یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/05/2011 : 11:59:30
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌یادی ڕۆژی جیهانی مناڵاندا
سه‌ره‌تا به‌بۆنه‌ی ساڵ وه‌گه‌ڕی (رۆژی جیهانی ساوایان) پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی هه‌موو مناڵانی جیهان به‌ گشتی‌و مناڵانی كوردو كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م..

له‌پاشان: باسكردن‌و یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژێك وه‌بیرهاتنه‌وه‌مان بۆ جیهانی منداڵان كه‌ 1/6ی هه‌موو ساڵێكه‌ به‌ته‌نها حه‌ق‌و مافێكی بچوكی ساوایانه‌.. ده‌نا ئاینی ئیسلامی پیرۆز هه‌موو ڕۆژێكی به‌ ڕۆژی ته‌ربیه‌تدانی مناڵ‌و گرنگی پێدانی له‌سه‌ر ئێمه‌ داناوه‌!

ئه‌م ڕۆژه‌ی كه‌ ناوزه‌د كراوه‌ به‌ ڕۆژی: (ساوایان)، یان: ڕۆژی: (مناڵانی جیهان)، ئه‌مه‌ له‌كاتێكی زۆر زوو نیه‌ كه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ بۆ مناڵان دیاری كراوه‌، به‌ڵكو: له‌ ساڵانی په‌نجاكانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ 1/6/1952م ئه‌م ڕۆژه‌یان ته‌رخانكرد بۆ مناڵان، ئه‌وه‌ش (زۆر هۆكار پاڵنه‌ر بوون هه‌ندێك له‌و هۆكارانه‌ش):

له‌ كاتێكدا كه‌ مناڵی زۆڵ زۆر بوون‌و هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ مناڵان په‌ره‌ی سه‌ندو مناڵان په‌ڕاگه‌نده‌ ده‌بوون‌و تاوه‌كو ئێستاش پێشێلی زۆر به‌رامبه‌ر به‌ مافی مناڵان ده‌كرێت! وه‌ له‌و دونیا پێشكه‌وتنه‌ی ئێستاو سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی مافی مرۆڤ‌و...هتد. ئینجا ده‌بینین‌و ده‌بیستین مامه‌ڵه‌ی زۆر خه‌راب له‌گه‌ڵ مناڵان ده‌كرێ‌‌و به‌جۆره‌ها شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مناڵان ده‌كرێت به‌ تایبه‌ت له‌ وڵاته‌ كوفر نشینه‌كان، نمونه‌ی زندووی سه‌رده‌میشمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ مه‌رگه‌ساته‌ تاڵه‌ ده‌سه‌لمێنێت (كه‌ زۆرێك له‌ مناڵان له‌ جیهاندا ژیانی تیا ده‌گوزه‌رێنن): هه‌روه‌ك له‌ كه‌ناڵێكی به‌ریتانی له‌ساڵی 2008م جۆره‌ به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بوو به‌ناوی: (ترێشه‌ گود هارشۆ) كه‌ناوبراو هه‌ر خۆی پێشكه‌شی ده‌كرد له‌ كه‌ناڵی: (گێمی فایڤ)ی به‌ریتانی، كه‌ له‌ساڵی 2009م هه‌مان به‌رنامه‌ له‌لایه‌ن (گێمی كێڵ) له‌ كه‌ناڵێكی دیكه‌ی به‌ریتانی به‌ناوی: (tva وه‌ن) ده‌هاته‌ پێشكه‌ش كردن، كه‌ به‌ شێوازی دادگایی ئه‌و تاوانانه‌ی (له‌ كوشتن‌و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵان) تیایدا پیشانی بینه‌ر ده‌درا كه‌ له‌ جیهان به‌رامبه‌ر به‌ مناڵان ئه‌نجام ده‌درا! كه‌ به‌ڕاستی كاریسه‌و مه‌ئسات‌و مه‌رگه‌ساته‌و وه‌ هه‌موو كه‌سێك توانای سه‌یركردنی هه‌موو بڕگه‌كانی به‌رنامه‌كه‌ی نه‌ده‌بوو..! دایك یا باوك هه‌بووه‌ ته‌نها بێزار بووه‌ له‌ مناڵه‌كه‌ی خۆی.. هه‌ڵساوه‌و كوشتویه‌تی! هه‌یه‌ مناڵه‌كه‌ی خنكاندووه‌! مناڵ هه‌یه‌ له‌سه‌ر بینای به‌رزه‌وه‌ فڕێیانداوه‌ته‌ خواره‌وه‌! كیسه‌ خێ‌ یان كۆمه‌ڵه‌ شامپۆیه‌كی ده‌رخواردی مناڵ داوه‌و له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی به‌ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌ممیه‌ زۆره‌ مناڵه‌كه‌ به‌خۆی نه‌یخواردووه‌و به‌ڵكو ده‌رخواردی دراوه‌و ئه‌مه‌ش: (یه‌كه‌كه‌ له‌ دڕندانه‌ترین تاوانی كوشتن)! منداڵ روو به‌ڕووی ده‌ستدرێژی سیكسی بۆته‌وه‌! ئافره‌ت هه‌یه‌ مێرده‌كه‌ی به‌ نیازبووه‌ لێی جیابێته‌وه‌ مناڵه‌كه‌ی ده‌كوژێت له‌ ڕقی پیاوه‌كه‌ی یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌! ئافره‌ت هه‌یه‌ شووی دووه‌می كردۆته‌وه‌، شووه‌كه‌شی ڕازی نابێت به‌وه‌ی كه‌ مناڵی پیاوێكی تر به‌خێوبكات‌و ئافره‌ته‌كه‌ش بۆ ڕازی كردنی دڵی شووه‌ تازه‌كه‌ی‌و مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی هه‌ڵستاون به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتنی مناڵه‌كه‌...هتد.

كه‌ به‌ڕاستی زۆر تاوان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مناڵ كراوه‌و ده‌كرێت‌و پیشان ده‌درێت‌و له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ده‌زانرێت كه‌ ناتوانین ئه‌لێره‌دا باسیان لێوه‌ بكه‌ین..!

كه‌چی له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رنج ده‌ده‌ین له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا: مافی مناڵ پارێزراوه‌و.. بگره‌ داوای دوعاشی لێ ده‌كرێت كه‌ ئه‌وان بۆ گه‌وره‌كان بیكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هێشتا باڵغ نه‌بوونه‌و قه‌ڵه‌م له‌سه‌ریان به‌كار نه‌هاتووه‌و ده‌فته‌ری كرده‌وه‌كانیان به‌ ژه‌نگی گوناه پیس نه‌بووه‌و نزاو پاڕانه‌وه‌شیان له‌لای خودا قه‌بوڵه‌، له‌ ئیسلامدا: كاتێ‌ ده‌نگی مه‌لۆتكه‌یه‌ك هاتووه‌و گریاوه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) نوێژی فه‌رزی كورتكردۆته‌وه‌ (كاتێك كه‌ گوێی له‌گریانی بووه‌) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مناڵه‌ ساوایه‌ زۆر هیلاك نه‌بێت‌و دایكیشی (كه‌ ئاماده‌ی نوێژه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ بووه‌) زوو فریای بكه‌وێت‌و شیری پێبدات‌و كڕی بكاته‌وه‌و تاوه‌كو زیاتر نه‌گریێت..،

پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتابیش (خوا لێی ڕازی بێ): بڕیارێكی ده‌وڵه‌تی گۆڕی له‌به‌ر گریانی مناڵێكی ساوا، كاتێ‌ كه‌ دایكی ده‌یویست له‌ شیری بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌ ئازووقه‌ی ئه‌و مناڵه‌ش بكه‌وێته‌ گه‌ر به‌شه‌ ئازووقه‌كه‌ی خۆیان، كه‌ پێشتر بڕیار وابووه‌: تاوه‌كو مناڵ له‌شیر نه‌كرێته‌وه‌ به‌شه‌ ئازووقه‌ی بۆ نا بڕدرێته‌وه‌! دوای زانینی هۆكاری گریانی مناڵه‌كه‌! پێشه‌وا عومه‌ر خۆی پێ ڕانه‌ده‌گیراو به‌ كوڵ ده‌گریاو ده‌یفه‌رموو: (ده‌بێ چه‌ند مناڵی ئاوهات كوشتبێ له‌برسا یا عومه‌ر؟! كه‌ هێشتا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتبێتن له‌شیر بكرێته‌وه‌ به‌ڵام بۆ به‌شه‌ ئازووقه‌ له‌به‌ر ئه‌م بڕیاره‌ت له‌شیریان كردۆته‌وه‌، به‌یانی چ جه‌وابی خوای ده‌ده‌یه‌وه‌)؟! ده‌ستبه‌جێ‌ ئه‌و بڕیاره‌ی گۆڕی به‌ پێدانی به‌شه‌ ئازووقه‌ی مناڵیش (وه‌ك گه‌وره‌كان) هه‌ر له‌گه‌ڵ له‌داییك بوونی..،

ئه‌گه‌ر سه‌رنج ده‌ده‌ین له‌ ئیسلامدا (نازدارانیش، واته‌): بێ باوكانیش گرنگیه‌كی زۆری ماددی‌و مه‌عنه‌ویان پێدراوه‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم): ئه‌وانه‌ی گرتووه‌ به‌ خۆیه‌وه‌و له‌گه‌ڵ خۆی دایناون كه‌ سه‌ر په‌رشتیكاری مناڵی بێ باوك ده‌كه‌ن..،

ئێمه‌ داواكارین له‌ ڕۆژی جیهانی مناڵاندا: كه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌خۆ داچوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن‌و ئه‌فلام كارتۆن‌و جۆره‌ فلیم‌و به‌رنامه‌ی وا لێ نه‌ده‌ن كه‌ بۆ ره‌وشت‌و ئه‌خلاقی به‌رزی موسڵمانان به‌گشتی‌و میلله‌تی كوردمان به‌تایبه‌تی نه‌وه‌شێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ره‌وشتی به‌دی وه‌ك دزیكردن به‌ شێوه‌یه‌كی ڕۆتینی‌و یا درۆكردن‌و یان له‌گه‌ڵ دایك‌و باوك خه‌راب بوون.. هه‌روه‌ها خۆشیان ببوێرن له‌ ته‌رجه‌مه‌و دۆبڵاژكردنی ووشه‌ی نارێك‌و...هتد. هه‌روه‌ها شتێ‌ په‌خش نه‌كه‌ن كه‌ ببێته‌ مایه‌ی ته‌ربیه‌تێكی سه‌قه‌ت‌و لارو له‌وێر بۆ مناڵانمان! كه‌ ئومێد به‌خشی خانه‌واده‌‌و گه‌لن، به‌ڵكو: هه‌وڵ بده‌ن كه‌ شتی بنیاتنه‌رو جوان پێشكه‌ش به‌ مناڵانمان بكه‌ن، بۆنمونه‌: له‌ ڕێز له‌ خۆ گه‌وره‌ترو ده‌ستگرتنی نابیناو یارمه‌تی دانی كه‌م ئه‌ندامان‌و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان‌و كه‌سانی بێهێزو به‌ساڵاچوو...هتد.له‌ هه‌موو كارێكی باش‌و جوان، وه‌ بشزانین كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆز زیاتر ته‌ئكیدی كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌ربیه‌تدانی مناڵان‌و ڕزق‌و ڕۆزیش خۆی به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ (وه‌عدی خوا حه‌قه‌و) پێویسته‌ مرۆڤ قه‌ناعه‌تی هه‌بێت به‌وه‌ی كه‌ خوا بۆی بڕیوه‌ته‌وه‌‌و كردویه‌تی به‌به‌شی له‌م ژیانه‌ كاتیه‌دا،

ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین سه‌باره‌ت به‌ رزق‌و رۆزی خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: [نَّحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُم] ألاسراء: 31، هه‌روه‌ها بۆ زیاتر دڵنیابوونی گه‌وره‌كان ده‌رباره‌ی رزق‌و رۆزیان له‌م ئایه‌ته‌شدا گه‌وره‌كانی پێش خستووه‌و ده‌فه‌رموێ: [نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ] ألانعام: 151، به‌ڵام بۆ ته‌ربیه‌تی جوان پێمان ده‌فه‌رموێ: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ] ألتحريم:6،

به‌داخه‌وه‌ زۆر جار هه‌یه‌ ئێمه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین! ته‌ربیه‌تی جوان كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ ئێمه‌ لێی گه‌ڕاوه‌: وازی لێده‌هێنین‌و زیاتر به‌دووای ڕزقه‌وه‌ راده‌كه‌ین‌و به‌ جۆرێك كه‌ له‌ (24)كاتژمێری شه‌وو ڕۆژدا ته‌نها كاتژمێرێكیش ته‌رخان ناكه‌ین بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانمان‌و لێ ڕاهێنانی ئه‌م مناڵه‌ پاك‌و بێ گه‌ردانه‌ به‌ ته‌ربیه‌تێكی سه‌لیم‌و جوان‌و چاك‌و پاك..،

ئینجا ئه‌گه‌ر هاتوو له‌هه‌ندێك شوێنی وڵاتی كافر نشینیشدا هه‌بێت ته‌ربیه‌تێكی جوانی مناڵه‌كانیان بده‌ن، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌: ئه‌وان ته‌نها بۆ دونیا مناڵ‌و وه‌چه‌ به‌رهه‌م دێنن، به‌ڵام ئێمه‌ی موسوڵمان بۆ دونیاو دوواڕۆژ مناڵ دروست ده‌كه‌ین،

ئینجا ئه‌وه‌ی ماوه‌ كه‌ ئاماژه‌ی بۆبكه‌م: پێویسته‌ له‌سه‌رمان كه‌ بزانین‌و ده‌رك به‌وه‌ بكه‌ین كه‌: مناڵه‌كانمان تێنووی ئامۆژگاری ئێمه‌ن، بۆیه‌ ده‌ڵێم: تكایه‌ ئارام بن له‌ گه‌ڵیان، (نه‌فسی‌و جه‌سه‌دی) ئازاریان مه‌ده‌ن! فه‌راغیان بۆ پڕبكه‌نه‌وه‌ به‌شتی باش‌و چاك، ته‌مه‌نی ناسكی كاریگه‌ری سپارده‌ی منداڵه‌كان به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن‌و یارمه‌تی زانست‌و زانیاری‌و فول كردنی وزه‌و توانای منداڵه‌كان بن.. وه‌ك گوتراوه‌: زانست‌و زانیاری‌و ئامۆژگاری له‌ مناڵیدا وه‌كو نه‌خشی به‌رد وایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ ره‌فیقی ته‌مه‌نی.. هه‌روه‌ك تكاش ده‌كه‌م با شانبه‌شانی ته‌ربیه‌تی جوان با ڕزقی حه‌ڵاڵیش بكه‌ین به‌ خواردن‌و پۆشاك‌و خه‌رجیان..،

له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم: [خوا]ی گه‌وره‌ ڕه‌حم كات به‌ حاڵی مناڵان له‌ هه‌موو جیهان‌و داواكاریشم له‌[خوا]ی گه‌وره‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی مناڵیان نیه‌ مناڵیان پێ ببه‌خشێت‌و ئه‌وانه‌ی منداڵیشیان هه‌یه‌ بۆیانیان صاڵح‌و گوێڕایه‌ڵ بكات..اللهم أمین.