یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانایان مزگەوتی گوندی شەرەبۆتی گەورە کرایەوە    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان سەردانی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو لەچەند سەردانێکدا قائیمقامیەت و ئەوقاف و پۆلیسی ئاکرێ بەسەر دەکاتەوە..    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی کوردستانی رۆژئاوا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئاکرێ مامۆستا مەلا محمد ئیمام بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئاینی دەکات    *****    *****   لە زانکۆی سۆران سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە پرسی ژینگە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی (پێکەوەژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە رابردوو و ئێستادا) دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/03/2011 : 04:38:03
قه‌باره‌ی فۆنت
نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌ڵێ: (شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ خزمه‌تكاری مامۆستایانی ئاینی بم) له‌سایتی ئه‌وقاف رێكه‌وتی:10/3/2011ئه‌مه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌..

له‌راگه‌یاندنی ئه‌وقافیش قسه‌یه‌كی تر بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ بۆنی فیتنه‌ی لێ دێت كه‌ ده‌ڵێ: (مامۆستایانی ئاینی شاری هه‌ولێر میهه‌نیه‌ت‌و رێزی خۆیان پاراست...) ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌سایتی فه‌رمی ئه‌وقاف‌و له‌ رێكه‌وتی: 11/3/2011بڵاوكراوه‌ته‌وه‌..

هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و جیاوازی پێكردن‌و نیه‌تی خراپ‌و به‌جۆرێك تێك گیركردنی مامۆستایانی ئاینی‌و لێك ترازانیان‌و (تانه‌و ته‌شه‌ر دان له‌په‌نای هه‌ندێكیان بۆ هه‌ندێكی تریان)! ته‌نها له‌كه‌سانێك دێ‌ كه‌وا دوو ڕووو دژ به‌ دین‌و مامۆستایانی ئاینی‌و به‌ئه‌زمونی كوردستان بن! له‌په‌نای (به‌ناو) دڵسۆزی (نواندن) ژه‌هری رق‌و كینه‌ی خۆیان بڕێژن! ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا توتی ئاسا خه‌ریكی فیتنه‌و ئاشوب نانه‌وه‌یه‌ له‌وڵاتی خێر له‌خۆ نه‌دیوی كوردستانمان! ده‌نا ئه‌گه‌ر كه‌سێك زه‌ڕه‌یه‌ك شعورو ئینسافی هه‌بێ ئه‌وكاته‌ دڵسۆزی مامۆستایانی ئاینی (له‌ هه‌موو شوێنێكی كوردستان) وه‌كو خۆی له‌به‌رچاو ده‌گرێت‌و باسی ده‌كات..

- ئه‌م راگه‌یاندنه‌ به‌رێزه‌ ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ (له‌ ئیسلامه‌تی هه‌مانه‌): (لكل مقام مقال) لۆ هه‌موو شوێنێك قسه‌ی خۆی هه‌یه‌..

- له‌هه‌ولێر ئه‌مه‌ی پێویسته‌ كه‌ مامۆستایانی ئاینی كردیان‌و گوتیان..وه‌ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان زیاتر له‌(3-4) به‌یاننامه‌ی یه‌ك له‌یه‌كتری جوانتر ده‌ركران‌و مامۆستایانی ئاینی مه‌وقیفی جوانی خۆیان نواند..

- له‌ سلێمانیش ئه‌وه‌ی پێویسته‌ كه‌ مامۆستایانی ئاینی رۆڵی ئیجابی به‌رچاوی خۆیان بینی بێ باكانه‌ له‌هه‌ڕه‌شه‌و گرتن‌و ته‌قه‌ لێكردن‌و به‌ردبارانكردن‌و.. پێشمه‌رگه‌ ئاسا گیان له‌سه‌ر ده‌ستانه‌ پشتی میلله‌تی خۆیان گرت‌و لای حكومه‌تیشیان به‌ر نه‌دا، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیان لقی سلێمانیان سه‌رپشك كرد كه‌ به‌یاننامه‌ ده‌ركه‌ن‌و كارێك بكه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئه‌وێ‌ بگونجێت وه‌ خۆشیان سه‌رپشك بن (له‌سایتی یه‌كێتی زانایان رێكه‌وتی:7/3/2011 كه‌ ئه‌مه‌ مانشێته‌كه‌یه‌تی: سه‌رۆكی زانایان: مامۆستایانی لقی سلێمانیمان سه‌رپشككردن تا پڕۆژه‌یه‌ك بنووسن ته‌عبیر له‌ خۆیان‌و ناوچه‌كه‌یان بكات)، وه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانایان ده‌ستخۆشی بۆ مامۆستایانی سلێمانی چووه‌ بێ جیاوازی بۆ هه‌وڵ‌و چالاكی جۆراو جۆریان (له‌سایتی یه‌كێتی زانایان رێكه‌وتی: 3/3/2011 له‌ژێر ناونیشانی: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌ستخۆشی له‌ لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان و ته‌واوی مامۆستایانی سنووری سلێمانی كرد)،

چه‌ندین به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر راستی‌و دروستی رۆڵی مامۆستایانی ئاینی له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌..بۆ نمونه‌: مامۆستایانی ئاینی تاوه‌كو رۆڵیان نه‌بینی له‌سه‌رای ئازادی سلێمانی رێڕه‌وی خراپ به‌خۆپیشانده‌ران ده‌گرترایه‌به‌رو توندو تیژی‌و شه‌هیدبوون‌و برینداربوون‌و هوتاف‌و قسه‌ی نامه‌عقولی لێ ده‌كه‌وته‌وه‌..! به‌ڵام دوای به‌شداری مامۆستایانی ئاینی.. سه‌یر ده‌كه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ زۆر به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌ ده‌چوو به‌ڕێوه‌، وه‌ جگه‌ له‌وانه‌ش بانگ‌و نوێژو قورئان خوێندن...به‌ دیمه‌نێكی جوان‌و سه‌رنج راكێش ئه‌نجام ده‌دران، كه‌واته‌ مامۆستایانی ئاینی كه‌ له‌هه‌موو كوردستان رۆڵی ئیجابی خۆیان بینیه‌و ده‌یبینین.. قابیلی ده‌ستخۆشی لێكردنن نه‌ك ته‌علیق‌و فه‌رق‌و جودایی‌و تانه‌و ته‌شه‌ر..!
تێبینی/ ئه‌مه‌ وه‌ك زه‌نگێك بۆ راگه‌یاندنی ئه‌وقاف بۆ ئه‌وه‌ی له‌خه‌وی غه‌فڵه‌ت به‌ ئاگابێته‌وه‌و وریای ئه‌وه‌ بن كه‌كاری شه‌خسی تێكه‌ڵ به‌كاری فه‌رمی نه‌كرێت! بشزانن سایتی ئه‌وقاف هه‌موو شتێكی له‌سه‌ر گه‌وره‌و گران ده‌وه‌ستێ! بۆیه‌ ده‌بێ زۆر وردبینانه‌ترو حه‌كیمانه‌تر بابه‌ت‌و هه‌واڵ‌و به‌یاننامه‌ تیایدا بڵاو بكرێته‌وه‌.