یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   كۆیه‌: خولی زانسته‌ شەرعییه‌كان بەرێوەدەچێت    *****    *****   دهۆك: ماموستا مه‌لا شعبان عبدالله حوجاڤای كۆچا دوای كر    *****    *****   دووكان: مامۆستا مەلا إبراهيم كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان ئێوارە کۆڕێکی پیشەیی ڕێکدەخات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەسەر چەند پرسێکی ئایینی و نیشتمانی دیدارێکی گرنگ ئەنجام دەدات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە فەرمی پرۆژە پێشنیاری خۆی سەبارەت بە پێگەی ئایین لەناو دەستووری هەرێم دەداتە پەرلەمانی کوردستان    *****    *****   یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو فەراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی پێشمەرگە شەهید بووەکانی چیای مەتینا دەکات    *****    *****   شاندىكی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئیدارەی گەرمیان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆیوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە قائیمقامی قەزای رواندوز دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/10/2011 : 12:00:33
قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌‌وره‌یی ده‌ رۆژی (ذي الحجة)
له‌ قوڕئانی پیرۆزدا, هه‌ر كات خوای گه‌‌وره‌ سوێندی به‌ شتێك خواردبێ‌, ئه‌‌وه‌ ته‌عبیره‌ له‌ گه‌‌وره‌یی ئه‌‌و شته‌‌و هۆشیار كردنه‌‌وه‌ی به‌نده‌كانیشه‌ له‌سه‌ر پیرۆزی هه‌مان شت.

خوای گه‌‌وره‌ زه‌مه‌نی دیاریكردووه‌, خۆشه‌‌ویسترین زه‌مه‌ن‌و كاتیش ئه‌‌و مانگانه‌ن, كه‌ پێیان ده‌گوترێ‌ ( أشهر الحرم ) له‌ نا‌ویشیاندا مانگی زولحیجه‌ پیرۆزترینیانه‌, گه‌‌وره‌ترین كاتیش له‌‌و مانگه‌دا, ده‌ ڕۆژی یه‌كه‌می زولحیجه‌ن, كه‌ پێیان ده‌گوترێ‌ (عشر ذي الحجة ).

ئه‌‌و ڕۆژانه‌ وێڕای ئه‌‌وه‌ی كاره‌كانی حه‌جیان تێ‌ ئه‌نجام ده‌درێ‌, به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا زه‌مه‌نێكی گرینگن له‌ ته‌مه‌نی ئۆمه‌تی ئیسلامی‌و, ڕۆژانی دابارین‌و دابه‌زینی فه‌یز‌و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌‌وره‌ن, كه‌ به‌هۆیه‌‌وه‌ به‌ هه‌زاران موسڵمان له‌ ته‌‌وا‌وی دونیا سوودی لێ‌ ده‌بینێ‌‌و وه‌رده‌گرێ‌.

ئه‌‌و ڕۆژانه‌ ‌وه‌كو ڕۆژانی سه‌ره‌تایی هه‌ر مانگێكی تر نین, به‌ڵكو ڕۆژانێكن چه‌ندین فه‌زڵ‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌, كه‌ لیره‌دا به‌ خاڵ باس لێوه‌ ده‌كه‌ین:

1 _ خوای گه‌‌وره‌ سوێندی به‌‌و ڕۆژانه‌ خواردووه‌, هه‌ر ‌وه‌ك له‌ قوڕئانی پیرۆزدا هاتووه‌‌و ده‌فه‌رمووێ‌: ( وَالْفَجْرِ، وَلَيَالٍ عَشْرٍ) (الفجر : 1_2)، واته‌: سوێند به‌ به‌ره‌به‌یان. سوێندم به‌و شه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ شه‌ون (هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌ شه‌وی كۆتایی ره‌مه‌زانه‌، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ده‌ شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ( ذي‏الحجه‏) یه‌ كه‌ كاتی ئه‌نجامدانی حه‌جه‌، هه‌ردوو بۆنه‌كه‌ش پیرۆزن.

2 _ هه‌ر له‌ قوڕئاندا خوای گه‌‌وره‌ باسی ئه‌‌و ڕۆژانه‌ ده‌كات‌و، به‌ ڕۆژانی دیار‌و زانرا‌و نا‌ویان ده‌بات, هه‌ر‌وه‌ك ده‌فه‌رمووێ‌: ( وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ) (الحج/28), واته‌: یادی خوا بكه‌ن ‏و ناوی پیرۆزی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریان بێت له‌ رۆژانێكی دیاریكراودا (كه‌ رۆژانی عه‌ره‌فه‌ و جه‌ژنی قوربانه‌).

3 _ پێغه‌مبه‌ری ئازیز ئه‌‌و ڕۆژانه‌ی به‌ گه‌‌وره‌ترین ڕۆژانی دونیا نا‌و بردووه‌, هه‌ر‌وه‌ك له‌‌و فه‌رمووده‌دا ده‌فه‌رمووێ‌: ( مَا مِنْ أَيَّامٍ أَفْضَلُ عِنْدَ اللَّهِ مِنْ أَيَّامِ عَشْرِ ذِي الْحِجَّةِ) (صحيح ابن حبان : ج/9 ص/164), واته‌: هیچ رۆژێك به‌قه‌د رۆژانی زیلحیجه‌ لای خوای گه‌وره‌ باشترو به‌خێرتر نین.

له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رمووێ‌: ( مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهَا أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ الْعَشْرِ قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَلا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ؟ قَالَ: وَلا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلا رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ), واته‌: هیچ ڕۆژانێك گه‌‌وره‌تر‌و خۆشه‌‌ویستتر نین لای خوای گه‌‌وره‌, كه‌ كرده‌‌وه‌یان تێدا پیرۆز بێت وه‌كو ده‌ ڕۆژانی زولحیجه‌، پرسیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا جیهادیش له‌ پێناو خوا؟ فه‌رموێ‌ : به‌لێ‌ جیهایش له‌ پێناو خوا، مه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ نه‌فس‌و سامانه‌وه‌ رووی كردبێته‌وه‌ جیهاد‌و نه‌گه‌ڕابێته‌وه‌.

4_ ئه‌‌و ده‌ ڕۆژانه‌ گه‌‌وره‌ترین ڕۆژی دونیایان له‌ خۆ گرتووه‌, كه‌ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه‌, عه‌ره‌فه‌ش گه‌وره‌ترین روكنی حه‌جه‌‌و بێ‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و روكنه‌ ته‌نانه‌ت حه‌جیش قه‌بوول نابێ‌.

5_ خێر‌و چاكه‌ له‌‌و ڕۆژانه‌دا چه‌ند قات ده‌بنه‌‌وه‌, بۆیه‌ ئه‌نه‌سی كوڕی مالك ده‌فه‌رمووێ‌, له‌باره‌ی ئه‌‌و ڕۆژانه‌‌وه‌ گوترا‌وه‌, هه‌ر ڕۆژێك به‌ هه‌زار ڕۆژ هه‌یه‌, به‌ڵام عه‌ڕه‌فه‌ به‌ ده‌ هه‌زار ڕۆژ هه‌یه‌ له‌ خێر‌و چاكه‌‌و گه‌‌وره‌یی .
هه‌روه‌ها حه‌سه‌نی به‌سری ده‌فه‌رموێ‌: به‌رۆژوو بوونی هه‌ر رۆژێك له‌و ده‌ رۆژه‌ به‌ قه‌د دوو مانگ خێری گه‌وره‌یه‌.

6_ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمانی داوه‌، به‌ زۆر زیكر كردن له‌و رۆژانه‌، هه‌روه‌ك له‌ پێشتر ئه‌و باسه‌مان خسته‌ ڕوو.
7_ گه‌وره‌یی ئه‌و ده‌ رۆژه‌ له‌و زیاتر ده‌ر ده‌كه‌وێت، كه‌ مه‌وسمی حه‌جه‌‌و فه‌رزی حه‌جی تێدا ئه‌نجام ده‌دریت، كه‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و فه‌رزه‌ش خێرو گه‌وره‌یی‌و پاداشتی زۆری هه‌یه‌‌و، به‌هۆیه‌وه‌ مرۆڤ له‌ گشت تاوان‌و گوناهه‌كان پاك ده‌بێته‌وه‌.

8_ رۆژی جه‌ژنی قوربانیش ده‌كه‌وێته‌ ناو ئه‌و ده‌ رۆژانه‌ی مانگی (ذى الحجة)، ه‌ ئه‌مه‌ش جه‌ژنی ئۆمه‌تی ئیسلامیه‌‌و، رۆژێكیشه‌ له‌ رۆژه‌ گه‌وره‌كانی دونیا، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فرموێ‌: ( إِنَّ أَعْظَمَ الْأَيَّامِ عِنْدَ اللَّهِ تَبَارَكَ وَتَعَالَى يَوْمُ النَّحْرِ ثُمَّ يَوْمُ الْقَرِّ ) (سنن أبي داود : ج/2 ص/ 148)، واته‌: گه‌وره‌ترین رۆژ لای خوای گه‌وره‌ رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌، دوای ئه‌ویش (یوم القر) واته‌ ئه‌و رۆژه‌ی دوای جه‌ژن دێت.

9_ به‌رۆژوو بوون له‌و ده‌ رۆژانه‌، به‌تایبه‌تی رۆژی عه‌ره‌فه‌، گوناهی ساڵێكی رابردوو و داهاتوو ڕه‌ش ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) ده‌فه‌رموێ‌: ( صِيَامُ عَرَفَةَ إني أَحْتَسِبُ على اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ التي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ التي بَعْدَهُ) (سنن أبي داود : ج/2 ص/ 321)، واته‌: به‌رۆژوو بوونی رۆژی عه‌ره‌فه‌ وای ده‌بینم خوای گه‌وره‌ به‌هۆیه‌وه‌ تاوانی ساڵی داهاتوو و رابرددوو له‌سه‌ر مرۆڤ ڕه‌ش ده‌كاته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ حاجیان ناگرێته‌وه‌، هه‌روه‌ك پێشتر روون كراوه‌ته‌وه‌.