بەناوی خوای گەورەی میهرەبان خۆشەویستان سەبارەت بە فەتوای حەرامكردنی فلیمی (محمد رسول اللە) لەلایەن لێژنەی باڵای فەتواوەو جیاوازی لەگەڵ فلیمەكانی دیكە بەپێویستم زانی لای خۆمەوە لێرە رونكردنەوەیەك بنوسم.. وە بەڕیزبەندی چەند خاڵێك بۆ ئەوەی رونكردنەوەكەم بە كورتی و بە پوختی پێتان بگات.. 1/ جیاوازی نێوان بەسەرهاتی پێغەمبەر یوسف علیە السلام زۆر جیاوازە لەگەڵ پێغەمبەری ئێمە.. لەبەر ئەوەی ئەو جۆرە بەسەرهاتە وەك حیكایەتێك سەیر دەكرێت و پەندی لێ وەردەگیرێت.. زیادو كەم قەبوڵ دەكرێت! بەڵام بەسەرهاتی پێغەمبەرمحمد صلى الله عليه وسلم تەشریعیەو بەهیچ شێوەیەك زیادو كەم قبوڵ ناكرێت (الیوم اكملت لكم دینكم) المائدة: 3. 2/ سەبارەت بە پێغەمبەرەكان هەرهەموویان بەڕێزو خاوەن پێگەی بەرزن.. (لا نفرق بين احد من رسله) البقرة: 285, بەڵام سەبارەت بە پێغەمبەری ئێمە خوای گەورە دەفەرموێ: (و توقروە).. بەڕاستی ئەوە رێزگرتن نیە كەسێك جورئەتی ئەوە بداتە خۆی كە ڕۆڵی ئەو بگێڕێت! هەروەها ئایەتی: ( يا ايهاالذين آمنوا لا ترفعوا اصواتكم فوق صوت النبي) الحجرات:2, هەروەها ئایەتی: (لا تجعلوا دعاء الرسول بينكم كدعاء بعضكم بعضا)النور:63. 3/ شكل و شێوەی ئەو پیاوە دەچێتە زاكیرەی گەورەو بچوك هەركاتێك باسی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بكرێت روخساری ئەو پیاوە دێتە بەرچاوو خەیاڵ!!! 4/ ئەو پیاوەی ڕۆڵی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەگێڕیت موعەرەزە بۆ أخطاء و هەڵەی جۆراو جۆر... بێگومان لەوەش هەر شتێك رووبدات ئەوكاتە زۆر بە سلبی دەشكێتەوە! پێغەمبەر معصوم بووە,, كەسی تر مەعسوم نەبوونە تەنانەت هاوەڵە بەڕێزەكانیش مەعسوم نەبوونە! 5/ بازرگانی بەو دیمەن و پێگەیە دەكرێت! كە ئەوەش شتێكی زۆر نەشیاوە بازرگانی كردن بە پێگەو ڕۆڵی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم! 6/ لە ئوسول بابێك هاتووە (لسدالذرائع) .. بێگومان هەروەكو لەسەرەتاوە جورئەتیان دا بەخۆیان فلیمی جۆراو جۆریان دەرهێنا لەسەر پێغەمبەران سەرەتا روخساری پێغەمبەرەكەیان پیشان نەدەداو لەجیاتیان نوورێكیان لەسەری دادەنا.. پاشان روخساریان پیشاندان و پاشان جبریل علیە السلام یش و ئێستاش پێغەمبەرمان و رەنگە بۆ دوواجاریش جورئەتی گەورەتر بكەن! كەواتە پێویستە پێش لەوە بگیرێت. 7/ پێناسەی سوننەت بریتی یە لە: «كل ما أثر عن النبي من قول أو فعل أو تقرير أو سيرة أو صفة خَلقية أو خُلقية, سواء أكان ذلك قبل البعثة أم بعدها».. كەواتە هەر زیادەو كەمێك لەو كەسە لەو ڕۆڵ بینینە كەم و زیاد لەهەڵسوكەوت و قسەكانی تیدا بكەوێت سوننەت دەشیوێنێت و دەبێتە هەڵبەستراو! خۆشتان دەزانن بوختان بە خۆشەویست چەندە تاوانێكی گەورەیە! 8/ ڕۆڵی پێشەوایانی تێدا بزركراوەو.. هەروەها ئەبوتاڵبی باوكی پێشەوا علی یان بە موسڵمان لە قەلەمداوە.. ئیدی هەستێكی شیعەگەری تێدایە! بۆیە داوا لەهەموولایەك دەكەم: كە پابەند بن بە فەتواو بریارەكەی لێژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان. |