یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/08/2010 : 16:31:58
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژ درێژی‌و رۆژگه‌رمی ته‌ئسیری ناكه‌نه‌ سه‌ر رۆژووه‌وان
(بڕوا) به‌هێزی‌و (هیممه‌ت) به‌رزی: دوو شتن له‌ هه‌ر مرۆڤێكی موسڵمان به‌رجه‌سته‌ بوو ئه‌وا له‌و جۆره‌ موسڵمانه‌ بڕوادارانه‌یه‌ (كه‌ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت مل له‌ چیای نێن ئه‌ی روخێنن)، كه‌واته‌: باكیان له‌برسێتی‌و توێنێتی‌و... هه‌رجۆره‌ شتێكی تر نیه‌ بۆ(خوا) گه‌ر بێته‌ رێگایان،

موسڵمانانی پێشوو به‌رۆژوو بونه‌و چه‌ندین كاری ئاینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیشیان راپه‌ڕاندووه‌ له‌به‌ر تینی گه‌رمای خۆر، كه‌ (به‌داخه‌وه‌ ده‌یڵێم): زۆرێك له‌ موسڵمانانی ئێستا (گه‌ر بێتو هه‌مان ئیشی ئه‌وانیان پێ بسپێردرێ‌ ئه‌وا) له‌دیار سبڵیت‌و به‌ر سێبه‌ریش پێیان ناكرێت!،

موسڵمانانی پێشوو به‌رۆژوو بوونه‌و جیهادیان كردووه‌ له‌ پێناو خوا- هه‌روه‌ها كاروانیان كردووه‌- وه‌ دروێنه‌و جۆره‌ها كاریان بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیشیان ئه‌نجامداوه‌،

هی ئێستا زۆرێك له‌خه‌ڵكی هێشتا كه‌ نه‌گه‌یشتین به‌(ره‌مه‌زان)یش هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌یانه‌وێت وره‌ به‌رده‌ن (به‌وه‌ی ده‌ڵێن: گه‌رمایه‌و رۆژ درێژه‌و...هتد.)، به‌بێ‌ ده‌رك كردن به‌و نیعمه‌ته‌ (نیعمه‌تی ته‌مه‌ن‌و گه‌یشتن به‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان) كه‌ موسڵمانانی پێشان شه‌ش مانگ دوعای گه‌یشتن به‌ره‌مه‌زان یان ده‌كردو (به‌ره‌مه‌زانه‌وه‌ش) شه‌ش مانگی تر نزاو پاڕانه‌وه‌یان ده‌كرد بۆ قبوڵ بوونی رۆژوو تاعه‌ته‌كانیان،

موسڵمانی وابووه‌ به‌ده‌ستی به‌ده‌ستنوێژو ده‌م ی به‌رۆژوو وه‌فاتی كردووه‌، كه‌واته‌: ره‌مه‌زان مانگی چالاكی‌و وره‌و هیممه‌ت به‌رزیه‌.. به‌راستی جێگای داخه‌بێت ئه‌م نیعه‌مه‌ته‌ ئیلاهیه‌ (نیعمه‌تی گه‌یشتن به‌ره‌مه‌زان) به‌ ترس لێی‌و هه‌روه‌ها به‌نه‌گرتنی (به‌بێ عوزری شه‌رعی‌و) بێ ناز كردنی كات‌و شه‌وورۆژه‌كانی به‌ناومانا بێ‌‌و تێپه‌ڕێت!

سه‌یری ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم‌و هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كان بكه‌ن..هه‌روه‌ها ژیانی باب‌و باپیرانمان: كه‌ چه‌نده‌ به‌ ئیمان به‌ هێزی‌و هیممه‌ت به‌رزیه‌وه‌ به‌ ماندوو بون‌و نه‌بوونی پێداویستی‌و كه‌ل‌و په‌ل‌و سه‌یاره‌و ته‌كنه‌لۆژیاو هه‌روه‌ها به‌فرو ئاوی ساردوو خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی هه‌مه‌ره‌نگی وه‌ك ئێستا...، ئینجا رۆژوویان ده‌گرت‌و تاعه‌تی خوایان به‌ جوانترین شێوه‌ ئه‌نجام ده‌دا، ئێستاش زۆرێك له‌به‌ساڵاچوه‌كانمان (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی روخسه‌تی شه‌رعیش ده‌یانگرێته‌وه‌ بۆ به‌رۆژوو نه‌بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش): له‌ ئاماده‌باشی دان بۆ به‌رۆژوو بون، ئافره‌تی به‌ساڵاچوو هه‌بووه‌ كه‌ پارساڵ له‌گه‌ڵ روخسه‌تی پزیشكیش بۆی هه‌روه‌ها خۆی ده‌ست‌و قاچێكی شه‌له‌له‌ ئینجا هه‌موو رۆژووه‌كانی گرت (سوپاس بۆ خوا) وه‌ ئه‌م ساڵیش دایناوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدات، كه‌چی ساغ‌و سه‌لامه‌ت‌و جاحێڵ هه‌نه‌ (وه‌كو كورده‌واری خۆمان وته‌نی: مل‌و مله‌ستوره‌، كه‌چی) له‌ دووای برو به‌هانه‌و بیانویێكی بچوك دا ده‌گه‌ڕێت بۆ رێگا دۆزینه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌رۆژوونه‌بێت، ئینجا لێره‌دا ئێوه‌ بڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ (بڕوا) بێ هێزی‌و (بێ هیممه‌تی) نه‌بێت ئه‌ی به‌چیا ناوزه‌دی ده‌كه‌یت؟،

له‌كۆتاییشدا ده‌ستی نزاو پاڕانه‌وه‌ به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌ڵێین: یا(ره‌ب)ی (خوا)یه‌ یارمه‌تی موسڵمانان ده‌ی‌و ته‌مه‌ن‌و له‌ش ساغی‌و (ئیمان) به‌هێزی‌و (هیمه‌ت) به‌رزیمان پێ ببه‌خشی بۆ رۆژوو ته‌راویح ی مانگی(ره‌مه‌زان).