یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/10/2010 : 20:15:04
قه‌باره‌ی فۆنت
مزگه‌وت گرفتی ئیداری زۆره‌
مزگه‌وت (جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ماڵی خوایه‌): موئه‌سه‌سه‌یه‌كی ئاینی كۆمه‌ڵایه‌تی حكومی یه‌، وه‌ك هه‌ر دام‌و ده‌زگایه‌كی تر گرفتی دارایی‌و ئیداری هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ داراییه‌كه‌ی:

(شوكر بۆخودا- دوعای خێریشمان بۆ موسڵمانان) خێرخوازان ناهێًڵن له‌هیچ شتێ په‌كی بكه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نه‌سریه‌ی مانگانه‌ بۆ هه‌موو مزگه‌وتێك ببڕنه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ له‌ حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت‌و په‌رله‌مانیش موافه‌قه‌ی له‌سه‌ر بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌شتی بچوكه‌وه‌ تا شتی گه‌وره‌ مزگه‌وت به‌رده‌وام خه‌رجی پێویسته‌.. ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایانی ئاینی له‌و لایه‌نه‌وه‌ ئاسووده‌بن‌و چیتر ته‌كلیف له‌م‌و ئه‌و نه‌كه‌ن پێویسته‌ به‌په‌له‌ بڕیارێكی گرنگی له‌م جۆره‌ بدرێت.
سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نی ئیداری:

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مزگه‌وت شوێنێكی گشتی یه‌ ئیتر هه‌موو جۆره‌ فكره‌یه‌ك روو له‌ مزگه‌وت ده‌كات به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌ كه‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركی پێ بكه‌ین ئه‌ویش ئایه‌تی: ((ۆأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَڵا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَداً)) الجن:18، مزگه‌وته‌كان ماڵی خوان‌و جێگای خواپه‌رستنه‌ (خوا په‌رستی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌) بۆیه‌ نابێت هیچ شتێكی تری دونیا له‌مزگه‌وت باس بكرێت! به‌ڵكو قسه‌و باسی دونیاو هه‌رچی په‌یوه‌سته‌ به‌ حیزبایه‌تی بیبه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت‌و نابێت به‌هیچ جۆرێك له‌ مزگه‌وت باسێك بكرێت كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی په‌رستشه‌كان بێت.

به‌ڵام له‌به‌ر تێكه‌ڵی‌و خه‌ڵك زۆری ره‌نگه‌ سه‌یته‌ره‌ له‌سه‌ر هه‌مووی نه‌كرێت‌و كه‌سانێك هه‌ن كه‌ سنور به‌زێنی ده‌كه‌ن‌و ره‌چاوی یاساكانی مزگه‌وت ناكه‌ن! جا لێره‌دا ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ هێمنی‌و ئارامی مزگه‌وت به‌رپرسیارن به‌پێی ئه‌م رێزبه‌ندییه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
1- مامۆستایانی ئاینی:
2-
به‌ روحێكی ئیمانی‌و ته‌ساموح‌و سینگ فراوان‌و دوور له‌هه‌ڵچون‌و جیاوازی پێ نه‌كردن‌و رێز له‌بۆ گه‌وره‌ دانان‌و ره‌حم‌و سۆزو باوه‌شی میهره‌بانی بۆ مناڵ‌و توێژی گه‌نج‌و حیكمه‌ت له‌ بانگه‌وازی‌و...هتد. هه‌موو ئه‌مانه‌ی تێدا به‌رجه‌سته‌بێت.

2- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی:

دانانی رێنومایی پێویست بۆ مزگه‌وت (له‌ چوارچێوه‌ی سنوری شه‌رع)‌و حیسابی تایبه‌تی بۆ مامۆستا كردن‌و جێ‌ به‌جێ‌ كردنی پێداویستیه‌كانی مزگه‌وت (به‌ پێی توانا)و...هتد.

3- خه‌ڵكی به‌گشتی‌و نوێژخوێنانیش به‌تایبه‌تی:

دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌غه‌یبه‌ت‌و توڕه‌بوون‌و رێزگرتنی مامۆستاو خۆشاره‌زاكردن له‌ سوننه‌ت‌و ئادابه‌كانی مزگه‌وت‌و مه‌ئمومی‌و هه‌روه‌ها پاك‌و خاوێنی‌و هێمنی‌و ئارامی ڕاگرتنی مزگه‌وت‌و به‌وپه‌ڕی ئه‌مانه‌ت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كه‌ل‌و په‌لی مزگه‌وت‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ململانێ‌و هه‌ڵچون‌و باسی دونیاو...هتد.

- خاڵێكی تریش له‌ نێوان هه‌موو ئه‌مانه‌: ده‌ست تێ‌ وه‌رنه‌دانی حیزبی له‌ناو مزگه‌وت، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و مامۆستای مزگه‌وت به‌رپرسی یه‌كه‌من، چونكه‌ ده‌پرسم: ئایا هیچ كامێك له‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌توانن ده‌ست له‌كاروباری حیزب وه‌رده‌ن؟! بێگومان ناتوانن، كه‌وابی بۆچی حیزب ده‌ستخاته‌ كاروباری مزگه‌وت؟! كه‌ی ئه‌مه‌ ئیشی حیزبه‌؟ بۆیه‌ ده‌بێ مزگه‌وت قودسیه‌تی خۆی ڕابگیرێت‌و خه‌ڵكێك به‌هه‌وه‌سی خۆی یاری به‌ یاساو رێساكان نه‌كات‌و! هه‌موولا بزانن‌و ده‌رك به‌وه‌ بكه‌ن كه‌ مزگه‌وت ماڵی خوایه‌و بۆ هه‌موو كه‌س وه‌ك یه‌كه‌، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان له‌ رووی ئه‌منی‌و ئیداریی‌و یه‌كتری قه‌بوڵ كردن‌و پێكه‌وه‌ژیان رۆڵی ئیجابی خۆیان بگێڕن پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك برایه‌تی بپارێزن‌و هیچ گیرو گرفتێك له‌گه‌ڵ یه‌كتری په‌یدانه‌كه‌ن.