له قوڕئانی پیرۆزدا, هه‌ر كات خوای گه‌وره سوێندی به شتێك خواردبێ, ئه‌وه ته‌عبیره له گه‌وره‌یی ئه‌و شته‌و هۆشیار كردنه‌وه‌ی به‌نده‌كانیشه له‌سه‌ر پیرۆزی هه‌مان شت.
خوای گه‌وره زه‌مه‌نی دیاریكردووه, خۆشه‌ویسترین زه‌مه‌ن‌و كاتیش ئه‌و مانگانه‌ن, كه پێیان ده‌گوترێ ( أشهر الحرم ) له نا‌ویشیاندا مانگی زولحیجه پیرۆزترینیانه, گه‌وره‌ترین كاتیش له‌و مانگه‌دا, ده ڕۆژی یه‌كه‌می زولحیجه‌ن, كه پێیان ده‌گوترێ (عشر ژی الحجه ).
ئه‌و ڕۆژانه وێڕای ئه‌وه‌ی كاره‌كانی حه‌جیان تێ ئه‌نجام ده‌درێ, به‌ڵام له هه‌مان كاتدا زه‌مه‌نێكی گرینگن له ته‌مه‌نی ئۆمه‌تی ئیسلامی‌و, ڕۆژانی دابارین‌و دابه‌زینی فه‌یز‌و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌ن, كه به‌هۆیه‌وه به هه‌زاران موسڵمان له ته‌وا‌وی دونیا سوودی لێ ده‌بینێ‌و وه‌رده‌گرێ.
ئه‌و ڕۆژانه وه‌كو ڕۆژانی سه‌ره‌تایی هه‌ر مانگێكی تر نین, به‌ڵكو ڕۆژانێكن چه‌ندین فه‌زڵ‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه, كه لیره‌دا به خاڵ باس لێوه ده‌كه‌ین:
1 _ خوای گه‌وره سوێندی به‌و ڕۆژانه خواردووه, هه‌ر وه‌ك له قوڕئانی پیرۆزدا هاتووه‌و ده‌فه‌رمووێ: ( ۆالْفَجْڕ، ۆڵێالٍ عَشْرٍ) ، واته: سوێند به به‌ره‌به‌یان. سوێندم به‌و شه‌وانه‌ی كه ده شه‌ون (هه‌ندێك ده‌ڵێن ده شه‌وی كۆتایی ره‌مه‌زانه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ده شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ( ژیالحجه)یه كه كاتی ئه‌نجامدانی حه‌جه، هه‌ردوو بۆنه‌كه‌ش پیرۆزن.
2 _ هه‌ر له قوڕئان‌دا خوای گه‌وره باسی ئه‌و ڕۆژانه ده‌كات‌و، به ڕۆژانی دیار‌و زانرا‌و نا‌ویان ده‌بات, هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: ( ۆێژْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِی أَیَّامٍ مَعْلُومَاتٍ) , واته: یادی خوا بكه‌ن و ناوی پیرۆزی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریان بێت له رۆژانێكی دیاریكراودا (كه رۆژانی عه‌ره‌فه و جه‌ژنی قوربانه).
3 _ پێغه‌مبه‌ری ئازیز ئه‌و ڕۆژانه‌ی به گه‌وره‌ترین ڕۆژانی دونیا نا‌و بردووه, هه‌روه‌ك له‌و فه‌رمووده‌دا ده‌فه‌رمووێ: ( مَا مِنْ أَیَّامٍ أَفْچَلُ عِنْدَ اللَّهِ مِنْ أَیَّامِ عَشْڕ ژِی الْحِجَّه‌ِ) , واته: هیچ رۆژێك به‌قه‌د رۆژانی زیلحیجه لای خوای گه‌وره باشتر‌و به‌خێرتر نین.
له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رمووێ: ( مَا مِنْ أَیَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِیهَا أَحَبُّ إِڵی اللَّهِ مِنْ هَژِهِ اڵاَیَّامِ الْعَشْڕ قَالُوا: ێا رَسُوڵ اللَّهِ ۆلا الْجِهَادُ فِی سَبِیلِ اللَّهِ؟ قَاڵ: ۆلا الْجِهَادُ فِی سَبِیلِ اللَّهِ إِلا رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ ۆمَالِهِ پُمَّ ڵمْ ێرْجِعْ مِنْ ژَلِكَ بِشَیْ‌وٍ), واته: هیچ ڕۆژانێك گه‌وره‌تر‌و خۆشه‌ویستتر نین لای خوای گه‌وره, كه كرده‌وه‌یان تێدا پیرۆز بێت وه‌كو ده ڕۆژانی زولحیجه، پرسیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا جیهادیش له پێناو خوا؟ فه‌رموێ : به‌لێ جیهایش له پێناو خوا، مه‌گه‌ر كه‌سێك به نه‌فس‌و سامانه‌وه رووی كردبێته‌وه جیهاد‌و نه‌گه‌ڕابێته‌وه.
4_ ئه‌و ده ڕۆژانه گه‌وره‌ترین ڕۆژی دونیایان له خۆ گرتووه, كه ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه, عه‌ره‌فه‌ش گه‌وره‌ترین روكنی حه‌جه‌و بێ ئه‌نجامدانی ئه‌و روكنه ته‌نانه‌ت حه‌جیش قه‌بوول نابێ.
5_ خێر‌و چاكه له‌و ڕۆژانه‌دا چه‌ند قات ده‌بنه‌وه, بۆیه ئه‌نه‌سی كوڕی مالك ده‌فه‌رمووێ, له‌باره‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌وه گوترا‌وه, هه‌ر ڕۆژێك به هه‌زار ڕۆژ هه‌یه, به‌ڵام عه‌ڕه‌فه به ده هه‌زار ڕۆژ هه‌یه له خێر‌و چاكه‌و گه‌وره‌یی .
هه‌روه‌ها حه‌سه‌نی به‌سری ده‌فه‌رموێ: به‌رۆژوو بوونی هه‌ر رۆژێك له‌و ده رۆژه به قه‌د دوو مانگ خێری گه‌وره‌یه.
6_ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمانی داوه، به زۆر زیكر كردن له‌و رۆژانه، هه‌روه‌ك له پێشتر ئه‌و باسه‌مان خسته ڕوو.
7_ گه‌وره‌یی ئه‌و ده رۆژه له‌و زیاتر ده‌ر ده‌كه‌وێت، كه مه‌وسمی حه‌جه‌و فه‌رزی حه‌جی تێدا ئه‌نجام ده‌دریت، كه ئه‌نجامدانی ئه‌و فه‌رزه‌ش خێر‌و گه‌وره‌یی‌و پاداشتی زۆری هه‌یه‌و، به‌هۆیه‌وه مرۆڤ له گشت تاوان‌و گوناهه‌كان پاك ده‌بێته‌وه.
8_ رۆژی جه‌ژنی قوربانیش ده‌كه‌وێته نا‌و ئه‌و ده رۆژانه‌ی مانگی (ژی الحجه)، ه ئه‌مه‌ش جه‌ژنی ئۆمه‌تی ئیسلامیه‌و، رۆژێكیشه له رۆژه گه‌وره‌كانی دونیا، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فرموێ: ( إِنَّ أَعْڤَمَ الْأَیَّامِ عِنْدَ اللَّهِ تَبَارَكَ ۆتَعَاڵی ێوْمُ النَّحْڕ پُمَّ ێوْمُ الْقَرِّ ) ، واته: گه‌وره‌ترین رۆژ لای خوای گه‌وره رۆژی جه‌ژنی قوربانه، دوای ئه‌ویش (یوم القر) واته ئه‌و رۆژه‌ی دوای جه‌ژن دێت.
9_ به‌رۆژوو بوون له‌و ده رۆژانه، به‌تایبه‌تی رۆژی عه‌ره‌فه، گوناهی ساڵێكی رابردوو و داهاتوو ڕه‌ش ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) ده‌فه‌رموێ: ( صِێامُ عَرَفَه‌َ إنی أَحْتَسِبُ علی اللَّهِ أَنْ یُكَفِّرَ السَّنَه‌َ التی قَبْڵهُ ۆالسَّنَه‌َ التی بَعْدَهُ) ، واته: به‌رۆژوو بوونی رۆژی عه‌ره‌فه وای ده‌بینم خوای گه‌وره به‌هۆیه‌وه تاوانی ساڵی داهاتوو و رابرددوو له‌سه‌ر مرۆڤ ڕه‌ش ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه حاجیان ناگرێته‌وه، هه‌روه‌ك پێشتر روون كراوه‌ته‌وه. |