یه‌كێ له‌و به‌هاو تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خوای گه‌وره به مرۆڤی به‌خشیوه بوونی عه‌قڵه، كه به‌هۆیه‌وه مرۆڤ له‌سه‌رجه‌م گیانله‌به‌رانی تر جیا ده‌بێته‌وه‌و، ده‌توانێ وه‌ك زیندوترین‌و كاراترین بونه‌وه‌ر هه‌نگاو بنێ‌و داهێنان‌و كاری شیاو و شتی ناوازه به‌رهه‌م بێنێت. چه‌مكی عه‌قڵ له قوڕئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) زۆر باس كراوه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌شه كۆی پابه‌ندبوون‌و به‌جێگه‌یاندنی فه‌رمانه شه‌رعیه‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه به هه‌بوونی ژیری، له‌م لاشه‌وه ئیسلام بۆ پاراستنی عه‌قڵ چه‌ندین رێكاری تایبه‌تی داڕشتووه‌و، هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژی‌و زیان گه‌یاندنێك به عه‌قڵ به‌تاوان داده‌نێ‌و سزا‌و لێپێچینه‌وه‌ی بۆ داناوه. ئه‌وه‌ی جێی سه‌ره‌نجه له‌و نووسینه باسكردنه له دیدی زاتێكی وه‌ك مه‌ولانا جه‌لاله‌ددینی رۆمی بۆ چه‌مكی عه‌قڵ‌و لێكدانه‌وه فه‌لسه‌فیه‌كانی له‌و باره‌وه، كه به‌رای من ئه‌و شیكاره‌ی مه‌ولانا به‌دیوێك ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ زۆرێك له شرۆڤه‌كانی دیكه‌ی چه‌مكی عه‌قڵ له‌لایه‌ك‌و، پێویستیه‌كی هه‌میشه‌یی جوان‌و به‌جێ‌و سه‌ركه‌وتووانه‌یه بۆ هۆشیاری تاك له‌م بواره له‌لایه‌كی تره‌وه، چونكه به بۆچوونی ئه‌و، پیشه‌و ئه‌ركی ئه‌قڵ رۆڵێكی یه‌كجار گرنگی هه‌یه له‌نێو لێكدانه‌وه‌و به‌ره‌و پێشچوونه‌كانی ژیانی دینداری كه‌سێتی موسڵماندا. رۆمی ته‌نها ره‌خنه له رووكه‌شی بوونی ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته ناگرێ، به‌ڵكو دێته سه‌ر عه‌قڵ‌و پێی وایه ئه‌و عه‌قڵه‌ی ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌ته‌نها ناتوانێ بگاته ناوه‌ڕۆك‌و لوتكه‌ی راستیه شاراوه‌كان‌و نهێنیه‌كانی جیهانی غه‌یب، بۆیه‌ش كه مه‌ودای لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ی ئه‌قڵ بۆ شتی بینراو و هه‌ست پێكراو دیاریكراوه، به ئه‌قڵی (سنوردار) ناوی ده‌بات، كه زیاتر به‌لای شته ماددیه‌كانه‌وه ده‌ڕواو، زاده‌ی كۆی ئه‌و خه‌یاڵ‌و گومان‌و سۆز‌و بینینانه‌یه، كه مرۆڤ له‌ناویان ده‌خولێته‌وه. به‌پێی ئه‌زمون‌و لێكدانه‌وه‌ی مه‌ولانا، كه ئه‌و وای ده‌بینێ هه‌ر كه‌سیش خۆی له‌و مه‌ودایه ماندوو بكا، ده‌گاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه، كه ئه‌قڵی سنورداری مرۆڤ ته‌نها توانای لێكدانه‌وه‌ی شته هه‌ست پێكراو و دیاره‌كانی هه‌یه‌و ناتوانێ بچێته قوڵاییی هه‌قیقه‌ت‌و پرس‌و بابه‌ته‌كانه‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ته‌نها عه‌قڵی جه‌سته‌یی پێوه‌ر بوایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریزمایی كه‌سه‌كان‌و گه‌یشتن به راستی‌و ده‌سكه‌وته گه‌وره‌كان، ئه‌وه ده‌بوو ئیمام فه‌خره‌ددینی رازی وه‌ك گه‌وره‌ترین عاریف‌و شاره‌زا هاتبا پێناسه كردن سه‌باره‌ت به روچون‌و قوڵبوونه‌وه‌ی به‌بناوانی دیندا، به‌ڵام پێوه‌ره‌كه شتێكی تره كه بریتیه له هێزێكی تری هاوشێوه‌ی ئه‌و هێزه عه‌قلانیه‌ی خۆی، كه ده‌ره‌نجامی تێنوێتی‌و سووتان‌و خولان‌و تامه‌زرۆیی‌و شه‌یدابوون بووه به‌نێو شه‌پۆله ئیمانی‌و یه‌قینی‌و عیرفانیه‌كانه‌وه. بۆیه مه‌ولانا جه‌لاله‌ددینی رۆمی دوای هه‌وڵ‌و لێكدانه‌وه‌و به‌دواداچوونێكی زۆره‌وه ده‌گاته ئه‌و راستیه، كه نهێنی گه‌یشتنی یاوه‌ر‌و خواناس‌و زانا‌و شاره‌زا‌و بیریار‌و هه‌ڵكه‌وتووانی نێو زیاتر له چوارده سه‌ده‌ی مێژوویی ئیسلامی به به‌رزترین ئاستی خواناسی‌و دینداری‌و سه‌ركه‌وتن‌و به‌خته‌وه‌ری، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پابه‌ندبوون به‌و هێزه ئیمانیه پڕ ئیخلاسه شاراوه‌یه، كه عه‌قڵ ئاراسته ده‌كات، ئا لێره‌یه له‌دیدی مه‌ولانا عه‌قڵ ده‌بێته دوو به‌ش: عه‌قڵی جه‌سته‌یی‌و عه‌قڵی ئیمانی.. عه‌قڵی جه‌سته‌یی: بریتیه له‌و هێزه سنورداره شاراوه‌یه‌ی له‌مرۆڤدا هه‌یه‌و رابه‌رایه‌تی چالاكی‌و پێویستی‌و مه‌به‌سته تایبه‌ته‌كانی جه‌سته ده‌كا‌و، به‌رده‌وام مه‌یل‌و ئاسۆی به‌لای تێركردنی حه‌زو ویسته‌كانه، له‌و سۆنگه‌شه‌وه زۆربه‌ی كات خاوه‌نه‌كه‌ی به‌لای شته ماددی‌و رووكه‌ش‌و شه‌هوانیه‌كان ده‌با‌و، په‌لكێشی نێو بازنه‌ی تاوان‌و سه‌رپێچی‌و خۆبه‌زلزانین‌و ئه‌نانیه‌تی ده‌كات، سه‌ره‌نجام ته‌نهایی ئه‌و عه‌قڵه مرۆڤ به‌ره‌و سه‌رگه‌ردانی‌و یاخیبوون‌و نامۆیی‌و پاشه‌كشه‌ی كه‌سێتی‌و سه‌ركێشی‌و ناله‌باری‌و ده‌رده‌سه‌ری زۆر ده‌بات. عه‌قڵی ئیمانیش: ئه‌و هێزه شاراوه مه‌ودا فراوان‌و گه‌وهه‌ردارو كاریگه‌ره‌یه، كه وه‌ك شوعله‌ی نوورو نه‌رمی ئاو‌و و بلێسه‌ی ئاگرو تیشكی خۆر، تاریكیه‌كان رووناك ده‌كاته‌وه‌و به‌هه‌موو كون‌و كه‌له‌به‌رو به‌رزمی‌و نزمیه‌ك ده‌چێته خوارێ‌و، به‌هاو سه‌نگینی ده‌كاته به‌ر عه‌قڵی جه‌سته‌یی‌و كۆی جوانیه‌كانی ژیانی بۆ رۆشن ده‌كاته‌وه‌و ده‌یخاته سه‌ر رێگه راسته‌كه، ئه‌و رێگا مه‌ودا درێژه‌ی مرۆڤ به نهێنیه شاراوه‌كان شاد ده‌كا‌و به‌خته‌وه‌ری دونیا‌و سه‌رفرازی دوارۆژی بۆ وه‌ده‌ست دێنێ. ئه‌و عه‌قڵه ئیمانیه رۆشنكه‌ره‌وه‌ی عه‌قڵی جه‌سته‌یه‌و، سه‌رجه‌م گرێ كوێره‌كانی بۆ ده‌كاته‌وه‌و به‌رچاوی فراوان‌و مه‌ودای بیركردنه‌وه‌و رامان‌و قوڵبوونه‌كانی به‌نێو رازه‌كانی ژیان، لێ ده‌كاته مه‌یدان‌و هه‌میشه له‌نێوان (چاكه)و (خراپه)، چاكه هه‌ڵده‌بژێرێ‌و له‌نێوان‌و (باش)و (باشتر)، باشترین ده‌كاته پێوه‌رو سه‌ره‌نجام مرۆڤ به‌ره‌و كه‌ناری سه‌ركه‌وتنی مه‌زن ده‌با‌و براوه‌ی نێو مرۆڤایه‌تی ده‌كات. مه‌ولانا جه‌لاله‌ددین له‌و نێوه‌دا عه‌قڵی جه‌سته‌یی به توێكڵ‌و عه‌قڵی ئیمانیش به كاكڵ داده‌نێ، به‌واتایه‌كی تر پێی وایه عه‌قڵی ئیمانی به‌رامبه‌ر به عه‌قڵی جه‌سته وه‌ك مامۆستا وایه بۆ قوتابی، یان به (عه‌قڵی عه‌قڵ) ناوی ده‌بات، هاوشێوه‌ی پۆلیسی شار كه دڵسۆزانه هه‌وڵی پارێزگاری سیسته‌می شاره‌كه‌ی ده‌دا‌و خه‌می دادوه‌ری‌و یه‌كسانی هه‌یه، به ئاواته مافی مافخوراو بسێنێ‌و سته‌ملێكراو سه‌ر بخا‌و هه‌ر چۆنێ بێ یاسا سه‌روه‌ر بێ‌و كه‌س سنور نه‌به‌زێنی‌و نه‌بێته هۆی تێكچوون‌و شڵه‌ژانی ئه‌وانی تره‌وه، عه‌قڵی ئیمانیش به‌هه‌مان شێوه جه‌سته‌و عه‌قڵی مرۆڤ وا ئاراسته ده‌كا، كه به هۆشیاری مامه‌ڵه بكا‌و نه‌بێته بار به‌سه‌ر خۆی‌و به‌رامبه‌ر خوا‌و خه‌ڵكه‌وه. له‌و سۆنگه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه، كه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ سه‌ركرده‌و رابه‌رێكی سروشتی‌و مه‌عنه‌وی‌و مه‌عریفی‌و ناوازه بۆ كه‌سێتی خۆی‌و عه‌قڵی خۆی هه‌ڵبژێرێ، ئه‌وه پێویستی به‌و عه‌قڵه ئیمانیه هه‌یه، كه له سروشتی ئاییندا وه‌ك (نوور) بۆ ژیانی مرۆڤ وه‌سف ده‌كرێ، به‌مانایه‌كی تر ئه‌وه‌ی بیه‌وێ به شوێن گه‌وره‌یی خۆی‌و كامڵ كردنی عه‌قڵ له‌ناو بازنه‌ی دینداری بگه‌رێ، به‌ر له‌هه‌ر شتێ پێویستی به‌وه هه‌یه به‌دوای عه‌قڵی ئیمانیه‌وه بگه‌رێ، بۆ ئه‌وه‌ی له رێی ئه‌و عه‌قڵه ئیمانیه‌وه بگاته راستیه‌كان‌و په‌ی به جوانیه‌كانی ژیان به‌رێت‌و، كۆی ئه‌و خه‌سڵه‌ت‌و هه‌نگاوه به‌هادارانه بدۆزێته‌وه، كه مرۆڤ ده‌خه‌نه سه‌ر رێره‌وه راسته‌قینه‌كه‌و سه‌ره‌نجام به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری ژین‌و سه‌رفرازی هه‌ردوو دونیا ده‌یبه‌ن.. |