به‌پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له 470 هه‌زار گروپ‌و رێكخراوی بواری مادده هۆشبه‌ره‌كان له جیهان هه‌یه، نزیکەی 200 هەزار رێکخراو لە رۆژهەلاتی ناوەراست ئیش دەکەن، له‌دوای 2003وه به‌هۆی روخانی رژێم‌و نه‌مانی هێز له سنووره‌كان‌و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ئیقلیمی‌و سیاسه‌تی وڵاته زلهێزه‌كان له‌باشوری عیراق‌و شپرزهییو ئاڵوزی‌و شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته، وای كرد دیارده‌ی مادده هۆشبهرهكانو به‌كارهێنه‌رانی روو له زیادبوون بكات. به‌داخه‌وه ئه‌و ته‌شه‌نه‌كردنه له هه‌رێمی كوردستان‌و به‌پێی ئامار‌و شرۆڤه‌كارانی ئه‌و بواره، بۆته دیارده‌و مه‌ترسی گه‌وره‌ی لەسەر هەرێم دروست كردووه، هه‌وڵه‌كانیش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه سست‌و لاوازن‌و له‌ئاستی پێویست نین. مادده هۆشبه‌ره‌كان زیان‌و مه‌ترسی زۆریان هه‌یه بۆ سه‌ر تاكو كۆمه‌ڵگه، ئه‌و راستیه له هه‌موو دونیا سه‌لمێنراوه، بۆیه لێكۆڵه‌رانی كۆن‌و نوێ له‌و باره‌وه زیانی زۆریان له هه‌موو رووێكه‌وه خستۆته ڕوو، چونکە هۆشبەرەکان نه‌ك ته‌نها خاو‌و بوونه‌وه‌و گێژبوونو سستبوونیان هه‌یه! بگره بۆ عه‌قڵ ترسناك‌و بۆ جه‌سته‌ش مه‌ترسیدارن و بۆ کۆمەڵگەش هەڕەشەی گەورەن. زانای ناودار ئیبن حه‌جه‌ری هه‌یته‌می له كتێبی (الزواجر عن اقتراف الكبائر-1/2015) دوای باسكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ری حه‌شیشه ده‌ڵێ: " وفی أكلها مائة وعشرون مضرة دینیة ودنیویة ". بۆیە ئایینی ئیسلام بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری قەدەغە کردووەو بەحەرامی دادەنێت، ئوم سه‌له‌مه (ره‌زای خوای لێ بێت) ده‌ڵێ: (نهى رسول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم عن كل مُسْكِرٍ وَمُفَتِّرٍ)، واته: پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌موو شتێكی سهرخۆشكهرو هۆشبه‌ری قه‌ده‌غه كردووه. كۆده‌نگی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه مادده هۆشبه‌ره‌كان حهرامنو هیچ بوار‌و بیانووێك هه‌ڵناگرێت، له كتێبی (حاشیة ان عابدین) هاتووه:" ویحرم أكل البنج والحشیشة والأفیون؛ لإنه مُفسد للعقل" (6/457). هەروەها له كتێبی (مغنی المحتاج) هاتووه:" ونقل الشیخان فی باب الأطعمه عن الرویانی أن أكل الحشیشة حرام"(4/187). وه له كتێبی (تهذیب الفروق- 1/214) هاتووه: " اتفق فقهاء أهل العصر علی المنع من النبات المعروف بالحشیشة التی یتعاطاها أهل الفسوق". کەواتە لەپێناو رێگری و نەهێشتنی ئەو دیاردە مەترسیدارە، زۆر گرنگە هەوڵەکان چڕترو رێکارەکان توندتر بکرێن، بۆ ئەوەی کوردستان لەو هەڕەشە گەورەیە پارێزراو بێت. |