یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانایان مزگەوتی گوندی شەرەبۆتی گەورە کرایەوە    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان سەردانی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو لەچەند سەردانێکدا قائیمقامیەت و ئەوقاف و پۆلیسی ئاکرێ بەسەر دەکاتەوە..    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی کوردستانی رۆژئاوا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئاکرێ مامۆستا مەلا محمد ئیمام بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئاینی دەکات    *****    *****   لە زانکۆی سۆران سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە پرسی ژینگە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی (پێکەوەژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە رابردوو و ئێستادا) دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/08/2010 : 13:04:07
قه‌باره‌ی فۆنت
ره‌مه‌زانی ئه‌م ساڵ (1431ك) به‌ قه‌ڵه‌باڵغترین ره‌مه‌زان هه‌ژمارده‌كرێت
به‌چاوی سه‌ر ده‌بینرێ‌ مزگه‌وته‌كان‌و شوێنه‌ دیاریكراوه‌كان بۆ ته‌ڕاویح ی پیاوان‌و ئافره‌تانیش جمه‌یان دێت له‌ نوێژخوێنان.

ده‌چیه‌ هه‌ر مزگه‌وتێك (شوكر بۆ خودا) پڕیه‌تی له‌ نوێژخوێنان‌و ته‌ڕاویح ئه‌نجامده‌ران، هه‌موو نوێژه‌كان (به‌ نوێژی به‌یانیشه‌وه‌) مزگه‌وته‌كان قه‌ڵه‌باڵغیه‌كی رێژه‌یی به‌رچاو ده‌كه‌وێت له‌مه‌ڕ ساڵانی رابردوو، كه‌ ئه‌وه‌ نیشانه‌ی غه‌مخۆری‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو توێژێكی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ بۆ باوه‌شی ئیسلامه‌كه‌ی، ئه‌و به‌رنامه‌و پڕۆگرامه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی رازیه‌ به‌نده‌ بۆخۆی به‌ تاكه‌ به‌رنامه‌ هه‌ڵیبژێرێت‌و كاری له‌سه‌ر بكات.

كه‌وابی چۆن پێشبینی ده‌كرا كه‌ ئه‌م ره‌مه‌زانه‌ مزگه‌وته‌كان قه‌ره‌باڵغی زۆر به‌خۆیانه‌وه‌ ببینن، وه‌ ئه‌و پێشبینیه‌ش راست ده‌رچوو: ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ ئافره‌ت ته‌رخان كراون هه‌ر هه‌موویان پڕ ده‌بن له‌ دایك‌و خوشكه‌ به‌ڕێزه‌كان‌و به‌شداریان له‌ جومعه‌و جه‌ماعات‌و نوێژی به‌كۆمه‌ڵی ته‌ڕاویح،له‌لای پیاوه‌كانیش هه‌ر گه‌ڕێ‌و له‌ خه‌یاڵ ده‌رچووه‌ (سوپاس بۆ خوا) جگه‌ له‌ ناو حه‌ڕه‌م‌و حه‌وشه‌ی مزگه‌وت وا قوچه‌و كۆڵانه‌كانیش پڕبوونه‌ له‌ پیرو گه‌نج‌و مناڵ.

هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ش پێشبینی ده‌كرێت كه‌: شه‌وانی كۆتایی ره‌مه‌زان بۆ به‌ده‌ست كه‌وتنی خێری (شه‌وی قه‌دری پیرۆز) مزگه‌وته‌كان قه‌ره‌باڵغی یه‌جگار زۆر به‌خۆیانه‌وه‌ ببینن.

بۆیه‌ لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم چه‌ند داوایه‌ك بخه‌مه‌ روو:
1- داوا له‌ مامۆستایانی ئاینی به‌ڕێز ده‌كه‌م: كه‌ ئاماده‌باشی‌و به‌رنامه‌رێژیه‌كی تۆخمه‌و پته‌و (هه‌ر له‌ ئێستاوه‌) دابنێن بۆ شه‌وانی كۆتایی ره‌مه‌زان.

2- داوا له‌ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م: كه‌ هێمنی‌و پاك‌و خاوێنی مزگه‌وت‌و شوێنه‌كانی خواپه‌رستی راگرن.
3- داوا له‌ جیهه‌تی به‌رپرسیش ده‌كه‌م كه‌:

أ- پاراستنی ئه‌من‌و ئه‌مانی مزگه‌وته‌كان له‌ ئه‌ستۆ بگرن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ كه‌شێكی هێمنی‌و ئارامی‌و بێ ترس‌و بیم‌و گیرو گرفت په‌رستشه‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.

ب- هه‌روه‌ك پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی له‌ماڵ ده‌رده‌چن به‌ناوی مزگه‌وت‌و خواپه‌رستیه‌وه‌ (له‌ دره‌نگانێ ی شه‌وه‌كانه‌وه‌) لێ نه‌گه‌ڕێن له‌ شه‌قام‌و كۆڵانه‌كان بسوڕێنه‌وه‌و خه‌ڵكی بێزار كه‌ن! ئه‌گه‌ر بۆ عیباده‌ت هاتوون فه‌رمووی لێ بكرێت بۆ مزگه‌وت، ئه‌گه‌ریش نا بابچێته‌وه‌ بۆ ماڵ، ئیتر ئه‌مه‌ به‌هه‌ل نه‌زانرێ‌‌و ئیستیغلال نه‌كرێت.

4- داوا له‌ دایك‌و باوكانیش ده‌كه‌م كه‌: ئاگایان لێبێت كه‌ كوڕه‌كه‌یان یان كچه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كێ‌ ده‌رچوونه‌و بۆچی‌و بۆ كوێ‌؟ وه‌ئایا ئه‌م شه‌وه‌ له‌مزگه‌وتن‌و به‌ندایه‌تی بۆ خواده‌كه‌ن یا له‌ جێگایه‌كی دیكه‌، بۆیه‌ وه‌لی ئه‌مر ده‌بێ وه‌ك شوان ئاگای له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بێت‌و چاوكراوه‌و زیره‌ك بێت‌و (به‌ ئاسانی) فێڵی لێ نه‌كرێت.

5- وه‌ داواش ده‌كه‌م كه‌ خه‌ڵكی خێر بكات.. به‌ڵام ئه‌م شه‌وه‌ پیرۆزانه‌و كاته‌ به‌نرخانه‌و ناو مزگه‌وته‌كان: نه‌بێته‌ كات‌و جێگای خواردن‌و خواردنه‌وه‌! به‌ڵكو با شه‌وانی بیركردنه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌ بێت‌و (ئاماده‌بووانی شه‌وانی قه‌در بۆخۆیان): سه‌رقاڵ بن به‌كرده‌وه‌ سوود به‌خشه‌كانی دووارۆژیان.