یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   كۆیه‌: خولی زانسته‌ شەرعییه‌كان بەرێوەدەچێت    *****    *****   دهۆك: ماموستا مه‌لا شعبان عبدالله حوجاڤای كۆچا دوای كر    *****    *****   دووكان: مامۆستا مەلا إبراهيم كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان ئێوارە کۆڕێکی پیشەیی ڕێکدەخات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەسەر چەند پرسێکی ئایینی و نیشتمانی دیدارێکی گرنگ ئەنجام دەدات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە فەرمی پرۆژە پێشنیاری خۆی سەبارەت بە پێگەی ئایین لەناو دەستووری هەرێم دەداتە پەرلەمانی کوردستان    *****    *****   یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو فەراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی پێشمەرگە شەهید بووەکانی چیای مەتینا دەکات    *****    *****   شاندىكی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئیدارەی گەرمیان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆیوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە قائیمقامی قەزای رواندوز دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/06/2010 : 17:08:44
قه‌باره‌ی فۆنت
ماڵپه‌ڕی یه‌كێتی زانایان بۆ ؟
له‌ مێژه‌ گله‌یی نه‌بوونی ماڵپه‌ڕێكی وه‌ك پێویست له‌ یه‌كێتی زانایان ده‌كرێت، كه‌ بۆ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ سایتێكی تایبه‌ت‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌بێت.؟! زۆرێكیش له‌و گله‌ییانه‌ سه‌رچاوه‌ له‌ دڵسۆزیه‌وه‌ ده‌گرن، چونكه‌ مامۆستایانی به‌ڕێزی ئایینی هه‌میشه‌ ده‌یانه‌وێ‌ ڕۆڵی ئه‌و ده‌زگا ئایینیه‌ له‌ پێشه‌وه‌ بێت‌و به‌ جموجۆڵێكی هاوچه‌رخانه‌ هه‌نگاو بنێت.
ئێستا ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی یه‌كێتی زانایان كه‌وته‌ كارو ئامانجیه‌تی به‌ نیسبه‌تێكی باش‌و به‌ پله‌ی یه‌كه‌م خزمه‌تی مامۆستایانی ئایینی بكات‌و وه‌ك چۆن ئه‌درێسی زانایانی هه‌ڵگرتووه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ زانایانیش ده‌بێت.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ده‌یه‌وێ‌ پردێكی به‌هێز بێت له‌ نێوان زانیاری تازه‌و خوێنه‌رانی‌و ماڵێكیش بێت بۆ هه‌مووان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌كی زۆره‌‌و چاوه‌ڕێی شتی زۆریشی لێ‌ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌خوازێ‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ كاری له‌ پێناودا بكه‌ین‌و له‌ بابه‌ت‌و هه‌واڵ‌و زانیاری گرنگ‌و په‌یوه‌ست به‌ بواری خۆیه‌وه‌ بێ‌ به‌ش نه‌بێت‌و تێیدا پشكدار بین.
گرنگی سایت له‌وه‌دایه‌، كه‌ وه‌ك ناوه‌ندێكی هه‌واڵ‌و زانیاری خاڵی په‌یوه‌ندی نێوان خوێنه‌رانی ده‌بێ‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و مامۆستا ئایینیه‌ به‌ڕێزانه‌ی خوێنه‌ری سایتن، ئه‌و هه‌نگاوه‌ وا ده‌كات مامۆستایانی ئایینی پتر بایه‌خ به‌ ئینته‌رنێت بده‌ن‌و له‌ زانیاری تازه‌ بێ‌ به‌ش نه‌بن، ئه‌ركیشه‌ له‌ كوێی هه‌ر سایتێكدا بابه‌تێك یان هه‌واڵێك، كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئیسلام‌و موقه‌دده‌ساتی موسڵمانان ده‌نووسرێت، له‌و ماڵپه‌ڕه‌ وڵام بدرێته‌وه‌.
بۆیه‌ چه‌نده‌ مامۆستایانی ئایینی گرنگی به‌ نوسین‌و هه‌ناردنی بابه‌ت بده‌ن، هێنده‌ زیاتر ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌چێت‌و ده‌توانێ‌ خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند ببینێته‌وه‌، یاخود ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی به‌ پێویست ده‌زانرێ‌ قسه‌‌و به‌دوا داچو‌ونیان له‌سه‌ر بكرێت، تێیدا ڕوون بكرێنه‌وه‌‌و له‌و شوێنانه‌ی پێویست به‌ هه‌ڵوێست ده‌ربڕینیش ده‌كات، خۆی لێ‌ لانه‌دات‌و به‌ په‌ڕی واقعیانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی كێشه‌‌و ڕووداوه‌كان بكات.
جارێكی دیكه‌ش ده‌ڵێم سایت ئه‌و كه‌ناڵه‌یه‌، كه‌ مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێز بتوانن كاری تێدا بكه‌ن‌و بیكه‌ن به‌ پێگه‌یه‌كی به‌رچاوو له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و هۆشیاری پێویست‌و هه‌ستی ئاینپه‌روی‌و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری.
Sherkaway83@gmail.com