یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی تایبەت بە رۆژی جیهانی رووبەڕوو بوونەوەی وتاری رقەبەری بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا زبێر شێخە لاسەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: داوا لە حاجیان دەکەین قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی حەمە ڕەسول گێڵدەرەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دکتۆر عرفان رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای حەج: رۆژانە لە خزمەتی حاجیان داین و کارەکانمان بە رێکو پێکی بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی (نەفامی لە نێوان پیرۆزکردن و بە دامەزراوەیی کردندا) بەرێوە دەبات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک لە شاری سلێمانی چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەكێـتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە پیرمام بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد خاروکی تەرمەکەی دۆزرایەوەو یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەکەی رادەگەینێت    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/10/2011 : 12:25:02
قه‌باره‌ی فۆنت
دره‌نگ بگه‌ی زۆر باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ر نه‌گه‌ی
گومانی تێدانیه‌ ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێك زۆر خێرا تێ ده‌په‌ڕێت، وه‌ خه‌ڵكی هه‌مووی سه‌رقاڵه‌ هه‌ریه‌كه‌و به‌شتێك (یاخود به‌ چه‌ندین شت)، وه‌ ده‌كرێت سه‌رده‌مه‌كه‌مان ناوزه‌دی بكه‌ین به‌: (عصرالسرعه‌)، ئینجا خه‌ڵكی (كه‌مێك نه‌بن ده‌نا: زۆرینه‌ی) هه‌ر په‌له‌ په‌لیانه‌..! ده‌چنه‌ سه‌ركار په‌له‌ ده‌كه‌ن!، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ په‌له‌ ده‌كه‌ن!، ده‌چنه‌ سه‌فه‌ر په‌له‌ ده‌كه‌ن!، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ن...هتد.!، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌له‌ په‌ل زۆر خراپه‌و رووداوی دڵته‌زێنی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.. دیسان خه‌ڵكه‌كه‌مان ( واخۆیان لێڕاهینایه‌و) ئاماده‌ن گیانی خۆیان‌و ماڵ‌و منداڵیشیان بخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زوو بگه‌ن به‌ شوێنی مه‌به‌ست، زۆر جاروایه‌ به‌هۆی په‌له‌كردنه‌وه‌ زۆر دوواكه‌وتیه‌، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی تووشی رووداوێك بووه‌! ئینجا جاری واش بووه‌ هه‌ر نه‌گه‌یشتووه‌، ئاراسته‌ی رێگاكه‌ی گۆڕاوه‌ بۆ یه‌كێك له‌م چوار شوێنه‌:

یه‌كه‌م: به‌ره‌و صناعه‌.
دووه‌م: به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌.
سێیه‌م: به‌ره‌و به‌ندیخانه‌.
چواره‌م: یانیش به‌ره‌و مزگه‌وت‌و شۆردنی‌و نوێژ له‌سه‌ركردنی‌و پاشان به‌ره‌و گۆڕستان‌و ئه‌سپارده‌كردنی.
ئینجا جاری وایه‌ تووشی ده‌مه‌قاڵی‌و شه‌ڕ هاتووه‌!
هه‌موو هۆكاری په‌له‌ په‌ل كردنه‌، ئینجا ئه‌گه‌ر په‌له‌ نه‌كراو سه‌رپێچی یاسای هاتووچۆی نه‌كرد ئه‌وه‌ تووشی هه‌ر رووداوێك بوو پێ ی ده‌گوترێت: قه‌زاو قه‌ده‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی یاسای هاتووچۆی كردو لێخوڕینه‌كه‌ی له‌ ڕادده‌ به‌ده‌ر بوو ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ بابی ئه‌نقه‌ست‌و خۆو خه‌ڵك فه‌وتاندن!