یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/08/2010 : 18:18:36
قه‌باره‌ی فۆنت
چاره‌سه‌ری به‌ ده‌رمانی گیایی
ده‌رمانی گیایی وه‌كو ئه‌و ده‌رمانخانانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوون، ده‌رمان وه‌ ده‌رمانی گیایی كاریگه‌رو سوودی نێگه‌تیڤی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری مرۆڤ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا ئیسلام هانی مرۆڤ به‌گشتی‌و موسڵمانان به‌تایبه‌تی ده‌دات به‌وه‌ی كه‌ پارێزی كردن باشتره‌ له‌ چاره‌سه‌ری.

ئێمه‌ هه‌مانه‌ چه‌ندین خواردنی ته‌بیعی كه‌ سوود به‌خشه‌ بۆ مرۆڤ، وه‌ زانستی پزیشكیش دانی به‌وه‌ داناوه‌ كه‌ ده‌رمانی گیایی هه‌یه‌ چه‌ندین جۆر ڤیتامینات له‌خۆیه‌وه‌ ده‌گریت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ریمان هه‌یه‌ به‌ (ئاو)ێ‌ وه‌هه‌شمانه‌ به‌ (هه‌نگوین)‌و هه‌روه‌ها خوێ‌‌و زه‌یتون‌و رونی زه‌یت‌و ره‌شكه‌و سیرو پیازو میسك‌و زه‌نجه‌بیل‌و خورماو شیرو ئاوی سێوو سركه‌و...هتد. وه‌كاتێك كه‌وا زانستی پزیشكی بونی ئه‌و تۆی نه‌بووه‌ مرۆڤه‌كان‌و به‌تایبه‌ت مرۆڤی كورد سوودی زۆریان بینیوه‌ له‌ چاره‌سه‌ری گیایی‌و سروشتی‌و عه‌قیده‌یی، بۆ نمونه‌: كاتێ‌ كه‌ مار به‌ یه‌كێكی وه‌ده‌دا هیچ نه‌خۆشخانه‌و پزیشكێك له‌ئاراده‌نه‌بوو، به‌ڵكو به‌جۆرێك له‌جۆره‌كانی گیا ده‌یانهێنا دوای خوێن به‌ردان له‌ شوێنی برینه‌كه‌ چاره‌سه‌ریان به‌م گیایه‌ ده‌كرد، هه‌روه‌ها (الحجامه‌) كه‌له‌شاخ كه‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رمانه‌ صلی الله علیه‌وسلم، ئینجا نه‌خۆشی دڵ‌و زكچون‌و پێسته‌و ژانی ئێسك‌و ته‌سه‌مموم‌و شكست‌و ژانه‌ زگ‌و رۆماتیزم‌و ئیلتیهابات‌و بێ هێزی (یاخود ساردی) جنسی‌و...چه‌ندین نه‌خۆشی تر له‌م رێگه‌یه‌وه‌ (له‌رێگای عیلاجی ته‌بیعی‌و ده‌رمانی گیاییه‌وه‌) چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرا، وه‌ چاره‌سه‌ری شكست‌و له‌گه‌رچون‌و دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری ئێش ئه‌وه‌ كه‌سانێك به‌ هه‌ست‌و فه‌ن‌و زیره‌كی خۆیان ده‌یاندۆزیه‌وه‌و چاره‌سه‌ری گونجاویشی بۆ ده‌كرد، مامانی بۆ مناڵ بوونیش حاڵه‌تێكی ئاسایی زۆرێك له‌ ئافره‌ته‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان بووه‌،

له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم جوانیان فه‌رمووه‌ كه‌ ده‌وترێ: چاره‌سه‌ری نه‌خۆش ده‌رمان‌و ده‌رمانی گیاییه‌و چابوونه‌وه‌و شیفاش (له‌لای خوای گه‌وره‌و) به‌ قورئان ی پیرۆزه‌.

وه‌ به‌ نسبه‌ت مێژوه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا كه‌ له‌ یۆنان‌و صین‌و میصر عیلاجی ته‌بیعی به‌كارهاتووه‌، وه‌ له‌ ئیسلامدا ته‌نزیم‌و ورده‌كاری زۆری بۆكراوه‌ كه‌ ئێستا ئیعجازی زانستی سه‌رده‌م رۆژبه‌رۆژ (له‌ رونكردنه‌وه‌كانی سوننه‌ت) شتی تازه‌و نوێی لێ‌ ده‌دۆزنه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌(واته‌: بونی ده‌رمانی گیایی‌و سوده‌ بێ ژوماره‌كانی) واقیعێكی زیندوی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌.