یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانایان مزگەوتی گوندی شەرەبۆتی گەورە کرایەوە    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان سەردانی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو لەچەند سەردانێکدا قائیمقامیەت و ئەوقاف و پۆلیسی ئاکرێ بەسەر دەکاتەوە..    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی کوردستانی رۆژئاوا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئاکرێ مامۆستا مەلا محمد ئیمام بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئاینی دەکات    *****    *****   لە زانکۆی سۆران سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە پرسی ژینگە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی (پێکەوەژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە رابردوو و ئێستادا) دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/03/2020 : 20:56:44
قه‌باره‌ی فۆنت
وه‌رزش له‌ ئیسلامدا
وه‌رزش له‌ ئیسلامدا دروسته‌و بەڵكو مسته‌حه‌بیشه‌ مه‌گه‌ر پۆشاك‌و یانیش كارێكى حه‌ڕامی تێبكه‌وێت!
ئیسلام داوا ئه‌كات موسڵمان هه‌م عه‌قڵ‌و هه‌م ڕۆحیانه‌ت‌و هه‌م ڕه‌وشت‌و هه‌م جسمیشی به‌هێز بكات
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێ:
((المؤمن القویُّ خیْر وأحبُّ إلى الله من المۆمن الضعیف))
له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى داواى لێمانكردووه‌ كه‌ خۆمان‌و مناڵه‌كانمان هه‌م فێری سوارچاكی‌و هه‌م تیرو ڕم هاوێژو هه‌م مه‌له‌وانى بكه‌ین..
وه‌ ڕیوایه‌تمان هه‌یه‌ هاوه‌ڵی به‌ڕێز هه‌یه‌ ده‌یگێڕته‌وه‌ بۆمان كه‌ ده‌ڵێ: ((پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم هه‌ندێك جار فه‌رمانى پێ ده‌كردین كه‌ له‌سه‌ر قاچه‌كانمان به‌ پێخواسی ڕێبكه‌ین))
كه‌ ئه‌وه‌ زاست له‌م سه‌رده‌مه‌ لێكى داوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕۆیشتن له‌سه‌ر قاچه‌كان به‌ پێخواسی سوودى زۆری هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ..
كه‌ سوپاس بۆ خوا موسڵمانان ڕۆژانه‌ ئه‌و سوننه‌ته‌ پیرۆزه‌ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین
بۆ نمونه‌ كاتى كه‌ بۆ نوێژه‌كانمان ده‌چین..
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ گه‌وره‌و دوورو درێژبێت ئه‌وه‌ له‌پاڵ عیباده‌ت‌و ئه‌نجامدانى نوێژه‌كانمان به‌جه‌ماعه‌ت‌و خێری گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهینانى نوێژى به‌ كۆمه‌ڵ له‌ مزگه‌وت له‌هه‌مانكاتیشدا سوودى زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستى خۆمان سوپاس بۆ خوا..
هه‌روه‌ها خودى ئه‌نجامدانى نوێژو هه‌موو جوڵه‌كانى ناو نوێژ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ په‌رستش‌و خوا په‌رستیه‌ بۆ ئێمه‌ى موسڵمان‌و كارێكى عیباده‌ت‌و ڕۆحی یه‌.. له‌هه‌مانكاتیشدا (ریازه‌) وه‌رزشه‌ بۆ كه‌سی نوێژخوێن..
وه‌هه‌روه‌ها پاك‌و خاوێنیه‌.. كه‌ نه‌فسی مرۆڤی سه‌لیم عه‌قڵ هه‌میشه‌ تامه‌زرۆی پاكێتى خۆیی‌و به‌رامبه‌رو ده‌ورو به‌ر ده‌كات
ئه‌وه‌ له‌ كێ به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت جگه‌ له‌ موسڵمانى نوێژخوێن؟
بۆ نمونه‌ كه‌سێك شه‌و له‌شگران بێت ئه‌وه‌ نایه‌ڵیت رۆژ ببێته‌وه‌ له‌به‌ر نوێژى به‌یانى خۆی ده‌شوات.. وه‌ هه‌ركاتێكى تریش..
وه‌هه‌روه‌ها پێنج فه‌ڕزه‌ كه‌ ده‌ستنوێژ هه‌ڵ ده‌گریته‌وه‌.. یانیش رۆژانه‌ چه‌ند جارێك ده‌ستنوێژ هه‌ڵده‌گری‌و ده‌ست‌و ده‌م‌و چاوو قاچه‌كان ده‌شۆیت.. چىنده‌ پاك‌و خاوێنى‌و ئاسووده‌ییه‌ له‌ ژیان بۆ خۆت‌و بۆ به‌رامبه‌ر
كه‌ هه‌رگیز به‌رامبه‌ر له‌ بۆنى خۆش زیاتر هیچ بۆنێكى ناخۆش‌و بێزاركارت لێ ناكات!
به‌ پێچه‌وانه‌ى جۆره‌ خه‌ڵكێك كه‌ نوێژ ناكات كه‌ پێڵاوه‌كانى بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ داناكه‌نێت.. پاشان كه‌ پێڵاوه‌كانى له‌پێكرده‌وه‌ بۆنى ده‌وروبه‌ر بێزار ده‌كات..!
هه‌روه‌ها خاوێن كردنه‌وه‌ى ده‌م‌و ددان له‌كاتى نوێژه‌كان‌و هه‌موو كات به‌تایبه‌ت پێش نوستن..(ئینجا به‌ سیواك یانیش فڵچه‌و مه‌عجون) زانست تازه‌ لێكى داوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ى پێش نوستن ددانى خۆی بشوات یان سیواك بكات وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ ئه‌مشه‌وه‌ وه‌رزشێكى چاكى ئه‌نجامدابێت..؟
باشه‌ زانست تازه‌ ئه‌وه‌ى لێكداوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلى الله علیه‌ وسلم زیاتر له‌ 14چوارده‌ سه‌ده‌یه‌ بۆمانى باسكردووه‌..،
پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم كه‌ ئه‌وه‌ى له‌كه‌سێك پێگه‌یشته‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌ ڕۆژ به‌ رۆژوو ئه‌بێت‌و به‌شه‌وێش شه‌ونوێژ ئه‌نجامده‌دات..
له‌دواى ناردو پێی فه‌رموو:
((صم وأفطر، وقم ونم، فإن لبدنك علیك حقاً، وإن لعینك علیك حقاً)) متفق علیه.