یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانایان مزگەوتی گوندی شەرەبۆتی گەورە کرایەوە    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان سەردانی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو لەچەند سەردانێکدا قائیمقامیەت و ئەوقاف و پۆلیسی ئاکرێ بەسەر دەکاتەوە..    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی کوردستانی رۆژئاوا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئاکرێ مامۆستا مەلا محمد ئیمام بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئاینی دەکات    *****    *****   لە زانکۆی سۆران سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە پرسی ژینگە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی (پێکەوەژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە رابردوو و ئێستادا) دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/08/2010 : 16:41:28
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ هه‌موو شتێ‌ زه‌میر
ماوه‌یه‌كه‌ ته‌كسی له‌ شوێنه‌كان‌و به‌تایبه‌ت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێو ده‌وڵه‌تی‌و هه‌روه‌ها سلێمانیش.. بێ‌ زه‌میری‌و بێ‌ ویژدانیه‌كی زۆر ده‌نوێنن له‌مه‌ڕ گواستنه‌وه‌ی نه‌فه‌ر له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش‌و تاوه‌كو كاره‌ داخیلیه‌كانی شاریشیان گران كردوه‌، بۆ نمونه‌: بۆ داخیلی بۆ كه‌سی ناشاره‌زاو یا ناچار (20)دۆلار تاوه‌كو (70) دۆلار وه‌رگیراوه‌و بۆ هه‌ولێر سلێمانیش (150) تاوه‌كو (200) دۆلار وه‌رگیراوه‌ (بگره‌ زیاتریش)! ئه‌وه‌ به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سانی میوان‌و ناشاره‌زا به‌م وڵاته‌ ئه‌وه‌ كراوه‌و ئه‌م ئیشه‌ی خۆیان ئیستیغلال كردوه‌و زۆرێكیان زه‌میر له‌لایان باری كردوه‌و ده‌توانم بڵێم: ماوه‌یه‌كه‌ په‌كی كه‌وتوه‌!

ئینجا لێره‌دا حه‌زده‌كه‌م نه‌ك هه‌ر شۆفێری ته‌كسی به‌ڵكو هه‌مو كاسبكارێك‌و توێژێكی كۆمه‌ڵگا له‌وه‌ی ئاگاداركه‌مه‌وه‌ كه‌ زه‌میر له‌ ئیسلامه‌تی بریتی یه‌ له‌وه‌ی: چۆنت پێ خۆشه‌ خه‌ڵكی به‌رامبه‌ر به‌ تۆ مامه‌ڵه‌ خۆش‌و به‌ ئینساف بن‌و له‌هیچ شتێ‌ زیادت لێ‌ نه‌ستێنن(و زروفی ناسكت ئیستیغلال نه‌كه‌ن)، تۆش ئاوهابه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌و هیچ كات رێگه‌ نه‌ده‌یت (نه‌فس‌و ته‌ماح‌و چاوچنۆكی) به‌سه‌رت دا زاڵ بن‌و بێ‌ زه‌میری بكه‌یت‌و له‌ حه‌قی خۆت زیاتر وه‌رگری‌و ئیستیغلالی كات‌و شوێن‌و كه‌سه‌كه‌ بكه‌یت!.

نای شارمه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ته‌وژمێكی سه‌رمایه‌داری‌و چاو لێكه‌ری روی له‌م وڵاته‌ كردوه‌ ئه‌وه‌ی باوی نه‌مابێت لامان زه‌میره‌، ده‌بینین‌و ده‌بیستین لێره‌و له‌وێ‌ بێ‌ زه‌میری زۆر ده‌كرێت (و پیشه‌ومیهنه‌ی پیرۆز له‌كه‌دارده‌كرێت) بۆ نمونه‌:

له‌ سناعه‌و+دكتۆرو+ده‌رمانخانه‌و+وه‌ستاو عه‌مه‌له‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌و+ له‌ مه‌كته‌به‌كانی كڕین‌و فرۆشتنی خانوو زه‌وی‌و+بازرگان‌و+سوپه‌ر ماڕكێت‌و+دوكاندارو+بازاڕو+ته‌كسی‌و+مه‌یدان‌و+قه‌ساب‌و+ هه‌روه‌ها ئیستیغلال كردنی وه‌زیفه‌ی حكومی بۆ ریشوه‌ وه‌رگرتن‌و...هتد. ماشا ْالله نایه‌ته‌ هه‌ژماركردن‌و باسكردن، كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌وپول‌و خۆش ویستنی‌و راكردن به‌دوای پاره‌وه‌ له‌ناومان گه‌یشتۆته‌ لوتكه‌!، بۆیه‌ لێره‌دا هه‌موولا ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌خه‌وی غه‌فڵه‌ت‌و بێ‌ ئاگایی دونیا رابچه‌له‌كێین‌و پێش مردن كارو كرده‌وانێك ئه‌نجامده‌ین كه‌ پاشان ده‌ستی خۆمان نه‌گه‌زینه‌وه‌ له‌ په‌شیمان بونه‌وه‌مان‌و كه‌چی په‌شیمانیش دادمان نادات، بۆیه‌ ئێمه‌ موسڵمانین كه‌وابی زه‌میری خۆمان موڕتاح كه‌ین‌و ئه‌گه‌ر شتێكیش زیاد له‌حه‌قی خۆمان بوو بیگه‌ڕێنینه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ دڵنیام له‌وه‌ی كه‌ پاره‌ی كه‌می حه‌ڵاڵ: به‌ره‌كه‌ت‌و دڵخۆشی‌و ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵ دایه‌و پاره‌ی زۆری حه‌ڕام: بێ‌ به‌ره‌كه‌ته‌و (ئاشوب‌و ناخۆشی‌و نه‌خۆشی‌و نا ئارامی به‌دواوه‌یه‌و)) جگه‌ له‌وه‌ش دوعا قه‌بوڵ نابێت‌و سه‌ره‌نجامیش ده‌بێ‌ ئه‌و لاشه‌ی كه‌ به‌حه‌ڕام په‌روه‌رده‌كرابێت ئاگر بیسوتێنێت‌و ئاگر له‌هه‌موو شتێك بۆ ئه‌و له‌پێشتره‌! وه‌ك له‌فه‌رمووده‌ی به‌هێز ئه‌مه‌ هاتوه‌، هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌ش دا هاتووه‌: كه‌ (ده‌رباره‌ی ته‌مه‌ن‌و گه‌نجێتی‌و زانست‌و ماڵی دونیا پرسیار له‌ به‌نده‌ ده‌كرێت)، له‌هه‌مه‌موو ئه‌وانه‌ ته‌نها پرسیارێك ده‌كرێت ته‌نها له‌ ماڵی دونیا نه‌بێ كه‌ دوو پرسیاره‌: 1- چۆن‌و به‌چیت په‌یاكردو 2- له‌ چیدا سه‌رفت كرد؟ نمونه‌ی بێ زه‌میری له‌ناوماندا یه‌جگار زۆرن كه‌ بیانهێنینه‌وه‌ (وه‌ دڵنیاشم له‌وه‌ی كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ داستانێكی له‌ قسه‌و روداوگه‌لێكی جیا جیا پێیه‌ له‌مه‌ڕ ئه‌و باسه‌و گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌) به‌ڵام بۆ درێژ نه‌بونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ ماوه‌ بڵێم له‌كۆتاییدا بیرتان ده‌هێنمه‌وه‌ له‌وه‌ی: كه‌ (حاسبوا أنفسكم قبل أن تحاسبوا) لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵه‌ خۆتان دا بكه‌ن پێشی ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ دا بكرێت.