یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/02/2011 : 11:43:55
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌یادی‌ له‌دایكبوونی‌ سه‌روه‌رمان به‌ڵێنی‌ جێبه‌جێ‌ كردنی‌ سوننه‌ته‌كانی‌ ئه‌ده‌ین
بۆچی سستی‌ دات ده‌گرێت له‌ جێ‌ به‌جێ‌ كردنی‌ سونه‌ت؟! بۆچی‌ ته‌نها فه‌رزه‌كان جێ‌ به‌جێ‌ ده‌كه‌یت و سوننه‌ته‌كانیش بێ‌ نازده‌كه‌یت؟! ڕێگه‌ چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌م گرفته‌چی یه‌؟:

جارێ‌ له‌پێشدا ده‌بێ‌ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ هۆكاری‌ جێ‌ به‌جێ‌ نه‌كردن و یاخود سستی‌ جێ‌ به‌جێ‌ كردنی‌ سوننه‌ت له‌خۆمان هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ فێڵی‌ شه‌یتان و تێكه‌ڵاویمان له‌گه‌ڵ دونیاو سه‌رقاڵ بوون به‌كاروباره‌كانمانه‌، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه‌مانه‌ له‌مه‌جلیسی‌ زانایان و پیاو چاكان.. كاتی‌ كه‌ له‌مزگه‌وتیت سوننه‌ت به‌كاردێنیت له‌ سیواك كردن و هه‌م قورئان خوێندن و نوێژی‌ سوننه‌ت و...هتد. به‌ڵام كاتێ‌ كه‌ به‌ته‌نهای‌ له‌ماڵه‌وه‌ یا له‌جێگای‌ كاری..‌ ڕه‌نگه‌ به‌م جۆره‌ نه‌بیت! كه‌واته:‌ زۆر پێویستیمان به‌ هاموشۆی‌ مزگه‌وت و لای‌ كه‌سانی‌ خاوه‌ن باوه‌ڕی پته‌و هه‌یه‌ بۆ ژیانه‌وه‌و شه‌حن كردنه‌وه‌ی‌ باوه‌ڕی‌ خۆمان.. چونكه‌ ئیمان له‌دڵی به‌نده‌ زیاد ده‌كات و كه‌میش ده‌كات، ڕێگه‌چاره‌ی‌ سه‌ره‌كیش بۆ نه‌هێشتنی‌ ئه‌م كه‌م و كوڕیه‌ ئه‌مه‌یه‌:

‌هه‌ركات تاكی‌ موسڵمان ده‌ركی‌ به‌مه‌ كردو زانی‌ كه‌ به‌هۆی جێ‌ به‌جێ‌ كردنی‌ سوننه‌ت ده‌بێته‌ خۆشه‌ویستی‌[خوا]جل جلاله‌ هه‌روه‌ك له‌ فه‌رموده‌ی‌ قودسی هاتووه‌: ((..وما تقرب إلیّ عبدی بشی‌‌و أحب إلی مما افترچت علیه، ولا یزال عبدی یتقرب إلیّ بالنوافل حتی‌ أحبه...))رواه‌البخاری، توخودا ئه‌گه‌ر بزانی‌ [خوا]ی‌ گه‌وره‌ به‌ جێ‌ به‌جێ‌ كردن و پابه‌ند بوونی‌ تۆ بۆ سوننه‌ت خۆشتی‌ ده‌وێ ی.. ئه‌وكاته‌ سلی‌ لێی ده‌كه‌یت؟ بێگومان نه‌خێر، هه‌روه‌ها نیشانه‌یه‌كیشه‌ بۆ خۆشه‌ویستیت بۆ پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه‌وسلم، كه‌وابی لێره‌دا به‌كورتی‌: هێندێك له‌سوننه‌ته‌كانی‌ خۆشه‌ویست صلی‌ الله علیه‌وسلم بیرتان ده‌خه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موولا پشتیوان به‌[خوا]ی‌ گه‌وره‌ به‌قه‌د توانا كاری‌ له‌سه‌ر بكه‌ین:

1_ ده‌م به‌ ((بسم الله الرحمن الرحیم))به‌، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی‌: ((كل أمر ژی بال لا یبدأ فیه ببسم الله فهو أبتر" أقگع" أجژم)) زانای‌ پایه‌به‌رز(إبن باز) له‌كتابی(مجموع فتاوی‌)دا ئه‌م فه‌رمووده‌ی‌ به‌(حسن لغیره) هێناوه‌ته‌وه‌، واته‌: هه‌ر شتێك سه‌ره‌تاكه‌ی‌ به‌ ناوی‌ خوا نه‌بێت ئه‌وا كه‌م به‌ره‌كه‌ته‌.

2- سووننه‌ته‌ ڕه‌واتبه‌كانی‌ گه‌ر نوێژه‌كان (حه‌ریص) به‌ له‌سه‌ریان و مه‌یان فه‌وتێنه‌.

3_سیواك كردن له‌هه‌موو كات و به‌تایبه‌تی‌ له‌كاتی‌ ده‌ستنوێژو هه‌ڵسان بۆ نوێژ.
4_ نوستن به‌ ده‌ستنوێژه‌وه‌.

6- خوێندنه‌وه‌ی‌ ویرده‌كانی‌ شه‌وو ڕۆژ.

7- خوێندنه‌وه‌ی‌ ویردی‌ سه‌فه‌ر له‌كاتی‌ سه‌فه‌ره‌كانمان و گه‌ڕانه‌وه‌مان.

8- له‌هه‌ورازان وتنی‌: ((ألله أكبر))و له‌نشێوانیش وتنی‌: ((سبحان الله))، جابر خوا لێی ڕازی‌ بێت بۆمانی‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێ‌: ((كنا إژا صعدنا كبرنا و إژا نزلنا سبحنا))رواه‌البخاری، كه‌ ئه‌مانه‌ سواری‌ سه‌یاره‌و ناو مه‌سعه‌دو سه‌ر قاندرمه‌و...هتد. هه‌موو ئه‌وانه‌ش (قیاس له‌سه‌ری‌) ده‌یانگرێته‌وه‌.

9- زێده‌ڕۆیی نه‌كردن له‌به‌كارهێنانی‌ ئاو، ئه‌نه‌س خوالێی‌ ڕازی‌ بێ بۆمانی‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌: ((كان النبی صلی‌ الله علیه وسلم یغتسل بالصاع إلی‌ خمسه‌ أمداد ویتوچأ بالمُد))متفق علیه‌، ئه‌مه‌ش بۆ خۆپاراستن له‌ئیصڕاف تاوه‌كو ئه‌گه‌ر هاتو بۆ ده‌ستنوێژو خۆشۆردنیش بێت.

10_ هێنده‌ك له‌سوننه‌ته‌كان بردنه‌وه‌ بۆ ماڵ، له‌به‌ر فه‌رموده‌ی‌: ((إجعلوا فی بیوتكم من صلاتكم ولا تتخژوها قبورا))رواه‌ البخاری، (من صلاتكم) نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان نه‌ك فه‌رز، چونكه‌ باشترین نوێژی‌ فه‌رز ئه‌وه‌یه‌ له‌مزگه‌وت به‌كۆمه‌ڵ بیانكه‌یت وه‌ باشترین نوێژی‌ سوننه‌تیش ئه‌وه‌یه‌ بیبه‌یته‌وه‌ بۆماڵ.

11_ ده‌ست هێنان به‌سه‌ر مناڵی یه‌تیم، له‌به‌ر گێڕانه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌بو هوڕه‌یره‌ خوا لێی ڕازی‌ بێ كه‌ده‌فه‌رموێ‌ : پیاوێك هاته‌ لای‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی‌ الله علیه‌وسلم) و گوتی:‌ یارسول الله دڵم ڕه‌ق ده‌بێت؟! پێغه‌مبه‌ریش صلی‌ الله علیه‌وسلم (ڕێنموویی‌ كرد بۆ نه‌رم بوونی‌ دڵی‌ و) پێی فه‌رموو: ((إن أردت تلین قلبك فأگعم المسكین وامسح رأس الیتیم))رواه الحاكم فی المستدرك، واته‌: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵت نه‌رم بێت نان بده‌به‌و ده‌ست بێنه‌ به‌سه‌ری‌ مناڵی بێ‌ باوك (واته‌: دڵی خۆشكه‌).

ئینجا به‌راستی ئه‌وه‌ی باسمان كرد ئه‌وه‌ تۆسقاڵێك له‌به‌حری‌ پڕ گه‌وهه‌ری سوننه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خۆشه‌ویستمانه‌ صلی‌ الله علیه‌وسلم كه‌پێویسته‌ نه‌ك هه‌ر له‌دوای‌ بگه‌ڕێین به‌ڵكو: ده‌بێت به‌دووایانه‌وه‌ی حه‌وداڵ بین.. تاوه‌كو: له‌ گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی‌ الله علیه‌وسلم حه‌شرمان بێت هه‌روه‌كو خۆی ده‌فه‌رموێ‌: ((من أحیا سنتی فقد أحبنی ومن أحبنی كان معی فی الجنه‌))رواه الترمژی والگبرانی فی الا‌وسگ "به‌ڵام ئه‌لبانی‌ به‌ بێهێزی‌ داناوه‌"، واتای‌ فه‌رمووده‌كه‌: هه‌ركه‌سێك سوننه‌تی‌ من زندوو ڕاگرێت(به‌كار له‌سه‌ركردنی‌) ئه‌وا منی‌ خۆش ویستوه‌ هه‌ركه‌سێكیش منی‌ خۆش بوێت ئه‌وا له‌گه‌ڵه‌من دایه‌ له‌به‌هه‌شت.