یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/08/2019 : 11:27:27
قه‌باره‌ی فۆنت
تایبه‌تمه‌ندی‌و گه‌وره‌یی ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌

یه‌ك له‌مه‌شهه‌ده‌ هه‌ره‌ گه‌‌وره‌‌و كاریگه‌ره‌كانی حه‌ج، ڕۆژی عالفه‌‌و ‌وه‌ستانی عه‌ڕه‌فه‌یه‌، كه‌ ‌وه‌ك گه‌‌وره‌ترین كۆبو‌ونه‌‌وه‌ی ئیمانی موسڵمانان زۆرترین كاریگه‌ری هه‌یه‌، له‌ پاكبوونه‌‌وه‌ی به‌نده‌كان‌و هاتنه‌خواره‌‌وه‌ی ڕه‌حه‌ماتی خوای په‌ر‌وه‌ردگار.

له‌‌و ڕۆژه‌ گه‌‌وره‌دا، تێكڕای موسڵمانان له‌یه‌ك شوێن‌و له‌ یه‌ك كاتدا، به‌ یه‌ك به‌رگ‌و بۆ یه‌ك مه‌به‌ست، به‌ جیا‌وازی ڕه‌نگ‌و ڕه‌گه‌ز‌و زمان‌و كلتوره‌‌وه‌، به‌ڵام به‌ یه‌ك نیدای ئیمانی ها‌وار ده‌كه‌ن (لبیك اللّهم لبیك...).

له‌‌و شوێنه‌ جیا‌وازی نیه‌ له‌نێوان ده‌‌وڵه‌مه‌ند‌و هه‌ژار، گه‌‌وره‌‌و بچو‌وك، به‌ده‌سه‌ڵات‌و بێ‌ ده‌سه‌ڵات، ڕه‌ش‌و سپی، ڕۆژهه‌ڵاتی‌و ڕۆژئا‌وایی، به‌هێز‌و بێ‌ هێز، خا‌وه‌ن عه‌شیره‌ت‌و بێ‌ كه‌س، گه‌نج‌و پیر، درێژ‌و كورت..... هتد.

كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی خوای باڵا ده‌ست ده‌رده‌خات‌و، په‌یامێكه‌ ئه‌‌وپه‌ڕی داد‌وه‌ری‌و یه‌كسانی هه‌ڵگرتووه‌، به‌‌وه‌ی تێكڕا له‌به‌رده‌م چا‌وه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی خوا ‌وه‌ستا‌ون‌و، هه‌ست ده‌كه‌ن هیچ په‌نا‌و مه‌ئوایه‌ك نیه‌، جگه‌ له‌ به‌رزكردنه‌‌وه‌ی ده‌سته‌كان‌و، پاڕانه‌‌وه‌ له‌ خوای میهره‌بانه‌‌وه‌.

له‌‌و شوێنه‌ دڵ‌و ده‌روونه‌كان ئاڵو‌وده‌ی خۆشه‌‌ویستیه‌كی یه‌كجار گه‌‌وره‌ بوونه‌، كه‌ فرمێسك‌و ئه‌نینی گریان‌و ها‌وار‌و ڕۆڕۆی حاجیان له‌‌و شوێنه‌، گه‌‌وره‌ترین ‌وه‌ستانی مه‌یدانی حیساب دێنێته‌ به‌ر چا‌و.

عه‌ڕه‌فـه‌ له‌به‌ر ئه‌‌وه‌ پێی ده‌گوترێ‌ عه‌ڕه‌فه‌، چونكه‌ با‌وكی به‌شه‌ریه‌ت حه‌زره‌تی ئاده‌م، ئا له‌‌و شوێنه‌ ئیعترافی به‌ گوناهی خۆی كرد، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌خوازێ‌ نه‌‌وه‌‌و ڕۆڵه‌كانی ‌وه‌ك ئه‌‌و، له‌‌و شوێنه‌ ئیعتراف به‌ گوناه‌و تا‌وانیان بكه‌ن‌و، دا‌وای لێخۆشبوون له‌ خوا بخوازن.

له‌‌و شوێنه‌ كه‌س ئاگای له‌ دونیا نییه‌‌و، كه‌سیش هه‌ست ناكات له‌‌و ڕۆژه‌ دونیا هێنده‌ گه‌‌وره‌‌و شیرین بێت، وه‌ك ئه‌‌وه‌ی ئێمه‌ له‌پێنا‌ویا ڕه‌نج ده‌ده‌ین، هه‌ركه‌س وا ته‌ماشا ده‌كات، كه‌ له‌ مه‌یدانی حه‌شره‌‌و پێویستی به‌ لێبورده‌یی‌و میهره‌بانی خوای گه‌‌وره‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌‌وه‌ی دڵ‌و ده‌روونی پاك بیێته‌‌وه‌‌و نامه‌ی كرده‌كانی به‌ ده‌ستی ڕاست ‌وه‌رگرێته‌‌وه‌.

گه‌‌وره‌یی ئه‌‌و ڕۆژه‌ له‌‌وه‌دا ده‌ر ده‌كه‌‌وێت، كه‌ چه‌ندین فه‌زڵ‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، لێره‌دا به‌چه‌ند خاڵێك ده‌یخه‌ینه‌ ڕوو:

1- عه‌ڕه‌فه‌ گه‌‌وره‌ترین ڕوكنی حه‌جه‌، كه‌ بێ‌ ‌وه‌ستانی عه‌ڕه‌فه‌ حه‌ج ته‌واو نابێ‌‌و دانامه‌زرێ‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێ‌: (الْحَجُّ عَرَفَةُ..) سنن النسائی: ج/5 ص/256. واته‌: حه‌ج بریتیه‌ له‌ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌. بۆیه‌ش گه‌‌وره‌یی‌و ڕۆحیه‌تی ئیمانی له‌‌و ڕۆژه‌ ده‌رده‌كه‌‌وێت‌و مرۆڤ هه‌ست ده‌كا به‌‌و كاره‌ی هه‌نگا‌وێكی گه‌‌وره‌ی نا‌وه‌ له‌ژیاندا.

2- رۆژی پاڕانه‌‌وه‌‌و نزا كردنه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) فه‌رمووێ‌: (خَيْرُ الدُّعَا‌ء دُعَا‌وُ يَوْمِ عَرَفَةَ ؤخَيْرُ ما قلت أنا وَالنَّبِيُّونَ من قَبْلِي لَا إِلَهَ إلا الله وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ له له الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وهو علي كل شَيْ‌ءٍ قَدِيرٌ) سنن الترمذی: ج/5 ص/572. واته‌: باشترین پاڕانه‌‌وه‌‌و دوعا، دوعای ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌یه‌، باشترین نزاش، كه‌ من‌و پێغه‌مبه‌رانی پێش من گوتویانه‌ ئه‌‌وه‌یه‌ (لَا إِلَهَ إلا الله ؤحْدَهُ لَا شَرِيكَ له له الْمُلْكُ ولَهُ الْحَمْدُ وهو علي كل شَيْ‌وٍ قَدِيرٌ (.

3- ڕۆژی ڕزگار بوونی به‌نده‌كانی خوایه‌ له‌ئاگری دۆزه‌خ، كه‌ ئه‌مه‌ش گه‌‌وره‌ترین به‌خششی خوای گه‌‌وره‌یه‌، بۆ هه‌موو ئه‌‌وانه‌ی به‌ نیه‌تێكی پاك‌و دڵ‌و زمان‌و هه‌ستێكی عاشق به‌ڕه‌حمه‌تی خوا ده‌پاڕێنه‌‌وه‌.

پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) له‌‌و باره‌‌وه‌ ده‌فه‌رمووێ‌: (ما من يَوْمٍ أَكْثَرَ من أَنْ يُعْتِقَ الله فيه عَبْدًا من النَّارِ من يَوْمِ عَرَفَةَ وَإِنَّهُ لَيَدْنُو ثُمَّ يُبَاهِي بِهِمْ الْمَلَائِكَةَ فيقول ما أَرَادَ هَؤُلَا‌ء) صحیح مسلم: ج/2 ص/982. واته‌: هیچ ڕۆژێك به‌قه‌د ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌ نییه‌، كه‌ خوای گه‌‌وره‌ له‌ به‌نده‌كانی خۆش ده‌بێ‌، له‌‌وه‌ش زیاتر خوای گه‌‌وره‌ له‌به‌نده‌كانی نزیك ده‌بێته‌‌وه‌‌و، فه‌خر به‌ به‌نده‌كانی ده‌كات به‌سه‌ر مه‌لائیكه‌تانه‌‌وه‌‌و ده‌فه‌رمووێ‌ ئا ئه‌‌وه‌ به‌نده‌كانم چیان ده‌‌وێ‌..؟!

له‌ فه‌رموده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رمووێ‌: (مَا مِنْ يوْمٍ أَفْضَلُ عِنْدَ اللَّهِ مِنْ يوْمِ عَرَفَةَ يَنْزِلُ اللَّهُ إِلَي السَّمَا‌ء الدُّنْيَا فَيُبَاهِي بِأَهْلِ الَاَرْضِ أَهْلَ السَّمَا‌ءِ فَيَقُولُ انْظُرُوا إِلَي عِبَادِي شُعْثًا غُبْرًا ضَاحِينَ جَا‌ؤوا مِنْ كُلِّ فَجّ عَمِيقٍ يَرْجُونَ رَحْمَتِي وَلَمْ يَرَوْا عَذَابِي فَلَمْ يُرَ يَوْمٌ أَكْثَرُ عِتْقًا مِنَ النَّارِ مِنْ يوْمِ عَرَفَةَ) صحیح ابن حبان: ج/9 ص/164. واته‌: هیچ ڕۆژێك به‌قه‌د ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌ نییه‌، كه‌ لای خوا گه‌‌وره‌ بێت، له‌‌و ڕۆژه‌ خوا خۆی دێته‌ ئاسمانی دونیا‌و فه‌خر به‌ خه‌ڵكی عه‌ره‌فه‌ ده‌كات به‌سه‌ر مه‌لائیكه‌ی ئاسمانه‌‌وه‌‌و ده‌فه‌رمووێ‌: سه‌یر كه‌ن به‌نده‌كانم به‌ سه‌ر‌وپرچی ئاڵۆز‌و تۆزا‌ویه‌‌وه‌ له‌ هه‌موو شوێنه‌كانه‌‌وه‌ هاتوون‌و دا‌وای ڕه‌حمه‌تی من ده‌كه‌ن‌و هه‌ست به‌ عه‌زابم ناكه‌ن، بۆیه‌ هیچ ڕۆژێك نییه‌ به‌قه‌د ئه‌‌و ڕۆژه‌، كه‌ خوا خه‌ڵكی له‌ ئاگری دۆزه‌خ ڕزگار بكات.

4- ڕۆژی گچكه‌ بوونه‌‌وه‌ی شه‌یتانه‌، هه‌ر‌وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) فه‌رمووێ‌: (ما رؤي الشَّيْطَانُ يَوْمًا هو فيه أَصْغَرُ وَلَا ادحر وَلَا أَحْقَرُ وَلَا أَغْيَظُ منه في يَوْمِ عَرَفَةَ) موطأ مالك: ج/1 ص/422. واته‌: شه‌یتان هیچ ڕۆژێك به‌قه‌د عه‌ڕه‌فه‌ ‌وا خۆی گچكه‌‌و سووك‌و ڕیسوا‌و ناشیرین نه‌بینیوه‌، ئه‌‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌‌وه‌ی كه‌ ڕه‌حمه‌تی خوا نازل ده‌بێ‌‌و، خوای گه‌‌وره‌ له‌گوناهی به‌نده‌كانی خۆش ده‌بێت.

5- ڕۆژی یه‌كبوونی ئۆمه‌تی ئیسلامیه‌، كه‌ هه‌موو خه‌ڵك له‌شوێنه‌ جیاجیاكانی دونیا دێته‌ عه‌ڕه‌فه‌‌و پێكه‌‌وه‌ له‌پێنا‌و یه‌ك مه‌به‌ست هه‌نگا‌و ده‌نێن، كه‌ ئیمان‌و پابه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی ڕێبازی ئیسلام‌و قوڕئان‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)ه‌، بۆیه‌ ئه‌‌و گرد بونه‌‌وه‌یه‌ ده‌لاله‌تی گه‌‌وره‌ی هه‌یه‌‌و، له‌ هه‌مووشی دیارتر پێكه‌‌وه‌ به‌ستنه‌‌وه‌ی موسڵمانانی جیهانه‌ له‌ڕێی عه‌قیده‌‌و ئیمانی‌و ئاینی‌و، پێكه‌‌وه‌ بوونی برایانه‌ی ئۆمه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر نه‌هجی قوڕئانی پیرۆزو سوننه‌تی ره‌سولی ئه‌كره‌م.

6- عه‌ڕه‌فه‌ مه‌شهه‌دی ته‌‌وبه‌‌و گه‌ڕانه‌‌وه‌یه‌، كاتێ‌ مرۆڤ چه‌نده‌ به‌باری گوناه‌و تا‌وانه‌‌وه‌ بچێته‌ ئه‌‌و شوێنه‌، ئه‌‌وه‌ به‌ ته‌‌وبه‌‌و گه‌ڕانه‌‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌‌وره‌، وا ده‌كات خوا له‌ گوناهه‌كان ده‌بوورێ‌‌و مرۆڤ پاك ده‌كاته‌‌وه‌.

7- عه‌ڕه‌فه‌ ده‌رخستنی هه‌قیقه‌تی دونیا‌و پیشاندانی قیامه‌ته‌ به‌ به‌نده‌كان، به‌‌و مانایه‌ له‌‌وێ‌ ده‌رده‌كه‌‌وێ‌ كه‌ دونیا هیچ نرخێكی وای نییه‌ لای خوای گه‌‌وره‌، ته‌نها ئه‌‌وه‌ نه‌بێ‌ كه‌ چاكه‌‌و زیكر‌و یادی خوایه‌، هه‌ر‌وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) فه‌رمووێ‌: (لَوْ كَانَتِ الدُّنْيَا تَزِنُ عِنْدَ اللَّهِ جَنَاحَ بَعُوضَةٍ ما سَقَي كَافِرًا منها شَرْبَةَ مَا‌ء) المعجم الكبیر: ج/6 ص/157. واته‌: ئه‌گه‌ر دونیا به‌قه‌د باڵی مێشوله‌یه‌ك نرخی هه‌با لای خوای گه‌‌وره‌، ئه‌‌وه‌ قومێ‌ ئا‌وی نه‌ده‌دا به‌‌وانه‌ی كافرن‌و له‌ فه‌رمانی ده‌رده‌چن.

له‌هه‌مان كاتدا ئه‌‌و مه‌شهه‌ده‌ گه‌‌وره‌یه‌، ڕێك دیمه‌نی ‌وه‌ستانی قیامه‌ت ده‌خاته‌ بیری موسڵمانانه‌‌وه‌، كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌‌و ڕۆژه‌ش خه‌ڵك پێویستی به‌ فه‌یز‌و ڕه‌حمه‌تی خوا هه‌یه‌، بۆ نه‌جات بوون‌و گه‌یشتنه‌ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌‌وره‌.

بۆیه‌ش ئاله‌‌و شوێنه‌ خوای گه‌‌وره‌ دوا په‌یامی خۆی نازڵ كرد‌و به‌ پێغه‌مبه‌ری ڕاگه‌یاند‌و فه‌رمووی: (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلَامَ دِينًا فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لِّإِثْمٍ فَإِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ) المائده‌: 3. كه‌ له‌ڕۆژی جومعه‌‌و له‌ كاتی ‌وه‌ستانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) له‌عه‌ڕه‌فه‌ ئه‌‌و ئایه‌ته‌ نازڵ بووه‌.