یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/01/2012 : 14:33:01
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌مانگی مه‌ولود شه‌ڕه‌ تأویلات ده‌ستی پێكرد
مانگی ربیع الاول كه‌ ناوزه‌دكراوه‌ به‌مانگی مه‌ولود كه‌ تیایدا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) له‌داییك بووه‌.. به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌خۆم‌و سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان‌و عیراق‌و جیهان ده‌كه‌م..

پاشان هه‌موو ساڵان موسڵمانان (ئه‌وه‌و به‌تایبه‌تتر) له‌ومانگه‌دا قسه‌و قسه‌ڵۆكی زۆریان ده‌كه‌وێته‌ نێوان‌و تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی هه‌روا له‌هیچ‌و خۆڕایی دڵی یه‌كتر ده‌ده‌ن ئازار..! شه‌ڕه‌ قسه‌و شه‌ڕه‌ تأویلات ده‌ست پێ ده‌كات.. به‌عزێك به‌ مه‌ولود كردن خۆشحاڵ ده‌بن‌و به‌عزێكیش پێیان بیدعه‌یه‌و به‌عزێكی تریش له‌و نێوانه‌ موته‌حه‌ییرن‌و نازانن چیبكه‌ن.. هتد. وه‌هه‌ركه‌سه‌و ده‌قی پیرۆزی (ئایه‌ت‌و فه‌رمووده‌) بۆ مه‌رامێك‌و به‌لای خۆیه‌وه‌ ته‌ئویل ده‌كات‌و شی ده‌كاته‌وه‌.. بۆئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ری پێ تاوانبار بكات..به‌داخه‌وه‌..!

ئینجا لێره‌دا تاوه‌كو هه‌مووشتێك یه‌ك لایی بێته‌وه‌.. وه‌ئه‌وه‌ی گرنگه‌ روونبێته‌وه‌.. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌:

- له‌گه‌ڵ مندا بڵێ: (أشهد أن لا إلة إلاالله وأشهد أن محمدا رسول الله) .. (رضيت باالله ربا، وباالاسلام دينا، وبمحمد صلى الله عليةوسلم نبيا ورسولا).. واتگوت..؟ ده‌ی كه‌وابی لێره‌دا تۆ موسڵمانی خواناسی..

ده‌ی من لێره‌دا یه‌ك نمونه‌ به‌ فه‌رمووده‌یه‌كی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) ده‌هێنمه‌وه‌ ئه‌ویش فه‌رمووده‌ی پیرۆزی: (.. وكونوا عبادالله اخوانا كما أمركم..) ببن به‌برای یه‌كتری هه‌روه‌كو خوا چۆن فه‌رمانی پێتان كردووه‌.. لێره‌دا ئه‌زانی فه‌رمانی خوا بۆ خوشك‌و برایه‌تی كردنی یه‌كتری له‌نێوان باوه‌ڕداران چییه‌؟ خوشك‌و برایه‌تی یه‌كتری كردن بریتیه‌ له‌ قوله‌ تعالی: ((إنماالمؤمنون إخوة..)).

كه‌وابی تكایه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕداری: واز له‌ برینداركردنی دڵی خوشك‌و برای دینیت بێنه‌و یه‌كتر عه‌یبدارو تۆمه‌تبار مه‌كه‌ن‌و ناوو ناتۆره‌ به‌دوای یه‌كتری مه‌یه‌خن‌و.. باوه‌كینێ‌ به‌ڕاستی ئه‌و بڕواداره‌بین كه‌ خواو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) ده‌یانه‌وێ‌.