یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمدی سۆفیان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا یوسف سلیفانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف چەند پرسێک لەگەڵ وەزراەتی رۆشنبیری و لاوان گەنگەشە دەکەن    *****    *****   لقی پشدەری یەکێتی زانایان پیرۆزبایی لە تێبینەری نوێی ئەوقافی پشدەر دەکات    *****    *****   سۆران: وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ وتارخوێنانی دەڤەرەکە کۆ بوونەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان و وەزیری ئەوقاف چەند دام و دەزگایەکی سۆران بەسەر دەکەنەوە    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بروانامەی زانستی لە دەڤەری زرارەتی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بەشداری سیمینارێکی تایبەت بە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتیەکان دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ وتاربێژانی سنووری ئەوقافی دەوروبەر کۆدەبنەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا مجید مامەرۆک کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   نرخی عومرە کەمکرایەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای پارتی گەشەپێدانی تورکمان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/08/2010 : 14:52:21
قه‌باره‌ی فۆنت
چۆن پێشوازی له‌ مانگی ره‌مه‌زان بكه‌ین؟
له‌به‌ر گرنگی‌و گه‌وره‌یی مانگی ره‌مه‌زان، سه‌له‌فی ساڵح له‌ یاوه‌ران‌و تابیعینه‌كان، گرنگی زۆریان به‌ مانگی ره‌مه‌زان ده‌دا، خۆشحاڵ ده‌بوون به‌ هاتنی‌و دوعایان ده‌كرد، خوا بیانگه‌یه‌نێته‌ ره‌مه‌زان‌و رۆژوشیان لێ‌ قبوڵ بكات.

ئه‌وان به‌رۆژوو ده‌بوون‌و پارێزگاریشیان له‌ هه‌ر شتێك ده‌كرد، كه‌ له‌ رۆژوه‌كه‌یان كه‌م بكاته‌وه‌، وه‌كو قسه‌ی بێ‌ مانا‌و گاڵته‌‌و غه‌یبه‌ت‌و دووڕویی‌و درۆكردن، شه‌وانی ره‌مه‌زانیشیان به‌ زیكرو قورئان خوێندن زیندوو ده‌كردوه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ژارانیش به‌ به‌شینه‌وه‌ی خواردن‌و چاكه‌‌و خێره‌وه‌ هه‌نگاویان ده‌نا، له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆیان له‌هه‌‌وڵی خواپه‌رستیان ده‌كر‌و، له‌گه‌ڵ بێ‌ باوه‌ڕانیش ده‌جه‌نگان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌‌و په‌یامی ئیسلام هه‌ر به‌ به‌رزی بشه‌كه‌تێته‌وه‌.

سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان له‌ غه‌زای به‌در یه‌كێكه‌ له‌و ده‌سكه‌وته‌ گه‌ورانه‌ی موسڵمانانی برده‌ قۆناغی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌وه‌، كه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان ئه‌نجام دراو هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سه‌دان كه‌س به‌ره‌وه‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ هاتن‌و مه‌ككه‌ی پیرۆزیش بوو به‌ پایته‌خی موسڵمانان.

مانگی ره‌مه‌زان مانگی خه‌وتن‌و ته‌مبه‌ڵی نیه‌، هه‌روه‌ك خه‌ڵكانێك وای لێ‌ حاڵی بوون، به‌ڵكو مانگی جیهادی نه‌فس‌و خواپه‌رستی‌و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاكه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ جێی خۆیه‌تی به‌و په‌ڕی دڵخۆشیه‌وه‌ پێشوازی لێ‌ بكه‌ین‌و به‌ڕێزیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا مامه‌ڵه‌ بكه‌ین، چۆن وا نابین؟ له‌ كاتێكدا خوای گه‌وره‌ ئه‌و مانگه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ رۆژوو گرتن! مانگی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه‌ پیرۆز! كه‌ هیدایه‌تی خه‌ڵكیدا‌و له‌ گومڕایی رزگاری كردن‌و به‌ره‌و نوری هیدایه‌ت بردنی، چۆن خۆشحاڵ نه‌بین به‌و مانگه‌، كه‌ ده‌رگایه‌كانی به‌هه‌شتی تێدا ده‌كرێنه‌وه‌‌و ده‌رگایه‌كانی جه‌هه‌ننه‌می تیا دائه‌خرێن‌و شه‌یتانه‌كانیش زنجیر ده‌كرێن! چۆن دڵخۆش نه‌بین، له‌كاتێكدا كه‌ مانگی ره‌مه‌زان مانگی دووقات بوونه‌وه‌ی چاكه‌كان‌و لێبوده‌یی خواییه‌ له‌ تاوانه‌كانمان.!

پێویسته‌ له‌ سه‌رمان به‌ ده‌رفه‌تی بزانین‌و ژیانمان به‌ خواپه‌رستی ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌، به‌ ئه‌نجامدانی خواپه‌رستی خوا‌و دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ خوا، به‌ ته‌وبه‌یه‌كی ته‌واو و له‌گشت تاوان‌و گوناهه‌كانمان، پێویسته‌ خۆمان بپارێزین له‌ خراپه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌‌و كه‌سانه‌ بین كه‌ سه‌ركه‌وتووی هه‌ردوو دونیان‌و به‌ دڵێكی پاكه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای خوای خۆیان.

خوای گه‌وره‌ راستی فه‌رموو: (وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ پارێزگاری له‌ كردنی واجبه‌كان بكه‌ین‌و وازیش له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان بهێنین له‌و مانگه‌‌و درێژی بكه‌ینه‌وه‌ به‌سه‌ر ته‌واوی ژیانماندا (وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ ) واته‌: تا كاتی مردن، هه‌روه‌ك ده‌شفه‌رموێ‌: ( قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ لَا شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ)، پێویسته‌ له‌ سه‌رمان پێشوازی له‌و مانگه‌ بكه‌ین به‌ ئیراده‌یه‌كی به‌رزو به‌ ئیمان‌و یه‌قینه‌وه‌، با له‌گه‌ڵ به‌رۆژوو بوون ئه‌ندامه‌كانیشمان به‌رۆژوو بن‌و واز له‌ خراپه‌ركان بهێنن، با واز له‌ خراپه‌‌و نه‌زه‌رو گۆرانی‌و خواردنی حه‌رام‌و قسه‌ی نارێك بهێنین، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ ره‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگار‌و رزگارمان بێت له‌ سزای دۆزه‌خ، با هه‌وڵی پارێزگاری بده‌ین له‌ ئادابه‌كانی رۆژوو له‌ ته‌واوی ئه‌و مانگه‌‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جنێویشیان پێ‌ داین، بڵێین (إنی صائم) به‌ خراپه‌ وڵامی كه‌س نه‌ده‌ینه‌وه‌، با به‌ وشه‌ی جوان‌و مامه‌ڵه‌ی جوانه‌وه‌ هه‌لسوكه‌وت بكه‌ین، تا بگه‌ینه‌ پله‌ی ئیخلاس‌و نوێژو رۆژی‌و كرده‌وه‌كانمان ته‌نها بۆ خوا بێت، چونكه‌ خوا ته‌نها ئه‌و كرده‌وانه‌ وه‌رده‌گرێت، كه‌ یه‌كسانن له‌گه‌ڵ هه‌قیهقه‌تی ئیخلاس‌و به‌ ته‌واوه‌تی بۆ خوا ئه‌نجام ده‌درێن.

پێویسته‌ له‌سه‌رمان پارێزگاری له‌ نوێژه‌كانی ته‌ڕاویح بكه‌ین، وه‌ك پابه‌ن بوونێك له‌ رێبازی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاداشت‌و گه‌یشتنه‌ پله‌ی ئه‌و فه‌ردووده‌ی كه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (من قام رمضان إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه متفق عليه).

پێویسته‌ شه‌وانی كۆتایی به‌ شه‌و نوێژو قورئان خوێندن‌و زیكرو دوعا‌و نزای لێخۆشبوون زیندوو بكه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ له‌ پاداشتی شه‌وی قه‌در بێ‌ به‌ش نه‌بین، كه‌ ده‌كا خێری 83ساڵ‌و چوار مانگ خواپه‌رستی ته‌نها له‌ یه‌ك شه‌ودا، ئه‌و شه‌وه‌ شه‌وێكی پیرۆزه‌، چونكه‌ قوڕئانی تیا نازڵ بووه‌‌و هه‌ر له‌و شه‌وه‌شدا مه‌لائیكه‌ی خوا دێنه‌ سه‌ر زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی حاڵی خواپه‌رستی هه‌موو ئه‌وانه‌ بگه‌یێننه‌ خوای گه‌وره‌، تا به‌ر ره‌حمه‌تی خۆیان بخات، ده‌با دوعا بكه‌ین، خوای گه‌وره‌ له‌ ئێمه‌‌و دایك‌و باوك‌و موسڵمانان خۆش بێت‌و هه‌موومان بخاته‌ ژێر باڵی ره‌حمه‌تی خۆی.. چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌و ده‌شه‌وه‌ی كۆتایی خۆی ئاماده‌ ده‌كرد‌و له‌ خواپه‌رستی قوڵده‌بووه‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ بیخاته‌ به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خۆی، بۆیه‌ شه‌وانه‌ له‌ مزگه‌وت ده‌مایه‌وه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موومان زۆر قورئان بخوێنین، به‌شێوه‌یه‌ك، كه‌ ببێته‌ شه‌فاعه‌تكارمان له‌ دوا رۆژدا، هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره‌ش به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به‌وه‌ موسڵمان داوه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌ قوڕئانه‌وه‌ بگرن خوا گومرایان ناكات ( فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَى).

با له‌گه‌ڵ قوڕئاندا بژین، تا بگه‌ین به‌و چوار ده‌سكه‌وته‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر ئاماژه‌ی پێ‌ داوون: (وما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم إلا نزلت عليهم السكينة وغشيتهم الرحمة وحفتهم الملائكة وذكرهم الله في من عنده) رواه مسلم.

پێویسته‌ به‌رده‌وان دوعا بكه‌ین، به‌ تایبه‌ت له‌ شه‌واندا، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی دێته‌ ئاسمانی دونیا‌و ده‌فه‌رموێ‌ : ( من يدعوني فأستجيب له من يسألني فأعطيه من يستغفرني فاغفر له).

زۆر به‌ڵگه‌ هه‌ن ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ رۆژووگر دوعای قه‌بوڵه‌، چونكه‌ هیچ په‌رده‌یه‌ك له‌ نێوان رۆژووگرو خوا نامێنێ‌‌و بگره‌ خوا خۆیشی به‌ڵێنی قه‌بوڵكردنی دوعای داوه‌، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ‌: (وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ).

ئه‌ركه‌ موسڵمان له‌و مانگه‌ كاته‌كانی خۆی به‌ فیڕۆ نه‌دات‌و له‌ خواپه‌رستی‌و كاری چاكه‌ خه‌رجی بكات، خۆی رابهێنێ‌ له‌سه‌ر ئاكاری باش‌و ره‌وشتی به‌رز، به‌ تایبه‌ت له‌و كاتانه‌ی پیرۆزن له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا، كه‌ به‌ هیچ نرخێك شتی وا باش ده‌ست ناكه‌وێ‌. پێویسته‌ به‌رنامه‌ هه‌بێت بۆ ئه‌و مانگه‌‌و ژیان به‌ پێی جه‌دوه‌ل بڕوات، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و ده‌رفه‌ته‌ زێڕینه‌ وه‌ربگیرێت، كه‌ كاتێكدا له‌و كاته‌ به‌رپرسیارین‌و ده‌بێ‌ هه‌ر له‌ خێر سه‌رفی بكه‌ین، ئه‌گه‌رنا تووشی په‌شمانی‌و شۆك ده‌بین.

من لێره‌وه‌ به‌نامه‌یه‌ك ده‌خه‌مه‌ ڕوو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ‌ لێی به‌هره‌مه‌ند ببن، پێویسته‌ له‌ دوای نوێژی به‌یانی له‌ مزگه‌وت نهێینه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵكو قوڕئان بخوێنین، له‌گه‌ڵ زیكری به‌یانیان، تا خۆر هه‌ڵدێ‌، ئینجا دوو ركعه‌ت نوێژ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی عومڕه‌و حه‌جێكمان له‌ كیس نه‌چێ‌، هه‌روه‌ك پێشه‌وامان وای ده‌كرد‌و له‌ مزگه‌وت ده‌مایه‌وه‌.

ئینجا بچینه‌ سه‌ر كاری رۆژانه‌مان‌و هۆشیار بین، له‌ پیشه‌‌و كارمان، بزانین، كه‌ خوای گه‌وره‌ چاودێریمان ده‌كات‌و ئاگای لێمانه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌ ئاگاداری نوێژه‌كانمان بین‌و به‌ جه‌ماعه‌ته‌وه‌ بیانكه‌ین، ئا به‌و شێوه‌ چه‌نده‌ پشووش بده‌ین خوای گه‌وره‌ به‌ خواپه‌رستی بۆمان ده‌نووسێ‌.

دوای نوێژی عه‌سر زیكری ئێواران بخوێنین‌و چه‌نده‌ ده‌شكرێ‌ قورئان بخوێنین، دوای مه‌غریبیش له‌ گه‌ڵ نوێژی عیشا ته‌راویحه‌كان ئه‌نجم بده‌ین، دوای ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌ك له‌خوا بپارێینه‌وه‌، كه‌ هیدایه‌تمان به‌رده‌وام بكات‌و، كارو به‌رنامه‌ی ژیانمان له‌سایه‌ی قورئان‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌روه‌ به‌هره‌دارو سه‌ركه‌وتوو بكات. هه‌وڵ بده‌ین به‌ دوعاكردن داوای یارمه‌تی له‌ خوا بكه‌ین بۆ سه‌رفراز بوونمان له‌ نه‌هامه‌تیه‌كانی دونیا‌و میحنه‌ته‌كانی دوا رۆژ.

به‌ كورتی: پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی تامه‌زرۆی ره‌حمه‌تی خوایه‌‌و له‌ سزای ده‌ترسێ‌، هه‌وڵ بدات به‌و په‌ڕی رێكیه‌وه‌ كاته‌كانی خۆی رێك بخات‌و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خواپه‌رستی بژیێت، تا ده‌گاته‌ پله‌ی ته‌قواداری، كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌و كاتدا كرده‌وه‌كانی گیرا ده‌كاو ده‌یخاته‌ به‌ر ره‌زامه‌ندی خۆی‌و له‌ ڕیزی بڕواداران هه‌ژماری ده‌كات، هه‌روه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێ‌: ( إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ )..


ن: شێخ عه‌بدڵڵای كوڕی جاروڵڵا
و: عبدلا ئه‌حمه‌د شێرکاوه‌یی