Sherkaway83@gmail.com
ئه‌و پشێویه‌ی چه‌ند رۆژێكه شاری سلێمانی گرتۆته‌وه، جێگه‌ی نیگه‌رانی زۆره لای هه‌موو كوردێكی خاوه‌ن هه‌ستی به‌رپرسیارێتی‌و ویژدانه‌وه، چونكه وێڕای ئه‌وه‌ی دروستكردنی كه‌شێكی نائارامه له كوردستان، له‌هه‌مان كاتدا هێمایه‌كیشه بۆ ناشیرن كردنی سومعه‌ی كورد به‌ڕووی ده‌ره‌وه‌دا، ئێمه‌ی میلله‌تی كورد له مێژه زوڵممان لێ ده‌كرێ‌و، له‌مێژیشه قوربانی زۆرمان داوه تا به‌و ئاست‌و واقیعه‌ی ئێستا گه‌یشتووین، ئاستێك كه هه‌موومانی بردۆته قۆناغێكی باشه‌وه‌و، هه‌رێمه‌كه‌شمان له رووی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئازادی‌و شارستانیه‌ت... هتد، پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌م‌و كورتی له‌و هه‌رێمه نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌بێ هه‌مووشمان ئه‌وه بزانین كه نه له‌دونیادا هیچ وڵاتێك هه‌یه بێ كه‌م‌و كوڕی بێ، نه سروشتی ژیانیش وایه، كه خه‌ڵك هه‌مووی وه‌ك یه‌ك بن، چونكه خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ژین‌و ژیانی مرۆڤه‌كان وه‌ك یه‌ك نابێ، هه‌ر وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ( أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَةَ رَبِّكَ نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُم مَّعِيشَتَهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ؤرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ لِيَتَّخِذَ بَعْضُهُم بَعْضًا سُخْرِيًّا ؤرَحْمَتُ رَبِّكَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ) الزخرف:32.
مه‌به‌ستمان له‌و نووسینه وه‌بیر خستنه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه، كه هه‌موومان به جیاوازی ڕه‌نگ‌و ده‌نگ‌و ئینتماوه، سه‌ره‌نجام كوردین‌و نیشتمانێك كۆمان ده‌كاته‌وه كه پێی ده‌گوترێ كوردستان.
له لایه‌كی تریشه‌وه، یه‌كێ له‌و سه‌روه‌ریانه‌ی له مێژووی خۆمان شانازی پێوه ده‌كه‌ین، چه‌مكی ئه‌خلاق بووه له مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ پێشهاته‌كاندا، كه ئه‌مه‌ش له زۆر ڕووه‌وه شكۆمه‌ندی گه‌وره‌ی به كورد به‌خشیوه، نمونه‌ی هه‌ر زیندووی ئه‌و قسه‌یه، سته‌می رژێمی پێشوو بوو ده‌رهه‌ق رۆڵه‌كانی ئه‌و میلله‌ته، كه‌چی دوای پرۆسه‌ی ئازادی، كورد لێبورده‌یی كرده وڵام‌و هیچ رێگه‌یه‌كی گێره‌شێوێنانه‌ی نه‌گرته به‌ر له به‌رامبه‌ر ناحه‌زاندا.
كه‌چی ئێستا خه‌ریكه ئه‌و سومعه جوانه‌ی كورد له‌كه‌دار بكرێ، به‌وه‌ی ده‌ستێك هه‌یه ده‌یه‌وێ پشێوی بخاته نێو كوردستان‌و، ئه‌و ئارامی‌و كه‌شه دیموكراسیه‌ی كه چه‌ندین ساڵه بۆی به ئاواتین بیشێوێنن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما پیرۆزه‌كانی ئیسلامه‌و هه‌ر حاڵه‌تێكیش خزمه‌ت به میلله‌ت نه‌كاو، زیان له سه‌روه‌ری‌و كیان‌و ژیانی خه‌ڵك بدات، ئه‌وه ئیسلام له‌گه‌ڵیدانیه.
چونكه ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك ده‌خه‌نه مه‌ترسی‌و بارێكی نا ئاساییه‌وه، یان ده‌یانه‌وێ گێره شێوێنی‌و كاری تێكده‌رانه له‌ناو وڵات بڵاو بكه‌نه‌وه، ئه‌وه قوڕئان به ئاژاوه گێڕ وه‌سفی كردوون، كه ئه‌مه‌ش تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه، هه‌ر وه‌ك خوای باڵا ده‌ست ده‌فه‌رموێ: ( وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ) واته: ئاژاوه نانه‌وه‌و گێره‌شێوێنی له كوشتن گه‌وره‌تره.
هه‌رێمی كوردستان نمونه‌یه‌كی جوانی پێشكه‌وتن‌و ته‌ناهیه له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌م‌و كوڕیشی تێدا هه‌یه، به‌ڵام زه‌مینه‌ی ره‌خنه‌و خۆپیشاندان ئازاده‌و خه‌ڵكیش مافی خۆیه‌تی داوایه‌كانی به‌رزكاته‌وه، خۆشبه‌ختانه ده‌سته‌ڵات‌و حكومه‌تیش ئاماده‌ی ئه‌وه‌ن گوێ له داخوازی خه‌ڵك بگرن‌و ره‌خنه‌كانیش به هه‌ند وه‌ربگرن.
به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه، كه به شێوه‌یه‌كی ناشارستانی‌و نا یاسایی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ینه ئامرازی تێكدان‌و سوتاندن‌و نانه‌وه‌ی ترس له دڵی خه‌ڵكدا، چونكه ئه‌و ئاراسته‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌خلاقه‌یه كه كورد تا ئێستا په‌یڕه‌وی لێ كردووه‌و له‌هه‌مان كاتیش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماو به‌ها باڵاكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه.
مه‌به‌ستم نیه بڵێم با خۆپیشاندان نه‌كرێ، نا، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه با گله‌ی‌و ره‌خنه‌و كه‌م‌و كوڕتیه‌كان، به شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌و له قالبێكی یاسایی‌و به‌های ئه‌خلاقیه‌وه عه‌رز بكه‌ین، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و نیه‌ته چاكسازیه، ئه‌وه چاكسازی به ئاژاوه‌و تێكدان‌و سوتاندن ئه‌نجام نادرێ، با ئه‌و هه‌نگاوانه، نه‌بنه مایه‌ی تێكدانی باری ئاسایی ژیانی خه‌ڵك له‌و هه‌رێمه‌دا له‌لایه‌ك‌و، نه‌شبنه هێمای ناشیرن كردنی واقع‌و ئه‌زمون‌و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی، كه گه‌ڵی كورد هه‌یه‌تی‌و پێوه‌ی پابه‌ند بووه.
چاك ده‌زانین هیچ هه‌نگاوێك به توند‌و تیژی نانه‌وه‌و كاری تێكده‌رانه سه‌ر ناگرێ، هه‌روه‌ك هیچ داخوازیه‌كیش بێ هه‌وڵدان نایه‌ته دی، به‌ڵام ده‌كرێ هه‌مووان وه‌ك ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی، رێكاری یاسایی‌و جوان بگرینه به‌ر، تا ئامانجی گشتی‌و داخوازیه‌كان بێنینه دی.
بۆیه چ وه‌كو كورد، چ وه‌كو موسڵمان، چ وه‌كو هاوڵاتی، ئه‌ركه هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بین، كه هێمنی ئه‌و هه‌رێمه بپارێزین‌و، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگاری له ده‌سكه‌وت‌و سه‌روه‌رییه‌كانمان بكه‌ین، چونكه تێكچوونی ئه‌و ئه‌من‌و ئاسایشه به زیانی هه‌موو لایه‌كمان ته‌واو ده‌بێ‌و، سه‌ره‌نجامیش ناشتوانین بگه‌ینه هیچ ده‌ره‌نجامێك، بۆیه له چه‌ندین ده‌قدا هاتووه، كه هێمنی‌و ئارامی، هه‌میشه هۆكاره بۆ گه‌یشتن به هه‌نگاوی چاك‌و جوانه‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه وه‌لانانی هێمنی‌و شێوازی جوان مامه‌ڵه كردن هه‌موو شته‌كانمان لێ ناشیرن ده‌كات، هه‌روه‌ك له‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت هاتووه، كه ده‌فه‌رموێ: (ما دخل الرفق في شي‌و إلا زانه ولا الخرق في شي‌و إلا شانه)، واته: نه‌رم‌و نیانی له‌هه‌ر شتێك‌دا بوونی هه‌بێ ئه‌وه جوانی ده‌كات، به‌ڵام له هه‌ر شتێك دابڕا ئه‌وه به‌ره‌و ناشیرنی‌و ناڕێكی ده‌بات.. |