یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانایان مزگەوتی گوندی شەرەبۆتی گەورە کرایەوە    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان سەردانی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو لەچەند سەردانێکدا قائیمقامیەت و ئەوقاف و پۆلیسی ئاکرێ بەسەر دەکاتەوە..    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی کوردستانی رۆژئاوا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئاکرێ مامۆستا مەلا محمد ئیمام بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئاینی دەکات    *****    *****   لە زانکۆی سۆران سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە پرسی ژینگە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی (پێکەوەژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە رابردوو و ئێستادا) دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/10/2010 : 12:25:45
قه‌باره‌ی فۆنت
پارتی‌و یه‌كێتی م خۆش ناوێت به‌ڵام كوردستانه‌كه‌ی خۆم خۆش ده‌وێت
من كوردم‌و كوردستانیم بۆیه‌ كوردستان به‌لامه‌وه‌ شیرین‌و خۆشه‌ویسته‌، هه‌رچی بێ‌‌و بڕوا من زێدی باب‌و باپیرانم خۆش ده‌وێ‌، له‌ دڵ خۆشی میلله‌ته‌كه‌م (له‌وه‌ی كه‌ خوا بۆ به‌نده‌كانی پێیڕازیه‌): منیش دڵم پێی خۆش ده‌بێت، وه‌ له‌هه‌رچی ناخۆشیه‌كانی ژیان هه‌یه‌ كه‌ وڵات‌و میلله‌ته‌كه‌م پێی ده‌ناڵێنن منیش دڵته‌نگ‌و خه‌فه‌ت بار ده‌بم، كاتێ‌ ده‌بینم كه‌سانێك له‌سه‌ر ماڵ‌و حاڵی خۆیان ئاواره‌ ده‌بن وائه‌زانم ئه‌وه‌ منم له‌ بری ئه‌وان، كاتێ‌ مناڵێكی كورد بێ‌ لانه‌و برسی‌و پێخواسه‌بێت (جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ مناڵیی خۆم‌و كۆ ڕه‌وه‌كه‌ی میلله‌تی خۆم له‌ به‌هاری1991م له‌ ده‌ستی زوڵم‌و سته‌م) بیرده‌كه‌وێته‌وه‌ وا ئه‌زانم ئه‌وه‌ مناڵی منه‌ وا ناڵه‌ی دێت، كاتێك ده‌بینم‌و ده‌بیستم تاكێك له‌ كورد (یا خانه‌واده‌یه‌ك) به‌ تۆپی دراوسێكانمان له‌ شیرنه‌ خه‌ودا شه‌هید ده‌كرێن وائه‌زانم ماڵ‌و كه‌س‌و كاری منه‌...

دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌م زۆر له‌مێژه‌ خه‌ریكی ئه‌وه‌ن شه‌ڕی كورد به‌ كورد بكه‌ن! به‌ڵام (به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌): له‌مه‌ودوا ئه‌مه‌ به‌ هیچ جۆرێك روونادات‌و ئه‌و خه‌ون‌و ئامانجه‌ گڵاوه‌یان نایه‌ته‌ دی، كه‌وابی ناچارن خۆیان ده‌ست هه‌ڵبڕن! تواناو هێزو چه‌كی خۆیان به‌ هاوڵاتی سڤیل‌و گوند نشین‌و ژن‌و مناڵ‌و به‌ساڵاچووی كورد تاقی بكه‌نه‌وه‌!، ئه‌پرسم: ئه‌ی بۆچی به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنی دین‌و نه‌ته‌وه‌یان وانابن؟ بۆچی جورئه‌تی سه‌ربه‌رزكردن‌و قسه‌ كردنیشیان نیه‌ له‌ به‌رامبه‌ریان؟ بــۆ به‌ میلله‌تی كوردی ئاشتیـخواز؟!

ساڵه‌های ساڵه‌ كورد ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌، به‌ هه‌موو جۆرێك ده‌كوژرێن‌و ماڵ‌و حاڵیان لێ‌ ئه‌شێوێنرێ‌و دیل‌و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كرێن..، به‌ڵام هه‌ر خۆڕاگر بوونه‌ له‌سه‌ر زێدی باب‌و باپیران، بۆچی نا؟ ئه‌مه‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌(صلی الله علیه‌وسلم) كه‌ فێرمان ده‌كات خاكی خۆت (شوێنی ویلاده‌تت) خۆش بوێت، فێری خۆشویستنی خاك‌و به‌رز ڕاگرتنیمان ده‌كات، ئه‌وه‌ نه‌بوو له‌ كاتی كۆچ كردنی به‌ره‌و مه‌دینه‌ ئاوڕی جه‌رگ بڕی دایه‌وه‌ له‌مه‌ككه‌و فه‌رموی: (ئه‌ی مه‌ككه‌ تۆ خۆشه‌ویسترین خاكی خوای به‌لای خوا وه‌به‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر قه‌ومه‌كه‌ت ده‌ریان نه‌كردباما له‌ناوت نه‌ ده‌ڕۆیشتم)، ئه‌ی ئه‌وه‌ سوننه‌تێك نیه‌ له‌ سوننه‌ته‌ به‌رزو پیرۆزه‌كانی پێغه‌مبه‌رمان(صلی الله علیه‌وسلم)، ئیتر چۆن له‌به‌ر كه‌سێك یا لایه‌نێك كه‌ من هه‌وه‌سم پێی نه‌یه‌ت پشتی گه‌له‌كه‌م به‌رده‌م، ره‌فتارو گوفتارو (دروشم‌و هیتافی) دژ به‌گه‌له‌كه‌م به‌رز كه‌م؟! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وه‌سی به‌لایه‌نێك نایه‌ت، ئینجا بۆ شكه‌ستی: لای گرنگ نیه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حیسابی له‌ده‌ستدانی خاكیشی بێت! ئه‌گه‌ر به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ژان‌و زام ی نێو گه‌له‌كه‌شی بێت، ئه‌گه‌ر به‌ئاواره‌یی‌و تێكدانی ئاشتی‌و ئارامی ناوچه‌كانی كوردستانیشی بێت...هتد!

بۆیه‌ من لێره‌دا (به‌و جۆره‌ كه‌سه‌) ده‌ڵێم: منیش پارتی‌و یه‌كێتی م خۆش ناوێ، به‌ڵام خاكه‌كه‌ی خۆم خۆش ده‌وێ‌، هه‌ولێرو كوردستانه‌كه‌م خۆش ده‌وێت، كه‌واته‌ لێره‌دا: رێزو حوڕمه‌تی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌م لایه‌ كه‌ پارێزی له‌ خاك‌و میلله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌ن، ئاسایش‌و ئارامی خاكه‌كه‌م بۆ ده‌پارێزن.