پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێ) به مانای وشه توانی ناوه‌رۆكی قۆڕئان له ژیانی رۆژانه‌یدا په‌یڕه‌و بكات، نیه‌ت‌و ده‌روون‌و كار‌و كردار‌و ره‌فتارو گوفتارو ره‌وشت‌و هه‌ڵسوكه‌وتی رێك هاوته‌ریبی یه‌ك به یه‌كی بڕگه قوڕئانیه‌كان كرد، به‌وه‌ش بووه هێمایه‌كی دره‌وشاوه له میهره‌بانی بۆ تێكڕای مرۆڤایه‌تی‌و گه‌وره‌ترین گه‌وره‌یی له‌ناو كۆی مرۆڤایه‌تی تۆمار كرد‌و هه‌رچی ورد‌و درشتی په‌یامی خوا‌و ئه‌و ئیسلامه‌ش هه‌یه بۆ خه‌ڵكی روون كرده‌وه، بانگه‌وازیشی بۆ تێكڕای مرۆڤه‌كان ئه‌وه بووه، كه ده‌ست به قوڕئان‌و فه‌رمووده‌وه بگرن، چونكه تاكه رێی راستی‌و سه‌رفرازیه له ژین‌و ژیاندا. كه‌واته هه‌ركه‌س بیه‌وێ گه‌وره بێت، ئه‌وه پابه‌ندی نواندن له رێبازی ئه‌و زاته، زامنی پایه‌داری‌و ئه‌و راستیه له‌بن نه‌هاتووه‌یه، كه مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وپه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌یی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ بێ) پێشه‌نگ بووه له هه‌موو روێكه‌وه، ئه‌گه‌ر به وردی دیقه‌ت بده‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین، كه هه‌رچی پاكی‌و چاكی‌و راستی‌و ره‌وشت به‌رزی‌و نه‌رمی‌و لێبورده‌یی‌و ژیری‌و بیر‌و داهێنان‌و زانایی‌و دانایی به‌زه‌یی‌و به‌خشنده‌یی‌و سۆز‌و وه‌فا‌و ئه‌مه‌كداری هه‌یه، له زاتی ئه‌ودا بوونی هه‌بووه، به‌هه‌ر وه‌سفێك وه‌سف بكرێ، شایه‌نی زۆر له وه‌سفه‌كه زیاتره، هه‌رچی لێهاتوویی‌و جوانی هه‌یه له‌كه‌سایه‌تی ئه‌ودا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، مرۆڤ بیری بۆ لای هه‌ر قسه‌و داڕشتنێك بڕوا، هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و وه‌سفی كردووه، هه‌رچی به‌های باڵا‌و مرۆیی هه‌یه له‌واقعی ژیان‌و كه‌سایه‌تی ئه‌و زاته ته‌رجه‌مه بووه. ئیدی ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین یادكردنه‌وه‌ی مه‌ولود، بۆ ئه‌وه‌یه مرۆڤ بتوانێ شاره‌زایی زیاتر له ژیان‌و سیڕه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ر نازداره په‌یدا بكات، كه‌واته له‌و یاده‌دا، زۆر گرنگه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و سه‌روه‌ره‌مان، لانی كه‌م كار له‌سه‌ر سێ خاڵ بكه‌ین: یه‌كه‌م: به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای دینداری، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاكه‌كان زیاتر‌و خراپه‌كانیش وه‌لاوه بنێین. دووه‌م: ئاستی پابه‌ندی‌و په‌یڕه‌وكردنی رێبازو‌و سووننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێ) به‌ره‌و پێشتر به‌رین‌و، فه‌رمووده‌كان رۆژ به‌رۆژ زیاتر ته‌رجه‌مه‌ی واقع‌و هه‌ڵسوكه‌وت‌و ژیان‌و ژینگه‌ی خۆمان بكه‌ین. سێیه‌م: با هه‌ر یه‌كه‌مان بڕیار بده‌ین، كه خۆشه‌ویستی ئه‌و خۆشه‌ویسته له‌ناو دڵ‌و ده‌روونمان پتر بكه‌ین، چونكه خۆشه‌ویستی ئه‌و نووری دڵ‌و لابه‌ری‌و خه‌م‌و هێنه‌ری خۆشی‌و شادومانی ژیانه. |