یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/03/2012 : 14:39:08
قه‌باره‌ی فۆنت
8 ی مارس‌و هه‌ڵوێستی ئیسلام
مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی

ئه‌وه‌ی كه‌مێك ئاشنایه‌تی له‌ ئیسلام‌و شه‌ریعه‌ته‌ فراوانه‌كه‌ی هه‌بێت، به‌ ته‌ئكید ئاشنایه‌تیه‌كی زۆری له‌مه‌ڕ رێزی ئیسلام به‌رامبه‌ر ئافره‌تانه‌وه‌ له‌لا دروست ده‌بێ‌‌و تێ‌ ده‌گات، كه‌ هیچ یاسا‌و سیسته‌م‌و سه‌نته‌رو رێكخراوێك نیه‌ به‌قه‌د ئه‌و ئایینی ئیسلامه‌ ره‌چاوی رێزو پێگه‌‌و به‌ها‌و ماف‌و كه‌رامه‌تی ئافره‌تی كردبێت!

هه‌ر له‌ چه‌ندین ده‌قی قوڕئانیه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌وه‌ ده‌یان فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ‌)‌و، تا ده‌گاته‌ ئه‌و هه‌ڵوێست‌و نمونه‌ زیندووانه‌ی له‌سه‌ره‌تای مێژووی ئیسلامه‌تیه‌وه‌ تا ئه‌مرۆ به‌ڕووی هه‌موو دونیادا بڵاو بۆنه‌ته‌وه‌‌و، ئێستاش خه‌ڵك پێویستی به‌و رێسا‌و یاسا له‌جێ‌‌و به‌جێیانه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌ده‌ستی كێشه‌ی زه‌مانه‌ رزگاریان بێت‌و شكۆی به‌رزی خۆیان وه‌بیننه‌وه‌..

خۆ ئه‌گه‌ر به‌ حیسابی زمانی میدیای ئه‌مرۆ و به‌شێكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و به‌ تایبه‌تی تر رێكخراوو سه‌نته‌ركانی ئافره‌تان بێت، ئه‌وه‌ له‌و قۆناغه‌ ده‌بێ‌ ئافره‌تان له‌ چڵه‌پۆپه‌ی ژیان‌و كه‌رامه‌ت‌و ئینسانیه‌تبوونی خۆیدا گوزه‌ر بكات، به‌ڵام له‌ ئه‌رزی واقعدا ده‌بینی كێشه‌ی ئافره‌تان یه‌كجار زۆرو زه‌وندن‌و تا دێ‌ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ماف‌و ئازادی‌و ئیدی‌و ئیدی... تا ده‌گاته‌ حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌‌و ته‌ڵاق‌و لێك ترازانی شیرازه‌ی خێزانی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌ بۆ ئاینده‌ی ئافره‌تانمان‌و له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ غیابی ئیسلام له‌هه‌مبه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئافره‌تانه‌وه‌.

له‌وه‌شه‌وه‌ زۆر جار گوێبیستی ئه‌وه‌ ده‌بین، كه‌ خه‌ڵكانێكی نیمچه‌ شاره‌زا هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئیسلام، كه‌ گوایه‌ ئیسلامه‌ ئه‌و كێشانه‌ی بۆ ئافره‌ت چێ‌ كردووه‌‌و رێگه‌ی ئازادیه‌كانی لێ‌ گرتووه‌‌و ده‌مامك‌و ده‌ست به‌ستی كردووه‌‌و رێگاكانی ژیانی‌و ماف‌و مرۆڤبوونی به‌ره‌و ته‌سكی هه‌ڵناوه‌.

هه‌ڵوێستی وه‌ك روونی خۆر به‌ ئاسمانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئافره‌تانه‌وه‌ دیاره‌‌و، هه‌رچیه‌كیش بگوترێ‌‌و بنوسرێ‌ له‌و باره‌وه‌ ره‌نگه‌ ته‌واو نه‌توانین ئه‌و هه‌قه‌ ئه‌دا بكه‌ین كه‌ له‌ ناوه‌رۆكی ده‌قه‌كان هاتووه‌‌و ته‌وسیه‌ی خێری ئافره‌تانیان له‌خۆ گرتووه‌، بۆیه‌ لێره‌وه‌ چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه‌ روو، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئیسلام نه‌ك ته‌نها له‌ ساڵێ‌ رۆژێك به‌ڵكوی ته‌واوی رۆژه‌كانی ساڵ ده‌یه‌وێ‌ ئافره‌ت وه‌ك مرۆڤێكی به‌ڕێزو خاوه‌ن ماف‌و پێگه‌ بژیێت‌و كۆمه‌ڵگه‌ به‌چاوی رێزه‌وه‌ سه‌یری بكات:

یه‌كه‌م: له‌ رووی مرۆڤبوونه‌وه‌:
له‌ روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ ئافره‌ت مرۆڤه‌‌و هیچی كه‌متر نیه‌ له‌ پیاوو، هیچ جیاوازیش نین له‌ رووی مرۆڤ بوونه‌وه‌، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: (ێا أَیُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّژِی خَڵقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ ۆاحِدَه‌ٍ) واته‌: ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ له‌ خه‌شم‌و ناڕه‌زایی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆ بپارێزن كه‌ ئێوه‌ی له‌ تاكه‌ نه‌فسێك دروست كردووه‌. به‌ پێی ئه‌و ده‌قه‌ هیچ جیاوازیه‌ك له‌ نی,َان پیاو و ئافره‌ت نه‌كراوه‌.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ‌ بێ‌) ده‌فه‌رموێ‌: (إنّما النسا‌و شقائق الرّجال) واته‌: ئافره‌تان هه‌ر له‌ پیاوه‌وه‌ په‌یاد بوون.

دووه‌م: له‌رووی رێزو كه‌ڕامه‌ته‌وه‌:
ئیسلام كۆمه‌ڵێك ده‌قی خستۆته‌ روو، كه‌ له‌ كۆی هه‌موویان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌ركه‌ پیاوان رێز له‌ ئافره‌تان بگرن‌و به‌و په‌ڕی قه‌دره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، جا ئه‌و ئافره‌ته‌ چ دایك، خوشك، كچ، خێزان بێ‌ جیاوازی نیه‌، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: (ۆاخْفِچْ ڵهُمَا جَنَاحَ الژُّلِّ مِنَ الرَّحْمَه‌ِ) واته‌: باڵی میهره‌بانی خۆتیان بۆ ڕاخه‌و ملكه‌چ به‌ بۆیان. كه‌ ئه‌مه‌ ده‌رهه‌قی دایك‌و باوك هاتووه‌‌و بێ‌ ئه‌وه‌ی جیاوازیه‌كی تێدا به‌دی بكرێت.

هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ‌ بێ‌) ده‌فه‌رموێ‌: (استوصوا بالنسا‌و خیرا) واته‌: به‌رده‌وام ته‌وسیه‌ی خێر بكه‌ن به‌رامبه‌ر ئافره‌تانه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش تایبه‌ت له‌سه‌ر ئافره‌ت هاتووه‌، ته‌نانه‌ت له‌ باره‌ی به‌خێوكردن كچێكه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (ایما رجل كانت عنده ولیده‌ فعلمها فأحسن تعلیمها، وأدبها فأحسن تأدیبها دخل الجنه‌) واته‌: هه‌ر پیاوێك كچێكی ببێ‌‌و جوان په‌روه‌رده‌ی بكات‌و فێری‌و ئاداب‌و ره‌وشتی جوان‌و زانستی بكات خوای گه‌وره‌ ده‌یباته‌ به‌هه‌شته‌وه‌. یاخود ده‌فه‌رموێ‌: (ما أكرم النسا‌و إلا كریم ولا أهانهن إلا لئیم) واته‌: ئه‌وه‌ی رێزی ئافره‌ت بگرێ‌ به‌خۆی به‌ڕێزه‌‌و ئه‌وه‌شی ریچزی ئافره‌ت نه‌گرێ‌ دیاره‌ بۆ خۆی كه‌سێكی بێ‌ رێزه‌.

سێیه‌م: له‌ رووی كارو كرده‌وه‌ی باشه‌وه‌:
سه‌یركه‌ ئیسلام به‌چاوی رێزه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و كارو كرده‌وانه‌ ده‌كات، كه‌ باشن‌و له‌ خزمه‌ت مرۆڤ خۆیی‌و ده‌وروبه‌رو ته‌نانه‌ت جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ن، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموی: (فَاسْتَجَابَ ڵهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّی ڵا أُچِیعُ عَمَڵ عَامِلٍ مِنْكُمْ مِنْ ژَكَرٍ أَوْ أُنْپَی بَعْچُكُمْ مِنْ بَعْچٍ) واته‌: (كاتێك ئیمانداران به‌م شێوه‌یه‌ نزایان كرد، كه‌ په‌روه‌ردگای ئازیزیان فێریان ده‌كات) بێگومان ئه‌و زاته‌ دوعاكانیان لێوه‌رده‌گرێت (به‌ هاناو هاواریانه‌وه‌ ده‌چێت بۆیه‌ ده‌فه‌رموێت): به‌ڕاستی من هه‌وڵ ‏و كۆشش‏ و كارو كرده‌وه‌ی هیچ كام له‌ ئێوه‌ به‌زایه‌ ناده‌م، چ نێرینه‌ ‏و پیاوتان، چ مێینه‌ و ئافره‌تتان(چونكه‌) هاوكاری یه‌كتر بوون (له‌ چاكه‌و چاكه‌كاریدا).

چواره‌م: له‌ رووی ماف‌و میراته‌وه‌:
هه‌روه‌ك چۆن ئیسلام مافی بۆ پیاو دیاری كردووه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ ئافره‌تیشی دیاری كردووه‌‌و بگره‌ هیچ جیاوازیه‌ك له‌ مافدا به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان بوونی نیه‌، وه‌ك چۆن پیاو میرات ده‌گرێ‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئافره‌تیش هه‌یه‌تی (له‌ جیاوازی جۆری دابه‌ش كردن‌و به‌شه‌ میرات ئه‌گه‌ر جۆرێك جیازازه‌ ئه‌وه‌ بێ‌ حیكمه‌ت نیه‌، چونكه‌ له‌ هه‌ندێ‌ حاڵه‌ت پیاو زیاتر ده‌با‌و له‌ هه‌ندێكی تر ئافره‌ت زۆر زیاتر له‌ پیاوان میراتی به‌رده‌كه‌وێ‌)، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ بێ‌ جیاوازی له‌ نێ,ان ئافره‌ت‌و پیاوه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (لِلرِّجَالِ نَصِیبٌ مِمَّا تَرَكَ الْۆالِدَانِ ۆالْأَقْرَبُونَ ۆلِلنِّسَا‌وِ نَصِیبٌ مِمَّا تَرَكَ الْۆالِدَانِ ۆالْأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَپُرَ نَصِیبًا مَفْرُوچًا) واته‌: پیاوان به‌شیان هه‌یه‌ له‌و شتانه‌دا كه‌باوك ‏و دایك و خزمان به‌ میراتی له‌دوایان به‌جێ‌ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانیش به‌شیان هه‌یه‌ له‌و شتانه‌دا كه‌ به‌ میراتیی له‌ باوك ‏و دایك و خزمان به‌جێ‌ ده‌مێنێت، له‌ كه‌م و زۆری به‌شی هه‌ركه‌سێك دیاری كراوه‌ و، ده‌بێت بیدرێتێ‌. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی گرنكه‌ له‌ دیار كردنی مافی ئافره‌ت له‌ روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌.

پێنجه‌م: له‌ رووی یه‌كسانی‌و ئه‌ركه‌وه‌
ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌میشه‌ ره‌چاوی یه‌كسانی نێوان پیاوو ئافره‌تانی له‌ میانی ئه‌رك‌و مافدا ره‌چاوو كردووه‌‌و، وه‌ك چۆن ماف‌و ئه‌ركی پیاوانی دیاری كردووه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ماف‌و ئه‌ركی ئافره‌تانیشی ده‌ست نیشان كردووه‌، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: (ۆڵهُنَّ مِپْلُ الَّژِی عَڵیْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ ۆلِلرِّجَالِ عَڵیْهِنَّ دَرَجَه‌ٌ) واته‌: ژنان مافیان هه‌یه‌ به‌سه‌ر پیاوانه‌وه‌ به‌وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی كه‌ بۆ پیاوانه‌ له‌سه‌ر ژنان به‌گوێره‌ی باو و نه‌ریتێك كه‌ په‌سه‌نده‌ له‌ ئیسلامدا و پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه‌ یه‌ك پله‌یان هه‌یه‌. به‌ڵام پله‌یه‌ی له‌و ئایه‌ته‌ باس كراوه‌، ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌رك‌و ئیداره‌ی ماڵه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش رێزه‌ به‌رامبه‌ر ئافره‌ت نه‌ك جیاوازی..

بۆیه‌ به‌ خستنه‌ رووی ئه‌و چه‌ند راستیه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و راستیه‌ كه‌ ئیسلام هه‌میشه‌ ره‌چاوی ماف‌و كه‌رامه‌تی ئافره‌تی كردووه‌‌و هه‌میشه‌ش رێزی ئافره‌تانی له‌ پێشه‌وه‌ داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ كۆمه‌ڵگه‌‌و مرۆڤایه‌تی به‌و رێزه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئافره‌تان بكه‌ن، به‌ڵام كاتێ‌ نه‌ریتێك یان هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سێك یان كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ خراپ به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌جوڵێته‌وه‌، ئه‌وه‌ ئیسلام لێی به‌رپرس نیه‌‌و قه‌تیش ئیسلام نایه‌وه‌ێ‌ بێ‌ رێزی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان بكرێ‌.

به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئافره‌تانیش پێگه‌ی خۆیان بزانن‌و هه‌میشه‌ ئه‌و سیقه‌یه‌ بپارێزن كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ پیاندراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س به‌ چاوی بێ‌ رێزیه‌وه‌ سه‌یریان نه‌كات‌و ئافره‌تیش قه‌ت تووشی نه‌دامه‌تی‌و نه‌هامه‌تی نه‌بنه‌وه‌..