یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2010 : 11:32:09
قه‌باره‌ی فۆنت
چڵ ساڵ ته‌مه‌ن‌و به‌رده‌وام بوون له‌ خزمه‌ت
S_sherkaway@yahoo.com

خزمه‌تی زانایانی ئایینی‌و ڕۆڵ‌و پێگه‌ی به‌رچاویان وه‌ك باقی چین‌و تویژه‌كانی تری نێو كۆمه‌ڵگه‌ شتێكی دیارو به‌رچاوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانایانی ئاینی ئه‌گه‌رچی ڕووبه‌ڕووی زۆرێك له‌به‌ربه‌ست‌و موعانات‌و تانه‌و ته‌شه‌ری ئه‌ملاو ئه‌ولاش بوبنه‌وه‌، ئه‌وا بێ‌ دوودڵی‌و وه‌ك هه‌ست كردن به‌ئه‌ركی سه‌رشانیان‌و به‌رپرسیارێتی، هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌ری تێكۆشان‌و خزمه‌ت كردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌یان بوون، له‌م سۆنگه‌شه‌وه‌ زۆرترین خزمه‌تیان پێشكه‌ش كردووه‌‌و سوودو قازانجی زۆریشیان گه‌یاندۆته‌ ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد.

به‌رده‌وامیش به‌ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست‌و ئامۆژگاری‌و وته‌ پڕ نرخ‌و ته‌وجیهاته‌كانیان ویستویان په‌یامێكی جوانی هاوچه‌رخانه‌نی پڕاوپڕ له‌ئاشتی‌و یه‌كڕیزی‌و پێكه‌وه‌ ژیانی برایانه‌‌و، كاركردن بۆبه‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی ره‌وشی نه‌ته‌وه‌ی‌و هۆشیاری نیشتیمانپه‌روه‌رێتی‌و، بڵاوكرنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری‌و گیانی لێبورده‌ی‌و به‌رقراركردنی ئه‌من وئاسایش له‌و وڵاته‌ ته‌رح بكه‌ن، له‌به‌رانبه‌ریشدا هه‌وڵیانداوه‌ بیری توندڕۆیی‌و دووبه‌ره‌كی‌و خۆسه‌پێنی‌و زوڵم‌و هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ست‌و ناهه‌مواریانه‌ وه‌لا بنێن، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌بووه‌.

به‌م دوو ڕێبازه‌ی خزمه‌تیشیانه‌وه‌ مه‌به‌ستیان ته‌نها ئه‌وه‌ بووه‌، كه‌ ببنه‌ پردی نیوان ئیسلام‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد بێ‌ هیچ مه‌به‌ست‌و ئامانجێكی سیاسی له‌لایه‌ك‌و په‌روه‌رده‌ كردنی ڕۆله‌كانی ئه‌م گه‌له‌ش به‌ هزری ئاینپه‌روه‌ری‌و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری، ته‌نها‌و ته‌نها بۆدروستكردنی تاكێكی هۆشیار له‌لایه‌كی تره‌وه‌، كه‌هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌ی‌و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌ نیشتیمانیه‌كان بكات‌و وه‌ك كوردێكی موسوڵمان له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌و مه‌سه‌له‌ هه‌ستیاره‌كان بوه‌ستێ‌.

زانایانی ئاینی تائیستاش خاوه‌نی پێگه‌یه‌نی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تین و بگره‌ له‌سه‌ر هه‌ر كێشه‌‌و پێش هاتێك ده‌توانن زۆرترین ڕای جه‌ماوه‌ر دروست بكه‌ن‌و موشاره‌كه‌ی چاره‌سه‌ریانه‌ی پێ‌ ئه‌نجام بده‌ن، هه‌میشه‌ له‌مینبه‌ری مزگه‌وت و ڕاگه‌یاندن و وتارو نوسینه‌كانیان ئاراسته‌ی په‌یام‌و بۆچونیان بۆ بیناكردنی تاكێكی سوودمه‌ند بووه‌، بۆ دوا ڕۆژ و دروست كردن‌و قه‌ناعه‌ت پێكردنی كۆمه‌ڵگه‌ش بووه‌، كه‌ پێویسته‌ وه‌ك پاڵپشت بۆ كیان و حكومه‌ت بیر بكه‌نه‌وه‌‌و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌رچاو بگرن، هیچ كات په‌یامی زانای كورد پێچه‌وانه‌ی واقع‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی خۆی نه‌بووه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ كوردستانی ئازیز وه‌ك ناوه‌ندێكی پابه‌ند به‌ ئیسلام وخزمه‌ت كردنی كلتوری ئیسلام له‌ سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوین وه‌ك ناوه‌ندێكی كاراو په‌رێز پاك‌و دروست‌و ڕه‌سه‌نه‌وه‌ هه‌ژمار بكرێ‌.

بوونی ده‌یان سه‌ركرده‌ی ئاینی و زاناو ئه‌دیب‌و شاعیر، به‌ڵگه‌ی ڕاستی ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ن، له‌ پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا له‌ هه‌رچی بۆنه‌‌و یاد‌و مه‌راسیمی ئایینی هه‌یه‌ زانایانی ئاینی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌، كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی ئاشتی‌و برایه‌تی‌و یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری‌و میانڕه‌وی‌و پێكه‌وه‌ ژیانی دۆستانه‌یه‌، ئاینی په‌روه‌رده‌ كردنی ده‌رون‌و جه‌سته‌یه‌ له‌سه‌ر دروستترین ڕێباز، كه‌ خزمه‌ت به‌ ده‌وروبه‌ر بگه‌یه‌نێ‌، ئاینی بینا كردنی هزره‌ به‌ شێوازێك، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی‌و كۆمه‌ڵگه‌ له‌به‌ر چاوو بگرێ‌، به‌كار هێنانی ده‌قه‌كان وه‌ك خۆیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌یان، به‌ ئه‌ركێكی گرنگ‌و پیرۆز زانیوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تاكی كورد هۆشیار‌و رۆشنبیر ڕابگرن‌و تووشی به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن له‌ ئاین نه‌بێت‌و نه‌كه‌وێته‌ ژێر نیری عاتیفه‌‌و توندڕه‌ویه‌وه‌، مانگی ڕه‌مه‌زان ساڵانه‌ كه‌ ده‌بێته‌ میوانی كوردستان به‌و په‌ڕی ڕێزو حوڕمه‌ته‌وه‌ پێشوازی لێ‌ ده‌كرێ‌‌و مامۆستایانی ئایینیش به‌و په‌ڕی لێبودوویی‌و ماندوو نه‌ناسانه‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردی موسڵمان ده‌كه‌ن‌و به‌ وتارو ئامۆژگاری‌و ئاوه‌دانی مزگه‌وته‌وه‌ جوانترین نمونه‌ی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ ژیان‌و یه‌كسانی‌و یارمه‌تی هه‌ژاران‌و رۆحیه‌تی ئاینپه‌روه‌ری‌و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌‌و خزمه‌ت ده‌كه‌ن.

زه‌قترین نمونه‌ی خزمه‌تی زانایان له‌و قوناغه‌ پشتگیریانه‌ بۆ ئه‌و ئه‌زمونه‌‌و، راگه‌یاندنی په‌یانی پێكه‌و ژیانی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و برایانه‌ی نێو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌، هه‌روه‌ها هۆشیار كردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌ هه‌مبه‌ر پرسه‌ هه‌ستیاره‌كان‌و، ته‌نانه‌ت ڕێنماییه‌كانی ئیداری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستی نمونه‌ گه‌لێكن له‌ درێژه‌ی زنجیره‌ خزمه‌ته‌كانی مه‌لای كورد‌و زانایانی ئاینی.

لێره‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ هه‌موو قۆناغه‌كاندا زانایانی ئاینی خزمه‌تیان پێشكه‌ش كردووه‌‌و درێغیان نه‌كردووه‌ له‌ ئه‌دا كردنی ئه‌ركی سه‌رشانیان‌و خزمه‌ت كردن به‌ ڕۆڵه‌كانی كورد‌و هه‌ردوو شا ڕێگه‌ی ئاینپه‌روه‌ری‌و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری له‌ كوردستان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ هه‌موومان به‌ ڕێزه‌وه‌ سه‌یری خزمه‌ت‌و ئه‌رك‌و ماندووبوونی زانایانی ئاینی بكه‌ین‌و چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی گه‌وره‌ترو پیرۆزتریان لێ‌ بكه‌ین.

ئێستاش كه‌ یه‌كێتی زانایان مۆمی چڵ ساڵه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ڵده‌كات، شادوومانه‌ به‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌ته‌ی گه‌یاندووه‌‌و خاوه‌نی په‌رێزێكی پاكه‌ له‌ كار‌و به‌رنامه‌ی خۆیدا، بۆیه‌ش سلاوی وه‌فاداری ده‌نێرین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ خزمه‌تیان كردووه‌‌و، بۆ ئێستاش ده‌خوازین هه‌مووان هاوكار بین بۆ درێژه‌ دان به‌و رێبازه‌.