یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/08/2024 : 19:38:07
قه‌باره‌ی فۆنت
دیقەت بدەن مەلای کورد چەند هەستیارو بە حیکمەت بوون..!!

مەلای کورد زۆر هۆشیارو لێزان و بە حیکمەت بوون لە خزمەتکردنی پەیام و کاری بانگەوازی و دینداری و پاراستنی عەقیدەی ئەهلی سوننەت و جەماعەت و رێڕەوی مەزهەبی موسڵمانان لەڕووی فکری و فیقهییەوە، چونکە  پیشەی مەلایەتی بەر لە هەر شت پێویستی بە حیکمەت و دانایی و وردبینی و تێڕامان و دووربینی زۆر هەیە، بۆ ئەوەی رەگی پەیامەکان لە قوڵایی فکرو عەقڵ و دەروونی موسڵمانان بچەسپێت و، هەوڵ و بانگەشەی بێ بنەما کاریگەری لەسەر دروست نەکات.

لەگەڵ ئەوەش هەوڵیان داوە قسەو گۆتن و رستەکان بە باشترین بژاردە تەرح بکەن و، هەڵگری ریسالەیەکی دوور مەودا بن، نەک خوانەخواستە پەیامەکان تێکەڵ بە غەڕەزو میزاج و عاتیفەو لێکەوتەو هۆکارو مەرامی تایبەتی و نەگونجاو لەگەڵ رۆحی شەریعەت بن.

یەکێ لەو پەیامە گرنگانەیان کە مەبەستمە تیشکی بخەمە سەر، پێشەکی عەرەبی خوتبەی رۆژانی هەیینیە، کە رەنگە زۆربەمان لە بیرمان بێت و ئەو موقەدیمەیەشمان لەبەر بێت، کە بەردەوام هەموو هەیینیەک ئەو رستانە دەگوتراو دووبارە دەبوونەوە.

ئەو رستانە رێک مەبەستم ئەو دوعاو وەفاو تەرتیبە بوو کە دەیانگوت: (وارضَ اللّهم عًنْ سَادَاتِ دِينِنَا وَاَئِمَّتَنَا الخُلفَاءِ الرَّاشِدِينَ، ذوي القدر العلي والفَخْرِ الجَلِيِّ أَبِي بَكْرٍ وَعُمَرَ وَعُثْمَانَ وَعَلِيٍّ، وعن الستة الباقين من العشرة المبشرة، وعن حمزةَ والعباس عميّ الرسول خير الناس، وعن السبطين الشهدين السعيدين الحسن والحسين سيدي شباب اهل الجنة، وعن أمّهما فاطمة الزهراء البتول، وعن عائشة أم المؤمنين وبقية أزواج رسول الله أجمعين، وَعَنْ آلِ بيته الطيبين الطاهرين، وجَمِيعِ الصَّحَابَةِ وَالْقَرَابَةِ أَهل الصِّدق والوَفا، وعن التَّابِعِينَ وَمَنْ تَبِعَهُم بِإِحْسَانٍ إلَى يَومِ الدِّين).

پرسیار ئەوەیە بۆچی هەموو جارێک ئەو پەیامە لە ناو موقەدیمەی خوتبە دەگوترا..؟ هۆکار چی بوو ئەوان هێندە پێداگیر بوون لە موقەدیمەی خوتبە دووبارەی بکەنەوە؟

راستە ئەو گۆتنە مەرجی پێشەکی وتاری هەینی نیە، بەڵام وێڕای ئەوەی بەرەکەت و تامی خۆی هەبوو، لەهەمان کات  شۆڕشێکی گەورە بەڵام هێورو لەسەرخۆ بوو، گۆتنێکی پەیامدارو بەمەبەست و ئامانجدار بوو، کە دەکرێ پەیامەکە خۆی لەم چەند خاڵەی خوارەوە ببینێتەوە:

یەکەم: بۆ وەبیرهێنانەوەی موسڵمانان بووە، کە خەلیفەکانی ئیسلام چوار خەلیفەن و بەو ئەفزەلیەت و ریزبەندییەوە هاتوون، واتە یەکەم ئیمامی ئەبوبەکرە، دووەم ئیمامی عومەرە، سێیەم ئیمامی عوسمانە، چوارەم ئیمامی عەلییە ( رەزائ خوای گەورە لە هەموویان بێت).

دووەم: هۆشیارکردنەوەی موسڵمانان بووە لەوەی جیاوازی نیە لە نێوان ئالو ئەسحاب، بەڵکو سەحابەو ئالو بەیت بە حوکمی پێگەی دینداری و پلەی نزیکیان لە پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) شایستەی رێزو خۆشەویستین.

سێیەم: بێدارکردنەوەی ئۆممەت لە مەترسی پیلانی ناحەزانی ئیسلام و غەزوی فیکری و تەفرەقەو راجیایی لە بەرامبەر پێگەی هاوەڵان و سیمبول و رەمزە دیارەکانی ئیسلام، نەوەک ئاراستەیەک دروست ببێ وەک ئەوەی ئێستا هەستی پێدەکەین کەسانێک هەن؛ سەببی ئەسحاب و تەفزیلی ئال دەکەن، وا دەخەنە زیهنی موسڵمانان، کە فەرقێکی گەورە لە نێوانیان هەیە، ئەمەش دەکەنە بیانوو بۆ لێدان لە سەحابەو بێڕێزی کردن بەرامبەر هاوەڵان.

چوارەم: رەتکردنەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانی سەر دایکمان حەزرەتی عائیشە (رەزای خوای لەسەر بێت)، وە گەیاندنی ئەو پەیامەی کە خاتوو عائیشەو سەرجەم خێزانەکانی حەزرەت جێگەی رێزو مەقامی تایبەتن و دایکی ئیماندارانن.

پێنجەم: پیشاندان و بیرخستنەوەی مەزلومیەتی ئالو بەیت و بەشەهید وەسفکردنیان بەتایبەت ئیمامی حسێن و ئیمامی حسن و دایکیان حەزرەتی فاتیمە (رەزای خوایان لێ بێت).

شەشەم: باسکردنی فەزڵی تابیعین و سەرمەشقانی کاروانی دینداری ناو ئۆممەتی ئیسلام، ئەمەش وەک هێماییەک بۆ بە کردەیی پیشاندانی پێگەو تایبەتمەندی سەلەفی ساڵح و شوێنکەوتووان.

حەوتەم: وەفانواندن بەرامبەر سادات و پێشەوایانی ئیسلام و پەیڕەوانی رێبازی ئەهلی سوننەت و جەماعەت، بە نزاکردن و دوعای رەزای ئیلاهی بۆ سەر رۆحی پیرۆزییان، ئەمەشیان هێماو هۆکاری یەکپارچەیی و یەکگرتووی ئۆممەتی ئیسلام وەک وێنایەکی گەورە پیشان دەدات و ریسالەیەکە بۆ بەستنەوەی دۆخی موسڵمانان بە سەرەتاو سەردەی زێڕینی ئیسلام و پێشەنگی پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی پێغەمبەری ئەکرەم (درودو سەلامی خوای لەسەر بێت).

لێرەوەیە تێدەگەین زانایانی کورد چەندە خەمخۆری دین و دینداری میللەتی خۆیان بوونەو، چەندەش پارێزگاری و پێداگیریان کردووە لە سەر پاراستنی تایبەتمەندی ئایینی و رێڕەوی دینداری بەپێی ئەو چوارچێوەیەی گەورە زانایان بنەغەیان بۆ داناوە..

 

مەلا عبدالله شێرکاوەیی

ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان

16ی ئاب ی 2024