یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/07/2021 : 15:05:50
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانی كردن

پێناسه‌‌و به‌ڵگه‌:

قوربانی: به‌‌و ئاژه‌ڵه‌ ده‌گوترێ‌، كه‌ له‌ جه‌ژنی قورباندا به‌نیه‌تی خێر‌و، خواپه‌رستی سه‌ر ده‌بڕدرێ‌.

له‌ڕووی حوكمیشه‌‌وه‌ قوربانی كردن سوننه‌تێكی گه‌‌وره‌یه‌ (مؤكدة‌)‌و، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ‌ ئه‌نجامی بدات، حاجی بێ‌ یان نا، به‌ڵام قوربانی بۆ مردوو ناكرێ‌، ته‌نها ئه‌گه‌ر ‌وه‌سیه‌تی كرد بوو، ئه‌‌وه‌ بۆی در‌وسته‌.

خوای گه‌‌وره‌ش له‌قوڕئانی پیرۆزدا، له‌باره‌ی قوربانیه‌‌وه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) ده‌فه‌رمووێ‌: ((فَصَلِّ لِرَبِّكَ ۆانْحَرْ(( الکوثر: 2، واته‌: نوێژی جه‌ژن بۆ خوای خۆت بكه‌‌و، قوربانی سه‌ر ببڕه‌.

هه‌ر‌وه‌ها پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) قوربانی كرد‌و‌وه‌، هه‌ر‌وه‌ك له‌‌و فه‌رمووده‌ هاتووه‌: (ضَحَّى النبـي(صلى الله عليه وسلم) بِكَبْشَيْنِ أَمْلَحَيْنِ فَرَأَيْتُهُ وَاضِعًا قَدَمَهُ على صِفَاحِهِمَا يُسَمِّي وَيُكَبِّرُ فَذَبَحَهُمَا بيده)رواه البخاري، واته‌: پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) قوربانی كرد به‌ دوو به‌رانی سپیپاتی شاخدار، به‌ده‌ستی خۆی سه‌ری بڕین‌و گوتی: (بِسْمِ الله والله أَكبَر) پێی خۆی دانایه‌ سه‌ر ته‌نیشتی ڕاسته‌ی ئه‌ستۆی به‌رانه‌كان.

كۆده‌نگی زانایانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن، كه‌ قوربانی كردن سوننه‌تی كیفایه‌یه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك له‌نا‌و خێزاندا بیكات، ئه‌‌وه‌ سوننه‌تی قوربانیه‌كه‌ بۆ گشتیان دێته‌ جێ‌‌و، خێره‌كه‌ش بۆ ئه‌‌و كه‌سه‌یه‌، كه‌ ئه‌نجامی دا‌وه‌.

ئه‌‌و ئاژه‌ڵانه‌ی بۆ قوربانی ده‌شێن بریتین له‌ (ووشتر، مانگا، مه‌ڕ، بزن)، مه‌رجی ووشتریش ئه‌‌وه‌یه‌ پێنج ساڵی ته‌‌وا‌و كردبێ‌، به‌ڵام مانگا‌و گا‌و بزن، پێویسته‌ لانی كه‌م دوو ساڵیان ته‌‌وا‌و كردبێ‌‌و، چووبنه‌ ساڵی سێیه‌مه‌‌وه‌، هه‌ر‌وه‌ها مه‌ڕیش ده‌بێ‌ ساڵێكی ته‌‌وا‌و كردبێ‌، ووشتر‌و گا‌و مانگا، ده‌كرێ‌ حه‌‌وت كه‌س تێدا به‌ژدار بن، هه‌ر‌وه‌ك هاتووه‌: (عن جابر(رضي الله عنه): نَحَرْنَا مع رسول اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) عَامَ الْحُدَيْبِيَةِ الْبَدَنَةَ عن سَبْعَةٍ وَالْبَقَرَةَ عن سَبْعَةٍ)رواه مسلم، واته‌: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) وشترێكمان له‌جیاتی حه‌وت كه‌سان سه‌ر بڕی‌و، مانگایه‌كیشمان له‌جیاتی حه‌‌وت كه‌سان سه‌ر بڕی. به‌ڵام مه‌ڕو بزن له‌بری یه‌ك كه‌س به‌قوربانی ده‌چن.

مه‌رجه‌كانی قوربانی

ئه‌‌و ئاژه‌ڵه‌ی، كه‌ ده‌كرێته‌ قوربانی، پێویسته‌ ڕه‌چا‌وی چه‌ند مه‌رجێكی تێدا بكرێت، بۆ ئه‌‌وه‌ی به‌ باشترین‌و جوانترین كرده‌‌وه‌، له‌لای خوای گه‌‌وره‌ ‌وه‌ربگیرێ‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌‌وه‌یه‌ كاری خێر‌و چاكه‌، به‌‌وپه‌ڕی چاكی‌و ڕێكیه‌‌وه‌ ئه‌نجام بدرێ، بۆیه‌ لیره‌دا ئه‌‌و مه‌رجانه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه‌ پێویسته‌ له‌ قوربانیدا هه‌بن:

یەکەم: ئاژه‌ڵێك بێ له‌‌و ئاژه‌ڵانه‌ی، كه‌ پێشتر نا‌ومان هێنان، چونكه‌ جگه‌ له‌‌و چوار ئاژه‌ڵه‌ هیچ ئاژه‌ڵ‌و گیانله‌به‌رێكی تر، به‌قوربانی ناچێت.

دووەم: خودی قوربانیه‌كه‌ سه‌لامه‌ت بێ‌، له‌‌و عه‌یب‌و كه‌م‌و كوڕیانه‌ی كاریگه‌ری له‌ گۆشته‌كه‌ی ده‌كه‌ن له‌‌وانه‌ش:

أ- نابێ‌ كۆره‌ بێت.

ب- نابێ‌ نه‌خۆشیه‌كی دیاری هه‌بێ.

ج- نابێ‌ قاچێكی له‌ده‌ست دابێ‌ یان بشه‌لێ‌.

د- نابێ‌ به‌هه‌ر هۆیه‌ك له‌هۆیه‌كان مێشكی نه‌مابێ‌.

به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مانه‌، ئه‌‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌(درودی خوای لەسەر بێت)، كه‌ ده‌فه‌رمووێ‌: (أَرْبَعٌ لا يَجُزْنَ الْعَوْرَاءُ الْبَيِّنُ عَوَرُهَا وَالْمَرِيضَةُ الْبَيِّنُ مَرَضُهَا وَالْعَرْجَاءُ الْبَيِّنُ ضَلَعُهَا وَالْكَسِيرَةُ الَّتِي لا تُنْقِي)رواه احمد فی مسنده، واته‌: چوار ئاژه‌ڵ بۆ قوربانیكردن ناشێن: ئه‌‌وه‌ی چا‌وی نه‌مابێ‌، یان نه‌خۆشه‌، یان ده‌شه‌لێ‌، یان مێشكی نه‌ما‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌‌وانه‌ش نابێ‌ به‌شێكی جه‌سته‌ی لێ‌ كرابێته‌‌وه‌‌و، گۆشته‌كه‌ی كه‌م كرد بێته‌‌وه‌.

سێیەم: پێویسته‌ ئاژه‌ڵی قوربانی ته‌مه‌نی پێویستی ته‌‌وا‌و كرد بێ‌، به‌‌و ئه‌ندازه‌ی له‌ پێشه‌‌وه‌ باسمان كرد.

چوارەم: ده‌بێ‌ له‌كاتی دیاریكرا‌ودا قوربانیه‌كه‌ بكرێ‌، كه‌ له‌ د‌وای نوێژی جه‌ژنه‌‌وه‌ ده‌ست پێده‌كا‌و، له‌گه‌ڵ خۆر ئاوابوونی ڕۆژی سێیه‌می (أيام التَشرِيق) كۆتایی پێ دێت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) ده‌فه‌رمووێ‌: (إِنَّ أَوَّلَ ما نَبْدَأُ في يَوْمِنَا هذا أَنْ نُصَلِّيَ ثُمَّ نَرْجِعَ، فَنَنْحَرَ فَمَنْ فَعَلَ ذلك فَقَدْ أَصَابَ سُنَّتَنَا، وَمَنْ نَحَرَ قبل الصَّلَاةِ فَإِنَّمَا هو لَحْمٌ قَدَّمَهُ لِأَهْلِهِ ليس من النُّسْكِ في شَيْءٍ)رواه البخاری، واته‌: یه‌كه‌م شت له‌ ڕۆژی جه‌ژن نوێژ ده‌كه‌ین، ئینجا قوربانی ده‌كه‌ین، هه‌ر كه‌س ‌وا بكا، ئه‌‌وه‌ سوننه‌تی ئێمه‌ی كردووه‌، هه‌ر كه‌سێكیش پێش ئه‌‌و كاته‌ قوربانی بكا، ئه‌‌وه‌ گۆشتێكه‌ دا‌ویه‌تیه‌ خێزان‌و منداڵه‌كانی‌و به‌ قوربانی ناچێ‌.

پێنجەم: ده‌بێ‌ ئاژه‌ڵه‌كه‌ موڵكی خۆی بێت‌و، لانی كه‌م به‌شێكی قوربانیه‌كه‌ به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش بكات.

حیكمه‌ت‌و گه‌‌وره‌یی قوربانی كردن:

قوربانی كردن یه‌كێكه‌ له‌ در‌وشمه‌ خواپه‌رستیه‌كانی مرۆڤی موسڵمان‌و، هه‌ر كات ئه‌‌و كرده‌‌وه‌یه‌ش ئه‌نجام بدرێ‌، ئه‌‌وه‌ مانای خواپه‌رستی‌و، دینداری‌و، نزیك بوونه‌‌وه‌، له‌ خوا ده‌دات، هه‌ر ‌وه‌ك خوای په‌ر‌وه‌ردگار له‌قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێ‌: ((ذَلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ)) الحج: 32، واته‌: ئا به‌‌و شێوه‌ هه‌ر كه‌سێك دروشمه‌ خواپه‌رستییه‌كان به‌رز رابگرێ‌، ئه‌‌وه‌ نیشانه‌‌و زاده‌ی هه‌بوونی ته‌قوایه‌ له‌دڵه‌كاندا.

پێغه‌مبه‌ریش(درودی خوای لەسەر بێت) له‌باره‌ی قوربانیه‌‌وه‌ ده‌فه‌رمووێ‌: (ما عَمِلَ آدَمِيٌّ من عَمَلٍ يوم النَّحْرِ أَحَبَّ إلى اللَّهِ من إِهْرَاقِ الدَّمِ إِنَّهَا لَتَأْتِي يوم الْقِيَامَةِ بِقُرُونِهَا وَأَشْعَارِهَا وَأَظْلَافِهَا وَأَنَّ الدَّمَ لَيَقَعُ من اللَّهِ بِمَكَانٍ قبل أَنْ يَقَعَ من الأرض) رواه الترمذي، واته‌: له‌ جه‌ژنی قورباندا هیچ كرده‌وه‌یه‌كی ئاده‌میزاد، خۆشه‌ویستتر نیه‌ له‌ لای خوای گه‌وره‌، له‌ سه‌ربڕینی قوربانی، چونكه‌ له‌رۆژی قیامه‌تدا قوربانیه‌كه‌ دێته‌ ته‌رازووی چاكه‌ به‌ قۆچه‌كانیه‌وه‌، به‌ مووه‌كانیه‌وه‌، به‌ سمه‌كانیه‌وه‌، وه‌ خوێنی قوربانی پێش ئه‌وه‌ی بڕژێته‌ سه‌ر زه‌وی له‌لای خوا شوێنی خۆی ده‌گرێت.

له‌وه‌دا بۆمان ڕوون بوویه‌وه‌، كه‌ قوربانی خێرێكی ئێجگار گه‌وره‌یه‌‌و، پاداشتی زۆریشی بۆ داندراوه‌، هه‌ر ئه‌و قوربانی كردنه‌شه‌ وا له‌ مرۆڤ ده‌كات، له‌ خوا نزیك بێته‌وه‌‌و، هێمنی‌و ئاسووده‌یی ده‌روونی پێ‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.

حیكمه‌تیش له‌ئه‌نجامدانی قوربانی گه‌لێك زۆره‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی كورت له‌و چه‌ند خاڵه‌ ئاماژه‌یان پێ‌ ده‌ده‌ین:

یەکەم: خواپه‌رستی‌و زیكری خوایه‌، چونكه‌ قوربانی سوننه‌تێكی پڕ خێره‌، به‌وه‌ش مرۆڤ له‌ خوا نزیك ده‌بێته‌وه‌.

دووەم: ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریه‌ بۆ خوا، له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌ مرۆڤی به‌خشیوه‌، سه‌ره‌ڕای ته‌سخیركردنی شته‌كان بۆ به‌ر ده‌ستی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی ستایشی خوای له‌سه‌ر بكرێت، ((كَذَلِكَ سَخَّرْنَاهَا لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُون)) الحج: 26.

سێیەم: به‌شینه‌وه‌ی خێرو بێر به‌سه‌ر هه‌ژاران‌و، خۆشكردنی دڵی خه‌ڵكانی پێویست، ((فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِيرَ)) الحج: 27.

چوارەم: به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی سوننه‌تی باپیره‌ی گه‌وره‌ حه‌زره‌تی ئیبراهیمه‌، (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)، كه‌ ئه‌و په‌ڕی ئاماده‌یی خۆی بۆ خوا ده‌ربڕی، تا دواجار خوای گه‌وره‌ به‌رانێكی له‌جیاتی سه‌ربڕینی ئیسماعیلی كوڕی بۆ نارد، كه‌ له‌و كاتیه‌وه‌ تائێستا‌و دوا رۆژیش، ئه‌و سوننه‌ته‌ گه‌وره‌یی‌و پیرۆزی خۆی هه‌ر ماوه‌‌و هه‌ر ده‌مێنێ‌.