نەدەین و پشکی شێرمان لە گڕووتین و گورج و گۆڵی و هەوڵ و کۆشش و جوهدو جیهادمان بۆ ئەم شای شەوانەبێ بە ئیزنی خودا.