یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/10/2020 : 17:10:13
قه‌باره‌ی فۆنت
چه‌ند ئامۆژگاریه‌كی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵاندا


1- سه‌ره‌تا ده‌بێ‌ به‌رچا‌و ڕوونی‌و ڕاستیه‌كانی ئیمان فێری مناڵه‌كانمان بكه‌ین دواتریش بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام.

2- پێویسته‌ له‌ بچوكیه‌‌وه‌ مناڵ فێری ئه‌‌وه‌ بكه‌ین, كه‌ بۆ گشت كاره‌كانی پشت به‌خوا ببه‌ستێت‌و دڵی په‌یوه‌ست بكات به‌ خودا‌وه‌, ئه‌م شێوه‌ ئیمانه‌ به‌رهه‌می چاك‌و پاكی ده‌بێ‌.

3- په‌ر‌وه‌رده‌كردن به‌شێوه‌ی كرداری زیاتر ده‌چێته‌ قوڵایی دڵانه‌‌وه‌, ‌واته‌ ده‌بێ‌ ئه‌‌و ئادابه‌ ئیمانیانه‌ی دایك‌و با‌وك فێری مناڵه‌كانیان ده‌كه‌ن سه‌ره‌تا له‌خۆیاندا ڕه‌نگدانه‌‌وه‌ی هه‌بێ‌.

4- ها‌وده‌می كردنی منداڵ له‌گه‌ڵ گه‌‌وراندا زیان به‌ په‌ر‌وه‌رده‌ كردنی ناگه‌یه‌نێ‌, بۆیه‌ نابێ‌ ڕێگربین له‌‌وه‌ی له‌گه‌ڵماندابن یان ها‌وڕێیه‌تی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن بكه‌ن.

5- هه‌ستی دایكایه‌تی له‌ ئیسلام پیرۆز‌و به‌رز ڕاگیرا‌وه‌, بۆیه‌ ده‌بێ‌ دایكانی دڵسۆز به‌‌وپه‌ڕی نه‌رمونیانی ڕێنوێنی مناڵه‌كانیان بكه‌ن‌و به‌ره‌‌و ڕێڕه‌‌وی ڕاستیان ببه‌ن‌و كاری چاكیان له‌لا خۆشه‌‌ویست بكه‌ن.

6- هیچ شتێك ناگاته‌ ئه‌‌وه‌ی گه‌‌وره‌كان پشتیوانی مناڵه‌كان بن له‌كاتی ته‌نگانه‌‌و ناخۆشیدا, چونكه‌ ‌وانه‌ی به‌رز له‌‌و كاتانه‌ ‌وه‌رده‌گرن‌و لاسایی هه‌ڵسوكه‌‌وته‌كانیان ده‌كه‌نه‌‌وه‌.

7- دوعا‌و پاڕانه‌‌وه‌ی دایك‌و با‌وك بۆ مناڵه‌كانیان هۆكارێكی گه‌‌وره‌یه‌ بۆ چاك بوونی هه‌ڵسوكه‌‌وتی مناڵ‌و گه‌یشتن به‌ ئامانجی در‌وست.

8- دوعاكردن له‌ مناڵ كێشه‌‌و به‌ڵایه‌, ئاژا‌وه‌‌و ئه‌زیه‌تی به‌د‌وا‌وه‌یه‌, ڕه‌نگه‌ مرۆڤ به‌هۆی دوعا كردن له‌  خۆیی‌و مناڵی تووشی په‌شیمانی‌و حه‌سره‌تی زۆر ببێ‌‌و په‌شیمانیش دادی نادا !!

9- دوعا كردن بۆ منداڵ ئاماژه‌یه‌ بۆ په‌ر‌وه‌رده‌كردنێكی چاك‌و پوخت.

10- د‌وعكردن بۆ مناڵ له‌به‌رده‌می مناڵ ‌وره‌ی به‌رز ده‌كاته‌‌وه‌‌و خۆڕاگری پێده‌به‌خشێ‌,‌و ‌واده‌كات كۆڵنه‌دات بۆ گه‌یشتن به‌‌و هه‌نگا‌وه‌ی به‌ره‌‌و ئاراسته‌یه‌كی ڕاست‌و در‌وستی ده‌بات.

11- دوعای گه‌وران بۆ مناڵ به‌ ئومێدی سه‌ركه‌‌وتنی له‌ دونیا‌و دواڕۆژ, گه‌‌وره‌ترین هۆكاره‌ بۆ گه‌‌وره‌ترین هۆكاره‌ بۆ خۆشبه‌ختی‌و سه‌رفرازی.

12- له‌سه‌ر دایك‌و با‌وكان پێویسته‌ دا‌وا له‌ كه‌سانی له‌خواترس‌و چاكه‌خواز بكه‌ن دوعای به‌خێر بۆ مناڵه‌كانیان بكات, مناڵه‌كانیشیان فێری هه‌مان هه‌ڵوێست بكه‌ن.

13- له‌سه‌ر ئیماندار پێویسته‌ هه‌رده‌م زمانی ڕابێنێ‌ له‌ دوعاكردن بۆ زیادبوونی ڕزق‌و به‌ره‌كه‌ت كه‌‌وتنه‌ نێو ماڵ‌و مناڵ, چونكه‌ ئه‌مه‌ ‌واده‌كات نیعمه‌تی خوا به‌به‌ره‌كه‌ته‌‌وه‌ بڕژێته‌ سه‌ر به‌نده‌كانی.

14- پێویسته‌ دایكان‌و با‌وكان ده‌ست به‌سه‌ر سه‌ری مناڵه‌كانیان دابێنن‌و دوعایان بۆ بكه‌ن به‌ر له‌ ڕێنوێنی كردن‌و فێركردنیان.

15- حه‌قیقه‌ سوننه‌ته‌, یه‌كێكه‌ له‌ مافه‌كانی كۆرپه‌ له‌سه‌ر دایك‌و با‌وك, سوننه‌تیشه‌ كاتێ‌ كۆرپه‌ ته‌مه‌نی بوو به‌ حه‌‌وت ڕۆژ قوربانی بۆ بكرێ‌‌و سه‌ری كۆرپه‌كه‌ش بتاشرێ‌‌و ناویشی لێ‌ بنرێ‌.

16- ڕێگری نه‌كردن له‌ مناڵ كاتێ‌ ده‌یه‌‌وێ‌ له‌گه‌ڵ گه‌‌وره‌كان بچێته‌ مزگه‌‌وت ته‌نانه‌ت گه‌ر جل‌وبه‌رگیشی خا‌وێن نه‌بێت, ‌وه‌ ده‌بێ‌ هه‌‌وڵی ئه‌‌وه‌ بدرێ‌ خۆشه‌‌ویستی له‌ناخی مناڵدا بڕ‌وێنرێ‌.

17- ئامۆژگاری منداڵ بكرێ‌ به‌‌وه‌ی له‌نێو مزگه‌‌وتدا هێمن‌و بێده‌نگبێ‌ ‌وه‌ بۆی ڕوون بكرێته‌‌وه‌, كه‌ چونه‌ مزگه‌‌وت پاداشتی گه‌‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن په‌ر‌وه‌ردگاره‌‌وه‌.

18- گه‌‌وره‌یی‌و پێگه‌یشتویی‌و تێگه‌یشتنی  مرۆڤ له‌‌وه‌ دایه‌, كه‌ به‌زه‌یی به‌ مناڵاندا بێته‌‌وه‌‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵیان نه‌رم‌ونیان بێ‌, ده‌بێ‌ ئه‌‌وه‌ش بزانین به‌زه‌یی‌و میهره‌بانیمان به‌رامبه‌ر به‌ مناڵه‌كاندا هۆكاره‌ بۆ دابه‌زینی ڕحم‌و میهره‌بانی خودا به‌سه‌ر ته‌‌وا‌وی مرۆڤایه‌تی.

19- مافێكی ڕ ه‌‌وای مناڵه‌ كه‌ بایه‌خی پێ‌ بدرێت‌و كاتی بۆ ته‌رخان بكرێ‌‌و یاریشی له‌گه‌ڵدا بكرێ‌ ناكرێ‌ هه‌رگیز فه‌رامۆشیان بكه‌ین.

20- هونه‌ری گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ منداڵ له‌سه‌ره‌تادا هۆكاره‌ بۆ دیاری كردنی كه‌سایه‌تی مناڵه‌كانمان, نه‌رم‌ونیانیش كلیلی خۆ خزاندنه‌ نێو دڵی جگه‌رگۆشه‌كانمانه‌‌و كارده‌كاته‌ سه‌ر شێوازی هه‌ڵسوكه‌‌وتیان.

21- منداڵ توانای ‌وه‌رگرتنی زانست‌و ئه‌زبه‌ركردنی شته‌كانی هه‌یه‌, بۆیه‌ ئه‌مه‌ هه‌لی زێڕینه‌‌و ده‌بێ‌ سوود له‌م كاته‌ ناسكه‌ ‌وه‌ربگرین بۆ پڕ زانست كردنی هزری مناڵ.

22- له‌سه‌ر دایكان‌و با‌وكان پێویسته‌ بایه‌خ به‌ هه‌ڵسوكه‌‌وتی مناڵه‌كانیان بده‌ن له‌كاتێك هێشتا له‌سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نیان دان, چونكه‌ زۆر جار مرۆڤ خوو به‌ ڕه‌فتاره‌ كانیان ده‌گرن‌و به‌مه‌ش كه‌سایه‌تی‌و دواڕۆژی ئه‌‌و كه‌سه‌ په‌یوه‌ست ده‌بێ‌ به‌م ڕه‌فتاره‌یه‌‌وه‌.

23- مناڵ وزه‌‌و هێزێكی زۆری هه‌یه‌ گه‌ر بێت‌و ئه‌‌و توانایه‌ی بۆ كاری به‌سود‌و چاك په‌ره‌ پێ‌ بدرێت إن شاالله چاكترین شتی لێ‌ به‌رهه‌م دێت له‌ كورترین ما‌وه‌دا.

24- پێویسته‌ دایكان‌و با‌وكان به‌شێوه‌یه‌كی جوان‌و شیا‌و ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانیان بكه‌ن كاتێ‌ هه‌ڵه‌یه‌كیان لێ‌ به‌دی ده‌كه‌ن سزاكان له‌ ئاستی هه‌ڵه‌كانیان بێ‌.

25- له‌سه‌ر دایك‌و با‌وك پێویسته‌ فێری مناڵه‌كانیان بكه‌ن, كه‌ به‌ر له‌ نان خواردن‌و خواردنه‌‌وه‌ی ئا‌و یادی خوا بكه‌ن‌و ئه‌مه‌ چاكترین هه‌نگا‌وه‌ مناڵ فێری شوكرانه‌ بژێری بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ نیعمه‌ته‌كانی خودا.

26- گرنگه‌ مناڵ فێری ئه‌‌وه‌ بكرێ‌, كه‌ پێش گه‌‌وره‌كان ده‌ست بۆ خواردن درێژ نه‌كه‌ن‌و ته‌نها خواردنی پێش خۆیان بخۆن ده‌ست بۆ ئه‌ملا‌و ئه‌‌ولا نه‌به‌ن كاتی نان خواردن.

27- ته‌مه‌نی حه‌‌وت ساڵی ته‌مه‌نێكه‌ مناڵ ده‌توانێ‌ جیا‌وازی نێوان چاك‌و خراپ‌و پیس‌و خا‌وێن بكات, بۆیه‌ ‌واچاكه‌ مناڵ له‌‌و ته‌مه‌نه‌‌وه‌ هان بدرێ‌ سه‌بربه‌بره‌ فێری نوێژ بكرێ‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم‌و نیان فه‌رمانی به‌سه‌ردا بكرێ‌ بۆئه‌‌وه‌ی نوێژ‌و خواپه‌رستی له‌لا شیرین بكرێ‌ چونكه‌ هێشتا ما‌ویه‌تی بۆ ‌واده‌ی فه‌رزبوونی نوێژ به‌سه‌ر مناڵ.

28- سێ‌ ساڵ ما‌وه‌یه‌كی ته‌‌وا‌وه‌ بۆ ئه‌‌وه‌ی مناڵ ڕابهێنرێ‌ له‌سه‌ر نوێژ‌و خواپه‌رستی‌و خۆشه‌‌ویستكردنی كرداره‌ چاكه‌كان له‌ناخیاندا, گه‌ر دوای ئه‌‌و ما‌وه‌یه‌ مناڵ پابه‌ند نه‌بوو به‌فه‌رمانه‌كان هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌مته‌رخه‌می دایك‌و باوكی ده‌گه‌ڕێته‌‌وه‌ زۆربه‌ی جار به‌هۆی نادر‌وستی له‌: شێواز‌و هه‌ڵسوكه‌‌وت, كه‌م‌وكورتی‌و گوێ‌ پێنه‌دانی, جا له‌‌و قۆناغه‌دا له‌سه‌ر با‌وك‌و دایك پێویسته‌ به‌ ترساندن‌و لێدانی سوك ‌وا له‌‌و مناڵه‌ بكه‌ن نوێژه‌كانی ئه‌نجام بدات, چونكه‌ ئه‌‌و لێدانه‌ باشتره‌ له‌‌وه‌ی كه‌سێكی گومڕا‌و دوور له‌ دینی لێ‌ ده‌رۆ بچێ‌.

29- ده‌بێ‌ جێگا كچ‌و كوڕه‌كانمان له‌یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌‌وه‌ بۆ كاتی نوستن‌و كوڕه‌كانیش ‌وا په‌ر‌وه‌رده‌بكه‌ین هه‌ستی پیا‌وه‌تی‌و توند‌وتۆڵی تیا بنیات بنرێ‌‌و كچانیش شه‌رم‌و ئه‌ده‌بیان تیا بنیات بنرێ‌.

30- په‌ر‌وه‌رده‌كردنی كچان له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام تایبه‌تمه‌ندی گرینگتری پێدرا‌وه‌, به‌‌و پێیه‌ی ئافره‌ت پێگه‌یه‌كی زۆر گرنگی هه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا‌و ئه‌ركێكی زۆر گه‌‌وره‌ی له‌ ئه‌ستۆدایه‌.

31- ئاینی پیرۆزی ئیسلام هانمان ده‌دات, كه‌ له‌ هه‌‌وڵی ئه‌‌وه‌دابین ‌وه‌چه‌ی زۆر‌و چاك بێنینه‌ بوون بۆ زۆرتر بوونی ڕێژه‌ی موسڵمانان‌و ژیانه‌‌وه‌ی زه‌‌وی به‌ په‌یڕه‌‌وانی ڕێبازی ئیسلام.

32- له‌ جوانترین ڕه‌‌وشتی دایك‌و با‌وكی موسڵمان جیا‌وازی نه‌كردنه‌ له‌نێوان مناڵه‌كانیان, كه‌ ئه‌مه‌ش به‌رزی كه‌سایه‌تی موسڵمان ده‌رده‌خات.

33- مناڵ كات‌و ساتی دیارنیه‌ بۆ برسی بوون‌و ئاره‌ز‌وه‌كانی, بۆیه‌ ده‌بێ‌ به‌‌وپه‌ڕی سۆزه‌‌وه‌ كه‌شێكی پڕ له‌ خۆشه‌‌ویستیان بۆ سازبكه‌ین‌و تا ئاستی له‌ توانا بوون حه‌ز‌و ئاره‌ز‌وه‌كانیان بێنینه‌ دی.

34- بۆ ئه‌‌وه‌ی مناڵه‌كانمان پارێزرا‌وبن له‌ شه‌ڕی شه‌یتانه‌كان ده‌بێ‌ نه‌یه‌ڵین له‌ سه‌ره‌تاكانی شه‌‌و یاری بكات, چونكه‌ ڕه‌نگه‌ كاریگه‌ری ئه‌‌و كاته‌ ده‌ست لێوه‌شاندنه‌ به‌سه‌ریه‌‌وه‌ بمێنێ‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی.

35- پێویسته‌ بۆ پارێزرا‌وی مناڵه‌كانمان له‌ شه‌ڕی شه‌یتان په‌نا بگرین به‌خوا له‌ هه‌موو جۆره‌ شه‌ڕ‌و ناخۆشیه‌ك, ئه‌مه‌ش گه‌‌وره‌ترین ئاماژه‌یه‌ بۆ با‌وه‌ڕبوون به‌ خودای باڵاده‌ست, ‌وه‌ چاكتر ‌وایه‌ مناڵه‌كانمان ڕابێنین هه‌میشه‌ زیكر‌و یادی خوابكه‌ن بۆئه‌‌وه‌ی پارێزرا‌وبن.

36- ده‌بێ‌ مناڵ ‌وا په‌ر‌وه‌رده‌ بكرێ‌  كه‌سێك بێ‌ نهێنی هه‌ڵبگرێ‌ ته‌نانه‌ت له‌ نزیكترین كه‌سی خۆشی, زۆر گرنگه‌ مناڵ ڕه‌‌وشتی به‌رز‌و بنه‌ماكانی كه‌سایه‌تی به‌رزی تیا بڕوێنرێ‌.

37- مامه‌ڵه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی جوان له‌گه‌ڵ مناڵ له‌ یاد‌و هۆشیدا تاهه‌تا ده‌مێنێ‌, ئه‌م هه‌ڵسوكه‌‌وته‌ش كار ده‌كاته‌ سه‌ر كه‌سایه‌تی‌و چاكی له‌ د‌واڕۆژدا, گرنگترین شت: رێزگرتنی‌و گاڵته‌ پێنه‌كردن‌و به‌كه‌م سه‌یرنه‌كردن.

38- ئه‌‌و كه‌سه‌ی له‌ ده‌سته‌ڕاست دانیشتبێ‌ له‌نێو كۆڕێكدا ‌وا چاكتره‌ كاتی ئا‌و گێڕان‌و شتتی تر ئه‌‌و یه‌كه‌م كه‌س بێ‌ پێی بدرێ‌ ته‌نانه‌ت مناڵیش بێ‌.

39- په‌یڕوانی قوڕئان پێشه‌نگ‌و به‌ڕێزترینی مرۆڤه‌كانی د‌ونیا‌و د‌واڕۆژن, ته‌نانه‌ت با منداڵیش بن.

40- ده‌بێ‌ دایكان‌و با‌وكان پێشه‌نگی چاكی‌و ڕاستگۆیی بن بۆ مناڵه‌كانیان, كاتێك دایك‌و باوك درۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانیان مناڵ له‌ كوێ‌ فێری ڕاستگۆیی ببن, چۆن سزایان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر درۆكردن له‌كاتێكدا ڕاستگۆنین له‌به‌رده‌میاندا ‌واده‌‌و به‌ڵێنی درۆ ئه‌ده‌ن.