یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/07/2010 : 18:08:15
قه‌باره‌ی فۆنت
سه‌یركردنی یاری تۆپی پێ
خه‌ڵكێكی زۆر تامه‌زرۆی بینین‌و سه‌یركردنی یاری تۆپی پێن، به‌تایبه‌ت ئێستا كه‌ یاریه‌كانی مۆندیال ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌، زۆرێك هه‌نه‌ له‌ناومان ئاماده‌یه‌ گه‌ر كاتژمێر (2)ی شه‌و (بۆ نمونه‌) یاری هه‌بێت بۆی هه‌ڵسێ‌‌و به‌دیاریه‌وه‌ دانیشێت، بۆیه‌ من لێره‌دا رایه‌كی موفتیه‌كانی سه‌رده‌م باس ده‌كه‌م له‌وه‌ی كاتێ‌ كه‌ پرسیاریان لێ‌ كردبن ده‌رباره‌ی سه‌یركردنی یاری تۆپی پێ‌ ئه‌وان وه‌ڵامیان (به‌ حه‌ڵاڵ داوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی بێ‌ شه‌رعی تیا نه‌بێت)، منیش ئه‌وه‌ی به‌دوای دا گه‌ڕام له‌ بێشه‌رعی بونی سه‌یركردنی تۆپانێ‌ له‌ چه‌ند خاڵه‌كدا كۆم كردنه‌وه‌ به‌ ئومێدی سود بۆ موسڵمانان، خاڵه‌كانیش بریتین له‌:

1- جلی ناشه‌رعیان له‌به‌ر نه‌بێت.
2- تێكه‌ڵی پیاوو ئافره‌ت نه‌بێت.
3- نوێژو واجباتی دینی له‌سه‌ر نه‌چوێنرێت.
4- سوێندی له‌سه‌ر نه‌وترێت.
5- دڵی یه‌كتری عادز نه‌كه‌ن.
6- له‌سه‌ر یاری (شه‌ڕ) روونه‌دات‌و (قسه‌ی ناشیرین) به‌یه‌كتری نه‌وترێت.
7- فیته‌و هۆڕن‌و چه‌پڵه‌ لێدان‌و هه‌ڵا نه‌كرێت كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ر بێزار ببێت.
8- یه‌كێك له‌ماڵ هه‌ر به‌قسه‌ی خۆی نه‌كات‌و خۆ سه‌پێن نه‌بێت.
9- به‌رده‌وام گێڕانه‌وه‌و باسكردنی وه‌ك بنیشتی ناو زار نه‌بێت - كه‌چی زكری خواش له‌یاد نه‌بێت! یاخود كه‌م به‌سه‌ر زاری دابێت.
10- تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ یه‌كتری نه‌درێت.
11- كاره‌ساتی كوشتن له‌سه‌ری‌و یاخود خۆ كوشتن له‌داخان له‌سه‌ری رونه‌دات.
12- ژن هاوار نه‌كه‌ن له‌وه‌ی كاتێك كه‌ به‌ناو ئه‌و یانه‌ی ئه‌ولایه‌نگریه‌تی گۆل بكات.
13- كچ‌و كوڕی نامه‌حڕه‌م نه‌یكه‌نه‌ هۆكارێكی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌وه‌ی پرسیار له‌یه‌كتری بكه‌ن: داخوا لایه‌نگری كامه‌ یانه‌یه‌.
14- له‌ قوتابخانه‌و ژوری وانه‌ وتنه‌وه‌ (هه‌ركات كه‌ هه‌بوو) نه‌یكه‌نه‌ باس‌و خواسی تۆپانێ‌و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌رس فه‌رامۆش بكرێت.
15- گره‌وی له‌سه‌ر نه‌كرێت، ئینجا له‌سه‌ر پاره‌و قات‌و ده‌عوه‌ت‌و ..یا هه‌ر شتێكی دیكه‌،
وه‌كو گوێ‌ بیستیش بوینه‌ له‌ تۆپانێ‌‌و مۆندیاله‌كاتی تر كاره‌ساتی گه‌وره‌ی وه‌كو سه‌یاره‌ دۆڕاندن له‌سه‌ر گره‌و بوه‌و هه‌روه‌ها له‌ توڕه‌بون ژنیشی له‌سه‌ر ته‌ڵاقدراوه‌...هتد!،

* ئینجا لێره‌دا هه‌ر خوێنه‌رێكی به‌ڕێز له‌ خاڵه‌ سلبیاته‌كانی سه‌یركردنی تۆپی پێ‌ شتێكی لایه‌و بۆچونێكی له‌و بابه‌ته‌ هه‌ستیارو هه‌نوكه‌ییه‌ هه‌یه‌ لێره‌دا سوپاسی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به‌كۆمێنت راو بۆچونی خۆی بخاته‌ روو: بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌ته‌كه‌و سود گه‌یاندنی زیاتر به‌ به‌رامبه‌ر،
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ زۆر كه‌س خاڵێكی گوێ‌ لێ‌ گیراو ده‌ڵێ‌ به‌وه‌ی كه‌: سه‌یركردنی تۆپی پێ‌ چاكتره‌ له‌وه‌ی سه‌یری شتی دیكه‌ بكه‌ین، به‌ڵام به‌مه‌رج، وه‌كو كورده‌واری خۆشمان وتویانه‌: (هه‌مو شتێك به‌خێ‌‌و خێش به‌ مانا) واته‌: به‌ ئه‌ندازه‌،

وه‌ ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانم بڵێم: شكستی نه‌وه‌ی نوێ‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا به‌: سه‌رقاڵ كردنیان به‌ تۆپی پێ‌‌و..ئه‌تاری‌و بلیاردو گیرۆده‌بون به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌و ئاره‌ق‌و بیره‌و فلیمی بێ‌ شه‌رعی‌و خۆشه‌ویستی حه‌ڕام‌و...هتد. پێویسته‌ ئه‌وراستیه‌ش بزانرێت كه‌: ئه‌و ئه‌تاریه‌ی مناڵه‌كانی سین‌و یابان‌و وڵاتانی دیكه‌ به‌رهه‌می دێنن‌و دروستی ده‌كه‌ن كه‌چی مناڵی ئێمه‌ له‌ خوێندن‌و قوتابخانه‌ پێی دواده‌كه‌ون له‌به‌ر گیرۆده‌بوون‌و سه‌رقاڵی‌و خافڵانیان به‌دیاریه‌وه‌! بۆیه‌ من لێره‌دا ده‌ڵێم: مناڵ‌و هه‌رزه‌كارو گه‌نج سپارده‌ی به‌رده‌ستی ئێمه‌ن، وه‌ ته‌مه‌ن‌و كاتی لاوێتیش سپارده‌ی به‌رده‌ستی لاوه‌كان خۆیانه‌ پاشان ده‌وروبه‌ر، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موولامان به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی‌و باش پارێزی له‌ سپارده‌كانی به‌رده‌ستانمان بكه‌ین.