زۆر پرسیارمان بۆ هاتووە کە لە بۆنەکانی سەری ساڵی زایینیدا ئەرکی موسوڵمانان بە گشتی زانایان بە تایبەت چییە ؟ ئێمەیش بە پێویستمان زانی لە چوارچێوەی شەرعدا ئەو ئەرکەیان بە کورتی بۆ روون بکەینەوە؛ چونکە ئێمەی موسوڵمان جیاکاری ناکەین لە نێوان هیچکام لە پێغەمبەراندا: قال تعالى: { ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَاۤ أُنزِلَ إِلَیۡهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَـٰۤئكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَیۡنَ أَحَدࣲ مِّن رُّسُلِهِۦۚ وَقَالُوا۟ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۖ غُفۡرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَیۡكَ ٱلۡمَصِیرُ }(سُورَةُ البَقَرَةِ: ٢٨٥)، حەزرەتی عیسا(د.خ)یش مەعلومە کە پێغەمبەرێکی گەورەی (اولي العزم)ە، و پێویستە ئەم بۆنەیە بەهەند وەربگیرێت بە رەچاوکردنی ئەم ١٢ خاڵەی لای خوارەوە: ١- ناساندنی حەزرەتی عیسا (د.خ) بە بەندەو نێردراوی خودا، بۆ چەرخێکی دیاری کراو، قال تعالى: { قَالَ إِنِّی عَبۡدُ ٱللَّهِ ءَاتَىٰنِیَ ٱلۡكِتَـٰبَ وَجَعَلَنِی نَبِیࣰّا }(سُورَةُ مَرۡيَمَ: ٣٠). ٢- باسکردنی موعجیزەی گەورەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسای کوڕی مەریەم (د.خ)بەڵگەیە لە سەر عەزەمەت و توانای خودا لە دروستکردن بەتەنها فەرمان و ووشەیەک، قال تعالى:{ إِنَّ مَثَلَ عِیسَىٰ عِندَ ٱللَّهِ كَمَثَلِ ءَادَمَۖ خَلَقَهُۥ مِن تُرَابࣲ ثُمَّ قَالَ لَهُۥ كُن فَیَكُونُ }(سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ: ٥٩). ٣- ناساندنی عەقیدەی چەوتی گاورەکان؛ چونکە عیسایەک(د.خ) کە لە بەندەیەکی خودا کە مەریەمە (ڕ.خ) لەدایک بوبێک ناشێت خودابێت؛ یان کوڕی خودا (والعياذ بالله)..چونکە خودا نە لەدایک بوو و نە کەسیشی لێ بووە: قال تعالى: { قُلۡ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ * ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ * لَمۡ یَلِدۡ وَلَمۡ یُولَدۡ * وَلَمۡ یَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدُۢ }(سُورَةُ الإِخۡلَاصِ: ١-٤). ٤- شەریعەتی ئیسلام کۆتا شەریعەتی خودایەو هەڵوەشێنەرەوەی تێکڕای شەریعەتە ئاسمانیەکانی پێش خۆیەتی،قال تعالى: { وَمَاۤ أَرۡسَلۡنَـٰكَ إِلَّا كَاۤفَّةࣰ لِّلنَّاسِ بَشِیرࣰا وَنَذِیرࣰا وَلَـٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا یَعۡلَمُونَ }(سُورَةُ سَبَإٍ: ٢٨، تەنانەت ئەو حەقیقەتە لە ئینجیلی مەتتا دا یاداشت کراوە له حەزرەتی مەسیحەوە کە فەرمویەتی: من تەنها بۆ گومڕاو سەرگەردانانی نەوەی ئیسرا#ئیل رەوانەکراووم: (لم أُرسل إلا إلى خراف بني إسرائيل الضالة)(إنجيل متى 15-21).بۆیە دینی حەق لای خودا تەنها ئیسلامە، قال تعالى؛ { إِنَّ ٱلدِّینَ عِندَ ٱللَّهِ ٱلۡإِسۡلَـٰمُۗ وَمَا ٱخۡتَلَفَ ٱلَّذِینَ أُوتُوا۟ ٱلۡكِتَـٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَاۤءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡیَۢا بَیۡنَهُمۡۗ وَمَن یَكۡفُرۡ بِـَٔایَـٰتِ ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَرِیعُ ٱلۡحِسَابِ }(سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ: ١٩)..شەریعەتی عیسایش (د.خ) کۆتایی پێ هاتووە. ٥- حەزرەتی عیسا (د.خ) نە لە خاچدراوەو نە کوژراویشە بەڵکو خودا بەرزیکردووەتەوە بۆ ئاسمان قال تعالی: { وَقَوۡلِهِمۡ إِنَّا قَتَلۡنَا ٱلۡمَسِیحَ عِیسَى ٱبۡنَ مَرۡیَمَ رَسُولَ ٱللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَـٰكِن شُبِّهَ لَهُمۡۚ وَإِنَّ ٱلَّذِینَ ٱخۡتَلَفُوا۟ فِیهِ لَفِی شَكࣲّ مِّنۡهُۚ مَا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٍ إِلَّا ٱتِّبَاعَ ٱلظَّنِّۚ وَمَا قَتَلُوهُ یَقِینَۢا }(سُورَةُ النِّسَاءِ: ١٥٧). وە لە ئاخیر زەمانیشدا دادەبەزێتەوەو حوکم بە شەریعەتی ئیسلام دەکات و دەجالیش لەناودەبات.. لە فەرموودەیەکی سەحیحدا هاتووە :" والذي نَفْسُ أبي القَاسِمِ بيدِهِ لَيَنْزِلَنَّ عِيسَى بنُ مريمَ إِمامًا مُقْسِطًا ، و حكمًا عَدْلًا ، فَلَيَكْسِرَنَّ الصَّلِيبَ ، و لَيَقْتُلَنَّ الخِنْزِيرَ ، و لَيُصْلِحَنَّ ذاتَ البَيْنِ ، و لَيُذْهِبَنَّ الشَّحْناءَ ، و لَيُعْرَضَنَّ عليهِ المالُ فلا يَقْبَلُهُ ، ثُمَّ لَئِنْ قامَ على قبرِي فقال: يا محمدُ ، لَأَجَبْتُهُ". أخرجه أبو يعلى (6584)، وابن عساكر في تاريخ دمشق) (47/493) بإسناد صحيح عن أبي هريرة (رضي الله عنه). هەروەها هاتووە: (الَّذِي نَفْسِي بيَدِهِ، لَيُوشِكَنَّ أَنْ يَنْزِلَ فِيكُمُ ابنُ مَرْيَمَ حَكَمًا عَدْلًا، فَيَكْسِرَ الصَّلِيبَ، وَيَقْتُلَ الخِنْزِيرَ، وَيَضَعَ الجِزْيَةَ، وَيَفِيضَ المَالُ حتَّى لا يَقْبَلَهُ أَحَدٌ، حتَّى تَكُونَ السَّجْدَةُ الوَاحِدَةُ خَيْرًا مِنَ الدُّنْيَا وَما فِيهَا. ثُمَّ يقولُ أَبُو هُرَيْرَةَ: وَاقْرَؤُوا إنْ شِئْتُمْ: {وَإِنْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا} (النساء: 159). (متفق عليه عن أبي هريرة رضي الله عنه)، صحيح البخاري (3448)، وصحيح مسلم (155). ٦- پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محمد المصطفى(صلى الله عليه وسلم) کۆتا پێغەمبەری خوایە و خەتمی پێغەمبەرایەتی پێ کراوە، قال تعالى:{ مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَاۤ أَحَدࣲ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَـٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِیِّـۧنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَیۡءٍ عَلِیمࣰا }(سُورَةُ الأَحۡزَابِ: ٤٠)، هەروەها پێویستە هەموو گرۆهی ئادەمیزاد شوێنکەوتەی ئەو بن. (و الذي نفْسُ محمدٍ بيدِهِ ، لا يسمعُ بي أحدٌ من هذه الأمةِ ، لا يهودِيٌّ ، و لا نصرانِيٌّ ، ثُمَّ يموتُ ولم يؤمِنْ بالذي أُرْسِلْتُ به ، إلَّا كان من أصحابِ النارِ)(رواه مسلم في صحيحه برقم١٥٣ عن أبي هريرة رضي الله عنه). ٧- واجبە خۆپاراستن لە کۆنسێرت و تێکەڵی ئاهەنگی شەوی سەری ساڵدا هەروەها دوورکەوتنەوە لە هەموو ئەو بیدعەتانەی بە ناوی درەختی کرێسمس و هەدیەی بابانوئێل و باقی نەریتەکانی تری گاوور ، چونکە وێڕای ئەوەی کە خۆشوبهاندنە بەوانەوە هیچ پەیوەندییەکی بە تۆی موسوڵمانیشەوە نییەو و نەبوە..زۆر ناشیریبیشە کەسێک لایەنێک دەوڵەتێک نەتەوەیەک خۆی هەڵقورتێنێک لە شتێکدا کە پەیوەندی بەوەوە نەبێت: قال تعالی: {وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِینَ نَسُوا۟ ٱللَّهَ فَأَنسَيٰهُمۡ أَنفُسَهُمۡۚ أُو۟لَـٰۤئكَ هُمُ ٱلۡفَـٰسِقُونَ }(سُورَةُ الحَشۡرِ: ١٩).وقال تعالى: { وَقَدۡ نَزَّلَ عَلَیۡكُمۡ فِی ٱلۡكِتَـٰبِ أَنۡ إِذَا سَمِعۡتُمۡ ءَایَـٰتِ ٱللَّهِ یُكۡفَرُ بِهَا وَیُسۡتَهۡزَأُ بِهَا فَلَا تَقۡعُدُوا۟ مَعَهُمۡ حَتَّىٰ یَخُوضُوا۟ فِی حَدِیثٍ غَیۡرِهِۦۤ إِنَّكُمۡ إِذࣰا مِّثۡلُهُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلۡمُنَـٰفِقِینَ وَٱلۡكَـٰفِرِینَ فِی جَهَنَّمَ جَمِیعًا }(سُورَةُ النِّسَاءِ: ١٤٠). ئەگەر موسوڵمانێک مەجبوور بوو پیرۆزبایی سەری ساڵی زاینی بکات لە کەسێکی مەسیحی وەک دراوسێ یان هاوڕێی کار یان کۆلێژ..ئەوا پێویستە بەم شێوەبێت: (پیرۆزبایی لەدایکبوونی بەندە و پێغەمبەری خودا عیسای کوڕی مەریەم لە بڕواداران دەکەین). هەتا بەرانبەر بزانێت کە حەزرەتی عیسا (عليه السلام) بەندەو پێغەمبەری خوایە نەک (والعياذبالله) خودابێت یان ئاوێتەی خودا بێت یان کوڕی خودا.. قال تعالى { لَّقَدۡ كَفَرَ ٱلَّذِینَ قَالُوۤا۟ إِنَّ ٱللَّهَ ثَالِثُ ثَلَـٰثَةࣲۘ وَمَا مِنۡ إِلَـٰهٍ إِلَّاۤ إِلَـٰهࣱ وَ ٰحِدࣱۚ وَإِن لَّمۡ یَنتَهُوا۟ عَمَّا یَقُولُونَ لَیَمَسَّنَّ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ مِنۡهُمۡ عَذَابٌ أَلِیمٌ }(سُورَةُ المَائـِدَةِ: ٧٣). ٨- پێویستە لەو شەوەدا لە بری ئاهەنگ و تێکەڵی و..هتد موسوڵمانان تەوبە بکەین و بگریین و بیربکەینەوە کە ساڵێکی تر لە تەمەنیان رۆیشت و ساڵێک نزیکتر بوونەتەوە لە مردن و حەشرو حیساب: قال تعالى: { یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلۡتَنظُرۡ نَفۡسࣱ مَّا قَدَّمَتۡ لِغَدࣲۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِیرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ }(سُورَةُ الحَشۡرِ: ١٨). ٩- پێویستە خەڵکی تێبگەێنرێن لە تەوحید و ئەخلاقی بەرزو زوهدو دونیا نەویستی و لەسەخۆیی و خۆڕاگری حەزرەتی عیسا (د.خ). بۆ ئەوەی ئەوانەی کە دەڵێن: ئێمە مەسیحین ، بەڕاستی ئەو زاتە بناسن، نەک لە رێگەی ئینجیلە شێوێنراوەکانی خۆیان و مەحفەلە پڕ لە بوهتان و درۆکانی مەجمەعە کەنسەکانیانەوە.. ١٠- پێویستە دوورکەوتنەوە لە هەموو ئاشوب و شەڕەنگێزیەک کە بە داخەوە ئێستا و لە مێژوویشدا خاچپەرستان سەرمەشق بوون تیایاندا؛ بەتایبەت هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی خاچپەرستان بۆ سەر زێدی موسوڵمانان و خاکی ئسلام لە سەدەکانی رابوردوودا و هەڵگیرساندنیان بۆ هەردوو شەڕی جیهانی یەکەم و دووەم.. هەتا خەڵکی مێژووی پڕ لە ئاشووریەکان بناسێت و ئەوانیش ئاشتی بە موسوڵمانان نەفرۆشنەوە. ١١- خەڵکی تێبگەێنرێت کە ئەو جیهانی مەسیحییەتەی (کە خۆیان هەڵواسیوە بە حەزرەتی عیسادا و ئەویش بەرییە لێیان و لە قیامەتدا دەبێتە خەصمیان) ئەوان بوون کە لە ئێستاو مێژوودا بوونەتە هۆی پارچەپارچە بوونی خاک و خەڵکی کوردستان بەسەر چوار دەوڵەتی شۆڤێنی دیکتاتۆری داپڵۆسێنەری کە هەتا ئەم لەحزەیەش دەوڵەتە مەسیحیە زلهێزەکان قەوارەیەکی سیاسی کوردی لە سەر خاکی خۆی بە ڕەوا نازانن و پشتی رژێمە ستەمکارەکان دەگرن و بەپێی بەرژەوەندی خۆیان مامەڵە لەگەڵ دۆخی کودستاندا دەکەن. قال تعالی { ۞ إِنَّ ٱللَّهَ یَأۡمُرُ بِٱلۡعَدۡلِ وَٱلۡإِحۡسَـٰنِ وَإِیتَاۤىِٕ ذِی ٱلۡقُرۡبَىٰ وَیَنۡهَىٰ عَنِ ٱلۡفَحۡشَاۤءِ وَٱلۡمُنكَرِ وَٱلۡبَغۡیِۚ یَعِظُكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ}(سُورَةُ النَّحۡلِ: ٩٠). ١٢- داگیرکردنی رژێمی زایۆ#نیزم بۆ خاکی ئیسلام لە فەلەستین بە پاڵپشتی راستەوخۆی بزوتنەوەی زایۆ#نیزم کە سەرچاوەیان لە خاچپەرستانەو گرتووەو دەعمی ماددی و لۆجستی دەوڵەتانی گەورەی ئەمە#ریکاو ئەو#روپایان لە پشتە، کە تێکڕایان زێدی بیری مەسیحییەتن بەهەرسێ تاقمیانەوە: (پرۆتستانت و کاسۆلیک و ئەرسەزۆکس) وە بە بەرچاوی ئەوانەوە شەو و رۆژ بە ناهەق بۆردومانی خەلکی سڤیلی موسوڵمانی غە#ززە دەکرێت و نەک تەنها بێ دەنگن، بەڵکو پاڵپشتی ئاشکرای زایۆ#نیەکانیش دەکەن..کە رۆژێک دێت خوا تۆڵە لە ستەمکاران وەردەگرێتەوە و ستەملێکراوانیش سەردەخات.. قال تعالى:{ یَوۡمَ تَجِدُ كُلُّ نَفۡسࣲ مَّا عَمِلَتۡ مِنۡ خَیۡرࣲ مُّحۡضَرࣰا وَمَا عَمِلَتۡ مِن سُوۤءࣲ تَوَدُّ لَوۡ أَنَّ بَیۡنَهَا وَبَیۡنَهُۥۤ أَمَدَۢا بَعِیدࣰاۗ وَیُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفۡسَهُۥۗ وَٱللَّهُ رَءُوفُۢ بِٱلۡعِبَادِ }(سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ: ٣٠). ماوەتەوە بڵێین: کەسیش پێویست ناکات بابەتی پێکەوەژیان بە موسوڵمانانی کوردستان بفرۆشێتەوە؛ چونکە ئێمە سەدان ساڵە ئەو بابەتەمان لە خۆماندا بەرجەستەکردووە بە بەڵگەی مانەوەی ئایین و ئایین زاکان لە کوردستاندا، هەروەها وەک چەند ساڵێک لەمەوبەر بە شاندی کونسولی فەرەنسام گوت لە هەولێر لە سەردانێکیان بۆ مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان:" کە ئێمەی کورد کەم ماڵ هەیە ناوی کوڕێکیان نەنابێت بە ناوەکانی عیسا ، موسا، إبراهيم و داود ، زکریا .. تەواوی ناوی پێغەمبەران (عليهم الصلاة والسلام)، هەروەها کەم بنەماڵەمان هەیە کە ناوی کچێکیان نەنابێت (مریم) لە مەحەببەتی حەزرەتی مەریەمی دایکی حەزرەتی عیسادا (عليهما السلام)..پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا ئێوەی مەسیحی کە دەعوای پێکەوەژیان دەکەن، تا ئێستا بە تەحەدداوە ناوی حەزرەتی (محمد) تان ناوە لە یەکێک لە مناڵەکانتان..؟ هیچ وەڵامی پێ نەبوو و دانی پێدا نا). بەڵێ بەردەوام ئێمەی موسوڵمانین کە بڕوامان بە پێکەوەژیان هەیە، چونکە ئیسلام فەرمانی پێ کردووین کە رێز لە مرۆڤەکان بگرین بەگشتی؛ چونکە دروستکراوی خودان لە مرۆڤایەتیدا برابەشن لەگەڵماندا و ئایین سەپاندنیش لە دینی ئیسلامدا دروست نییە ..قال تعالى: (لا إكراهَ في الدّينِ)(سورة البقرة من الآية الكريمة ٢٥٦). وبالله تعالى التوفيق.. وصلى الله على سيدنا محمد وجميع إخوانه من الأنبياء والمرسلين وعلى آل كلهم وصحب كلهم أجمعين ..وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.. أ. د. حسن الشيخ خالد المفتي النقشبندي الشافعي الأشعري، السليمانية، ٢٧ جمادى الثانية ١٤٤٦هـ = ٢٩-١٢-٢٠٢٤م |