لهنامهكدا ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكردۆته‌وه، كه ده‌ستووری هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه پهرلهمانو هه‌موار بكرێتهوهوه، له‌و نوسینه مه‌به‌ستی من نیه ره‌خنه له مامۆستایانی ئایینی بگرم سه‌باره‌ت به وه‌ها هه‌نگاوێك، هه‌روه‌ك مه‌به‌ستیشم نیه له‌باره‌ی ده‌ستوورو پرسی گه‌ڕانه‌وه‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بدوێم، چونكه له‌لایه‌كه‌وه هه‌موو كه‌س مافی را ده‌ربڕینی هه‌یه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینیش له‌و بابه‌وه ئیشكال نیه‌و زۆریش ئاساییه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه خه‌ڵكی تر هه‌یه قسه له‌سه‌ر ده‌ستوور بكا‌و ره‌نگه كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندی به بواری كار‌و پیشه‌ی منیشه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام پێم وابێ مافی ئه‌وه‌م هه‌یه سه‌ره‌نجی خۆم له‌و باره‌وه بخه‌مه روو.. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیشه له خستنه رووی ئه‌و سهرنجو تێبینیانه، كه‌مكردنه‌وه نیه له‌و هه‌نگاوانه‌ی مامۆستایانی ئایینی به مه‌به‌ستی باشتركردنی ره‌وشه‌كه‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه پێشكه‌شی ده‌ینێن، هه‌روه‌ك پاساو و دیفاعكردنیش نیه بۆ هیچ كهسو لایه‌نێك، به‌ڵكو هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و داوایه وه‌ك پێویست بۆ وه‌ها قۆناغێك، كه كورد تێیدا له قۆناغی پێشكه‌وتن‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌شی نیشتمانی دایه، جێ ناگرێت‌و ئه‌وله‌ویه‌تێكی به‌هێزو یاسایی نیه له چه‌ند رووێكه‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌و كاره‌ی مامۆستایانی به‌رێزی ئایینی له رووی هونه‌ریه‌وه په‌یوه‌ندی به‌یاساو پسپۆڕی‌و پیشه‌یی بوونه‌وه هه‌یه، ده‌بوا لانی كه‌م ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه له‌وه‌دا پرسیان به یه‌كێتی زانایان كرباو تاوتوێی مه‌سه‌له‌كه‌یان لهبهرچاوگرتبا، یان كه ئه‌وه‌ش نه‌كراوه، ده‌بوا له ئاراسته‌ی نامه‌كه‌یان نوسخهیهكیان بۆ ئه‌و ده‌زگا پیشهییو پهیوهستدارهی خۆیان (كه یه‌كێتی زانایانه) بناردبایه، چونكه به‌شی هه‌ره زۆریان ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوهنو وه‌ك عورفی كاری مه‌ده‌نیانه‌ش كاره‌كه‌ی ئه‌وان جوانتر‌و شیاوتر ده‌ره‌كه‌وت. دووه‌م: ئه‌و داواكاریه هیچ داهێنانو شتێكی تازه‌ی تێدا نیه، چونكه ده‌مێكی باشه موعاره‌زه ئه‌و داوایه دهكاو مشتومڕی له‌سه‌ره، هه‌ر داوایه‌كیش زۆر دووباره بوویه‌وه، ره‌نگه ئه‌و قوڕساییهی نه‌مێنێت، كه بتوانێ شتێك له شتێكی تر ده‌ر بكات، خۆ ئه‌گه‌ر پێش موعاره‌زه ئه‌و داوایه كرابا سه‌نگی خۆی ده‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو هینانو بردن‌و شه‌ڕه ئیعلامهی سه‌ر ده‌ستوور چ مه‌غزایه‌كی ئه‌وتۆی لێ ناكه‌وێته‌وه. سێیه‌م: پرسی ده‌ستوور پرسێكی سیاسیه، هه‌مووانیش ده‌زانین سیاسی بوونی ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به نێوانی دهستهڵاتو ئۆپۆزسیۆن وه‌ك دوو كاراكته‌ری ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌و حوكمڕانیه‌وه هه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ش داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پرسی ده‌ستوور بۆ ناو په‌رله‌مان كراوه، له كاتێكدا هه‌ر له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستووره‌كه وه‌ك باقی پرۆژه یاسایه‌كانی تر په‌سند كراوه، چه‌ند ساڵێكیشه ئه‌و پرسه تێپه‌ڕیوه چما به‌و دره‌نگه داوای هه‌موار كردنه‌وه‌ی بكرێ.!!؟ چواره‌م: داوایه‌كه ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌و هه‌موار كردنه‌وه‌یه، به‌ڵام چۆن؟ چی لێ بكری؟ چۆن هه‌موار بكرێته‌وه؟ هیچ به‌دیل‌و ئاماژه‌یه‌كی تێدا نیه، له‌عورفی رهخنهگرتیش وایه ئه‌گه‌ر تۆ ره‌خنه له شتێك بگری، یان هه‌نگاوێكت پێ هه‌ڵه بێت، ده‌بێ چاره‌سه‌رو بهدیلیشت بۆ راست كردنه‌وه‌و چاكردنه‌وه‌ی پێ بێت. پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماو رێسا‌و یاسایه‌كی په‌یوه‌ست بهدینو پیشهییو كاری ده‌عوه‌و بانگه‌وازو مه‌لایه‌تیه‌وه بێ، هه‌ر داوایه‌ك بكرێت هیچ له‌وه باشتر نیه، به‌ڵام كه كار له‌وه به‌ده‌ر بوو، یان ئه‌وله‌ویه‌ت له‌ناو كاره‌كان ون بوو، ره‌نگه ئه‌و كات مه‌به‌ستی تر بدات به‌ده‌سته‌وه، یان ته‌فسیری تر ههڵبگرێو خوێندنه‌وه‌ی جیاجیاشی بۆ بكرێت. شه‌شه‌م: خۆزگه له‌جیاتی ئه‌و پرسه، قسه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له ههستیارو په‌یوه‌ستانه كرابا، كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌ده‌ستیه‌وه گیری خواردووه، ده‌یان پرسی له‌وه گرنگتر‌و نزیكتر له پیشه‌ی مامۆستایانی ئایینیه‌وه هه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئیمزایان بۆ كۆناكرێته‌وه؟ خۆزگه له‌جیاتی ئه‌وه داوایه، پرۆژه یاسایه‌كیان له‌سه‌ر كێشه‌ی ته‌ڵاق له‌و هه‌رێمه‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ریه‌كانی گه‌ڵاڵه دهكردو ده‌یاندایه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ست ئه‌و گرفته‌وه نه‌ناڵێنێت. خۆزیا له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای (مه‌ئزوونی شه‌رعی) وه‌ها ئیمزا كۆكرابانهوه، بۆ پشتیوانی پرۆژه‌كه، تا گرفت‌و كێشه‌ی ژن‌و ژنخوازی چیتر روو له زیاد بوون نه‌كا، خۆزیا بۆ ئاشتهواییو پته‌وكردنی ریزه‌كان‌و رێكخستنه‌وه‌ی زیاتری نێو ماڵی كورد‌و قبوڵكردنی یه‌كتر بووایه.. خۆزگه ئیمزایهكان له پێناو قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی ئاینداری‌و نیشتماندۆستی گهنجو لاوه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌بوون، كه خه‌می هه‌مووانه كاریان له پێناو بكه‌ین.. كه‌واته مادام ئه‌و داوا‌و ئیمزاكۆكردنهوهی ئه‌و مامۆستا ئایینیه به‌ڕێزانه به‌و فلته‌رانه ره‌ت نه‌بووه‌و، له‌سه‌ر كار‌و پرۆژه‌و پرسی له‌پێشترو نزیكتر له‌رووی پیشه‌ییه‌وه قسه‌ی نه‌كردووه، ئه‌ی بۆچی‌و له پێناو چی باس له گه‌رانه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم بكات!!؟؟ ئەم بابەتە لە ژمارە (93)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوەكراوەتەوە. |