یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2012 : 12:14:50
قه‌باره‌ی فۆنت
لە ساڵیادی دامەزراندنیدا: یەكێتی زانایان دەستكەوتێكی مێژوویی‌و نەتەوەیی

  sherkaway83@gmail.com   



  

زانایانی ئایینی هەمیشە وەك هەستیارترین توێژی كۆمەڵگە‌و ڕاگەیەنەری پەیامی پیرۆزی ئیسلام، هیچ كات بەدەر نەبوونە لە خەبات‌و تێكۆشان لە پێناو ئایین‌و نەتەوە‌و نیشتمانی خۆیان‌و بڵاوكردنەوەی پەیامی ئاشتەوایی‌و برایەتی‌و ئەخلاقی‌و پەروەردە كردنی نەوە دوای نەوە لەسەر خۆشەویستی هەقیقەتی ئیسلام‌و گیانی نەتەوە پەروەری‌و بەرپرسیارێتی نیشتمانی، خیتابی ئەوان زێتر برەو دان بووە، بە هۆشیاری ئاینی‌و یەك هەڵوێستی‌و دڵسۆزبوونی تاك بەرامبەر كۆمەڵگە‌و دەسكەوتە میللیەكان‌و پاراستنی سەروەری خاك‌و سازاندنی زەمینەی ئازادی‌و دادپەروەری‌و یەكسانی‌و لێبوردەیی‌و پابەندبوونی یاسا، لە هەموو قۆناغەكانیشدا بە عەمەلی ئەو راستیە دەركەوتووە.

كاریگەری زانای ئاینی بەشی شێری هەیە لەناو خەڵك‌و كۆمەڵگەدا، خەڵكیش بە حوكمی ئەو عەقیدە پاكەی موسڵمانەتی خۆیان پتر ملكەچی نەسیحەتی زانایانن‌و هێندەی ئامادەن بچنە ژێر كاریگەری مامۆستایەكی ئایینی ، ئەوەندە ئامادە نین بچنە ژێر كاریگەری كەسانی ترەوە.

لەبەر ئەوەش زانایانی ئایینی وەك هەست كردن بە بەرپرسیارێتی دەركی ئەوەیان كردووە، كە بنیاتنان‌و ڕاهێنانی ڕۆڵەكانی ئەم میللەتە لە ڕووی هزری‌و دادپەروەریەوە، لەگەڵ خستنە سەر ڕێی ڕاست‌و دروستی بیری پەروەردەی ئاینی‌و نیشتمانپەروەری لەسەر شانی ئەوان دایە، لەوەشدا بە ئەمانەتەوە هەموو كات وەك پردی نێوان ئیسلام‌و گەلی كورد ئامانجیان بووە، ستراتیژیەتی ئەو پەروەردەیە بەسوود بۆ تاكی كورد‌و نەتەوەكەی بگەڕێننەوە‌و مەسەلەی لێك جیا نەكردنەوەی ئاین‌و نەتەوە‌و پاراستنی ئەمنی قەومی لە زەمانەتی مانەوەیدا بەردەوام بێ‌، هەر ئەو هەوڵەش بووە وای كردووە كوردستان هەموو كات وەك ناوەندێكی پابەند بە ئیسلام‌و خزمەت كردنی كلتوری ئیسلام لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك ناوەندێكی پڕاوپڕ ئاشتەوایی‌و پەرێز پاك هەژمار بكرێ‌.

زانایانی ئاینی لەو كاتانەی پێویست بووە وەك بەرگریكاری خاك‌و نیشتمان جەنگاون‌و پشتگیریان لەوانەش كردوە، كە خەمخۆری میللەت بوونە‌و لە خەباتی بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی كورد كۆڵیان نەداوە، لەبەر هەردوو لایەنی سۆزی ئاینی‌و نەتەوەیش بووە، كە پەیوەندی زانایان لەگەڵ جەماوەردا لەو پەڕی باشی‌و نزیكی‌و خۆشەویستی خۆی بینیوەتەوە، لە هەموو قوناغەكانیشدا بە پێی ئەو پێگە كۆمەڵایەتیەی زانای ئاینی هەیبووە، توانیویەتی زۆرترین ڕای جەماوەر دروست بكات، بۆ موشارەكەی پرسە نەتەوەییەكان‌و دەربڕینی هەڵوێستی جوامێرانە بەرامبەر هەر پێشهاتێكی نەرێنی كە ڕووبەڕووی گەڵ بووبێتەوە.

لەبەر هەقیقەت‌و واقعیەتی ئەو هەیمەنە گرنگەی پەیامی پیرۆزی ئیسلام‌و پێگەی بەرزی زانایانی ئاینی لە ناو كۆمەڵگەدا، سەركردەی رۆحی نەتەوەیی مەلا مستەفای بارزانی لە ساڵی 1970 بیرۆكەی پێكهێنانی یەكێتیەكی بۆ زانایان پێشنیار كرد، بۆ ئەوەی زانایان جددیتر‌و كارا تر لە مەیدانی خەباتی نەتەوەیی‌و موشارەكەی سیاسی بە یەك بوونی زانایان خۆی ببینێتەوە، ئەوە بوو لەژێر فەرمان‌و چاودێری بەڕێزیانەوە تەوجیهاتی زانایان دراو ‌و لە كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی زانا‌و فەقێیانی كوردستان بەهەموو شارەكانیەوە لە 21/9/1970 یەكەم كۆنگرەی زانایان لە گەڵاڵەی دەڤەری باڵەكایەتی بەستراو یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان دامەزرا.

مەبەستی بارزانی لە دامەزراندنی ئەو یەكێتیە ئەوە بوو، كە زانایان لە ژێر چەتری رێكخراوێكدا كۆببنەوە‌و بە ئیرادەیەكی یەكگرتوو كار بكەن‌و وەكو پارێزەرێك وابێ‌ بۆ پاراستنی مافی زانایان‌و بەجێهێنانی ئەرك‌و چاودێری كردنی بژێوی ژیانیان، لە هەمان كاتدا هۆكارێك بوو بۆ ڕاكێشانی تەواوی زانایانی ئاینی بۆ ناو شۆڕش‌و دروست كردنی زەمینەی تایبەت بە مەلای كورد بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ئازادانە كارەكانی خۆیان ببەن بەڕێوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یەكێتیە هەستانەوە‌و خزمەتێك بوو بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام، كە لەو ساوە تا ئێستا تایبەتمەندی خۆی هەبووە‌و وەك زەرورەتێك بۆ ستایشی كۆششی زانایان‌و بە ئومێدی ئەوە، كە ببێتە مەرجەعێكی ئاینی بۆ گەلی كورد لە كوردستاندا هاتە كایەوە.

لەو كۆنگرەدا مەلا مستەفای بارزانی وتارێكی بە نرخی پێشكەش كردووە، كە چەندین تەوەرەو ڕاسپاردەی گرنگ لەخۆ دەگرێ‌‌و دەكرێ‌ بكرێتە كۆمەڵێك یاسای تایبەت بەو ڕێكخراوە پیشەییە‌و لە درێژایی تەمەنیدا كەڵكی لێ‌ وەر بگرێ‌، مەسەلەی شانازی كردنی بارزانی بە زانایانی ئاینی‌و هەوڵدانی بۆ بڵاوكردنەوەی گیانی ئاینی‌و هەست كردن بە بەرپرسیارێتی‌و نەبوونی دووبەرەكی‌و كۆشش كردن بۆ گەیشتنە ئامانجەكان‌و بە زیندوو هێشتنەوە‌و پێشكەوتنی ڕۆژ بەڕۆژی ئەو یەكێتیە، ناوەرۆكی گوتارە پڕ مەغزایەكەی مەرحوم مەلا مستەفای بارزانین، بۆیە لێرەوە من حەكیمی‌و دڵسۆزی بارزانی بۆ ئاین‌و نەتەوەو زانایان لە لایەك‌و وورد بینی‌و دوور بینی‌و شرۆڤە‌و شیكاری وتارەكەی لە لایەكی ترەوە بۆ خوێنەر جێ‌ دەهێڵم، تەنها وتارە بە پێزەكەی جەنابی مەلا مستەفای بارزانی دەخەمە ڕوو كە لە 21/9/1970 لە یەكەم كۆنگرەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە ناحیەی گەڵاڵە_باڵەكایەتی پێشكەشی كرد.

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبانەوە

سڵاوی خواتان لەسەر بێ‌‌و ڕەحمەت‌و پیت‌و بەرەكەتتان بەسەرا ببارێ‌.

من شانازی ئەكەم بەوەوە كە لەناوتانا بم‌و یەكێك بم لێتان، هەموومان ئەركی سەر شانی خۆمان جێ‌ بەجێ‌ بكەین‌و تەقەلا بدەین بۆ بڵاوكردنەوەی ئایینی پاكی ئیسلام، چونكە هەموومان فەرمانمان پێ‌ دراوە بەمە‌و پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێ‌ فەرمویەتی: هەمووتان سەرپەرشتی كەری یەكترن‌و هەمووتان لێ‌ پرسراون دەربارەی ئەو خەڵكەی سەرپەرشتیان ئەكەن. كەواتە ئەبێ‌ ئەم ئەمانەتەی لە ئەستۆماندایە جێ‌ بەجێی بكەین بەو پەڕی توندی‌و دڵسۆزیەوە‌و دووبەرەكی نەكەوێتە نێوانمان، چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: هەمووتان دەس بگرن بە ئایینی ئیسلامەوە‌و پارچە پارچە مەبن.

ئەبێ‌ ئەوەش بزانین جگە لە كرداری خۆمان هیچ سودی نیە بۆمان، چونكە خوا فەموویەتی: بنیادەم جگە لە بەرهەمی تەقەلای خۆی هیچی دەسگیر نابێ‌.

لە دوایی وتەكەمدا هیوام وایە كۆنگرەكەتان سەركەوتوو بێ‌ بۆ خزمەتی گەلی عێراق‌و تێكرای جیهانی ئیسلامەتی‌و ئاینی پیرۆزی ئیسلام. سڵاوی خواتان لێ‌ بێ‌.