یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/12/2011 : 11:06:47
قه‌باره‌ی فۆنت
هەندێك لە گوناه‌و مونكەڕاتی سەری ساڵ
لە سەری ساڵان بەداخەوە دەڵێم: هەندێك لەموسڵمانان دەبینین فەرمانی ئاینەكەیان‌و ئەحكامی عەقیدەو بیروباوەڕی خۆیان لەبیر دەچێتەوە! یانيش واباشترە بڵێم لەبیرخۆیان دەبەنەوە!! ئینجا دەبینرێن خۆیان دەخەنە تەل‌و داوی گوناه! لەو گوناه‌و مونكەڕاتانەش هەندێكیان بریتین لە:

-1 جەژنە پیرۆزەی بەناوی سەری ساڵ‌و یا چەند بۆنەیەكی تر هەیە لەیەكتری دەكەن! لێرەدا موسڵمانان دەبێ ئەمە بزانن كە لە ئیسلام دا شتێك نیە پێی بگوترێت جەژن لە جەژنی رەمەزان‌و جەژنی قوربان بترازێت: هەروەكو ئەنەس خوا لێی رازی بێ‌ بۆمان دەگێڕێتەوە: كاتێ‌ كە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) هاتە مەدینە خەڵكی ئەوێ‌ دوو رۆژیان هەبوو كە گەمەو كەیف‌و شادیان تیایدا دەكرد (ئەمە لەسەردەمی جاهیلی)، پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) ئەمەی قەبوڵ نەبوو، بۆیە فەرمووی: (( قدمت عليكم و لكم يومان تلعبون فيهما في الجاهلية، وقد أبدلكم الله خيرا منهما: يوم النحر ويوم الفطر)) أخرجه أحمد وأبوداود والنسائي والبغوي، فةرموودةيةكى صحيحة، وصححه الألباني في صحيح سنن النسائي.

-2 خۆ شوبهاندن بە گاورو بێ‌ باوەڕان لە جل‌و بەرگ‌و پۆشاك‌و گوێ‌ دانە مۆسیقاو...هتد. هەموو ئەمانە لەكارە سەرزەنشتكراوەكانن پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دةفةرموىَ: ((من تشبه بقوم فهو منهم)) حديث صحيح.

3 -بەناو خۆ جوان كردن بەتاشینی ریش! بۆئەمەش بەڵگەی زۆرمان بەدەستەوەیە كە بەڵگەیە لەسەر هێشتنەوەی ریش‌و كورتكردنەوەی سمێڵ‌و خۆ نەشوبهاندن بە بێ‌ باوەڕان هەروەكو لە فەرموودەكەی عبدالله ی كوڕی پێشەوا عومەر هاتووە لە هەردوو صەحیحەكانی مسلم‌و بُخاری داهاتووە..

4 -تەوقەكردن لەگەڵ ئافرەتی نامەحڕەم! كە ئەم كارە حەڕامەو لەسەرزەنشتكراوەكانی ناو ئایینی ئیسلامە لەبەر فەرموودەی: ((لأن يطعن في رأس رجل بمخيط من حديد خير من يمس امرأة لا تحل له))، فةرموودةيةكى صحيحة رواه الطبراني عن معقل بن يسار وهوحديث صحيح . صححـــــــــــه الألباني في صحيح الجامع5045 . هەروەها لەبەر فەرموودەی: (( إني لا أصافح النساء)) كما في حديث أميمة بنت رقيقة رضي الله عنها عند الترمذي والنسائي وابن ماجة وهو حديث صحيح ؛ صححه الحافظ ابن كثير و الألباني ، وقال الترمذي عنه :حديث حسن صحيح.

-5 خۆڕازاندنەوەی ئافرەتان‌و چونە دەرەوەیان لەماڵ! خوای گەورە دەفەرموێ‌: [وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى] الأحزاب: 33، وە لەبەر فەرموودەی: ((صنفان من أهل النار لم أرهما...)) یەك لەوانەش: ((و نساء كاسيات عاريات مائلات مميلات رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة لا يدخلن الجنة ولا يجدن ريحها وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا)) أخرجه مسلم وأحمد عن أبي هريرة رضي الله عنه، وة أبي موسى خوا لێی رازی بێ‌ دەگێڕتەوە بۆمان كە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێ‌: ((أيما امرأة استعطرت ثم خرجت، فمرت على قوم ليجدوا ريحها فهي زانية، وكل عين زانية)) رواه أبو داود والترمذي والنسائي وأحمد والحاكم وحسنه الألباني في صحيح الجامع، وقال الترمذي: حديث حسن صحيح.

6 - ئیسڕاف كردن لە پارەو پول بە زایەع دان بەبێ‌ هیچ مەسڵەحەتێك: دەبێ‌ هەموولا دەرك بەمە بكەین كە خوا مرۆڤی موسریفی خۆش ناوێت! هەروەك دەفەرموێ‌: [وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ]ألاعراف:31، یان بەبیتاقەدان بۆ شوێنەكانی ئاهەنگی لێ‌ دەگێڕدرێت، خوای گەورە دەفەرموێ‌: [فَسَيُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً]ألانفال:36.

7 -بەشداری كردنی رەگەزی نێرو مێ‌ لە بەرنامە ناشەرعیەكانی رادیۆو تەلەفزیۆن‌و داواكردنی گۆرانی حەڕام‌و دەنگ ناسك كردنەوەی ئافرەتان‌و وتنی گۆرانی‌و بەگیانە بانگی نامەحڕەم كردن‌و...هتد. خوای گەورە دەفەرموێ‌: [فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ]ألاحزاب:32.

-8 بەشداری كردنی موسڵمانان لەئاهەنگەكانی گاوران‌و پیرۆزبایی لێكردنیان خۆ شوبهاندنە بەئەوان! یانیش دان پیانانە بەڕاستی ئایینی ئەوان!! ئەمەش لەكاتێكدا كە خوا هەموو ئایین‌و شەریعەتەكانی پێشووتری هەڵوەشاندوەتەوە بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەروەكو دەفەرموێ‌: [إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ]ال عمران:19 + هةروةها ئايةتى: [وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِيناً فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ]أل عمران:85، لەگەڵ ئەوەی كە خوای گەورە خۆی رازیەو ویستی لەسەرە كە ئیسلام بەئایین‌و رێباز بۆ خۆمان هەڵی بژێرین هەروەك دەفەرموێ‌: [وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِيناً]ألمائدة:3، ئیتر رێنوماییەكانی ئیسلاممان بەسە كە كاری لەسەربكەین بۆ سەر فرازی هەردوو دونیامان.

-9 زندووكردنەوەی شەوی سەری ساڵ تا درەنگانێ‌ ی شەو! ئینجا بەگۆرانی‌و حەفەلاتی حەڕام‌و...! كە هەموو ئەوانە لە تێنەگەیشتووی خاوەنەكانیانە كە كۆتایی ساڵ‌و سەرەتای ساڵ بە خوا لەخۆ عادز كردن‌و گوناه‌و تاوان كات بەڕێ‌ بكات! ئینجا چی چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵێك كە سەرەتایەكەی بە بێ‌ فەرمانی خواو پێغەمبەرەكەی صلی الله علیەوسلم دەست پێ بكرێت؟!

-10 سەیركردن‌و گوێ‌ دانە گۆرانی حەڕام بەشەوو بەڕۆژو سەرەساڵ‌و كاتەكانی تری ژیان! إبن مسعود خوا لێی رازی بێ‌ سێ‌ جار سوێندی خوارد فەرمووی ئەو ئایەتە: [وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ] لقمان: 6، دةفةرموىَ: (أنَّه هو الغناء)! كە ئەوە مەبەستی پێ‌ گۆرانی حەڕامە، لەفەرمودەش هاتوە: ((ليكونَنَّ من أمَّتي أقوام يستحلُّون الحِرَ والحرير والخمْر والمعازف)) أخرجه البخاري.

-11 وێنە گرتنی ئافرەتان لەشوێنە قەڵەباڵغیەكان! ئینجا جیاوازی ناكا وێنەی فۆتۆغرافی بێ‌ یا ڤیدیۆ! بۆ خۆیان بێت یا لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەكان! كاتێ‌ كە ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ ئافرەت خۆی دەڕازێنێتەوەو پیشانی دونیاو مرۆڤە (گورگ ئاساكان) دەدرێت! وە فلیمەكەش لە ئەرشیف هەڵدەگیرێت! وە لەهەمووشی كارەساتتر ئەمڕۆ لەناو مۆباییلەكانە كە زۆر بەئاسانی بڵاو دەبێتەوە! زۆر جاریش وایە كە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بڵاو دەكرێتەوە! پاشان ئافرەت یا سەرپەرشتیكارەكانیان هەموو دونیا بدەن پێیان وەكو خۆی لێ نایەتەوە! ئینجا چەند خێزان بەمە هەڵوەشاوەتەوە؟! چەند فەسادی‌و بەد ڕەوشتی بڵاو بوەتەوە؟! چەند لە ئافرەتی بێ‌ ئاگا بوختانی پێ‌ كرایەو بەبێ‌ هۆ خوێنی ڕژایە؟!
خوای گەورە دەفەرموێ‌: [إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آَمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالآَخِرَةِ وَاللهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ] النور: 19!

12-تێكەڵی پیاوان‌و ئافرەتان! كە كارەساتی گەورە لێرەوە سەر هەڵدەدات! ئینجا هەمووشیان خۆیان ڕازاندۆتەوە! كە پیاو چاوی بەئافرەتی سفوری خۆڕازانكەرەوە دەكەوێت كە ئەمە نەزەری حەڕامەو تیرێكە لە تیرەكانی شەیتان‌و نیعمەتی گەرە خۆی لا سادە دەبێت! وە بە پێچەوانەوەش جاری وا هەیە شەیتان هێلانەی لەناو دڵی ئافرەتانیش دادەكوتێت لەكاتی نەزەری حەڕامیان! ئینجا لێرەدا شەیتان گەمەو گاڵتەو یاری دەكات بە دڵ‌و رەفتاری نێچیرەكانی! هەموو ئەوانەش هۆكارەكەی تێكەڵاویە! فاتیمە خوا لێی ڕازی بێت فەرمویەتی: (خير للمرأة ألا ترى الرجال، ولا يراها الرجال) واتە: باشترین شت بۆ ئافرەت كە پیاوان نەبینێت‌و پیاویش ئەو نەبینن،

ئینجا لێرەدا دەڵێم: باب و براو پیاوەكان با لە خوا بترسن‌و باش بزانن هەموولا بەرپرسیارن بەرامبەر بە[خوا] لەوانەی ژێر دەستانتان (لە ئافرەتان‌و منداڵان) ئینجا بەباشترین شێوە پارێزگاری لە ئەمانەتەكان بكەن‌و خۆشتان بۆ وەڵام ئامادەبكەن بەرامبەر بە[پەروەردگار] لە ڕۆژی دوایی!
لەكۆتاییشدا بەلایەنی پەیوەندیدارو دەسەڵات‌و راگەیاندنەكان دەڵێم: لە[خوا] بترسن بۆ میللەتی كورد.. ئەو هەموو ئاهەنگانە بۆچیە؟! ئەوهەموو مەیخانانە بۆچیە؟! ئەو هەموو دۆبلاژە نارێكانە بۆچیە؟! دەتانەوێت پۆشاكی حەیا لەبەر ئافرەتانی كورد داماڵدرێت؟!

باش بزانن هەمووتان بەرپرسن لەو گەلەی ژێردەستانتان! [خوا]ی گەورە لێتان دەپرسێتەوە!! چ پێویست دەكات بە دەیان ئاهەنگ لەشارەكانی كوردستانی موسڵمان نشین ئەنجام بدرێت؟! ئاهەنگەكان بەرنەوە عەنكاوە، مەیخانەكان بەرنەوە عەنكاوەو شويَنةكانى تري دوور لة مووسلَمانان، چاكسازی لە راگەیاندنەكانی كوردی خێر لەخۆ نەدی‌و بكەن، چیتر لاوانمان با نەبنە نێچیری روداوی قێزەوەن‌و كارەساتی دڵتەزێن! دەنا ئۆ باڵی لاوانمان (بەپلەی یەكەم) لەئەستۆی ئێوەدایە!.