یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2011 : 01:06:55
قه‌باره‌ی فۆنت
تكایه‌ خۆشیه‌كان له‌بیر مه‌كه‌ن
پیاوچاكێك كێشه‌یه‌ك كه‌وته‌ نێوان خۆی‌و خێزانه‌كه‌ی هه‌ربۆیه‌ خێزانه‌كه‌ی زیز بوو چۆوه‌ بۆ ماڵی باوكی.. خه‌ڵكی چونه‌ لای‌و پێیان گوت: خێزانه‌كه‌ت بۆچی زیز بووه‌و عه‌یبی چیه‌؟ له‌وه‌ڵامدا پێی گوتن: پیاو چۆن باسی عه‌یبی ماڵ‌و منداڵی خۆی ده‌كات..، كێشه‌كه‌ قوڵ بویه‌وه‌و سه‌ره‌نجام گه‌یشته‌ ته‌ڵاق‌و لێك جیابوونه‌وه‌، له‌پاشی به‌سه‌رچوونی عیدده‌و شووكردنه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه‌ خه‌ڵكی هاتن‌و گوتیان به‌پیاوچاكه‌كه‌: ئێستا خۆ خێزانی تۆ نه‌ماوه‌ تكایه‌ پێمان بڵێ هۆكار چی بوو تاوه‌كو ته‌ڵاقی بده‌یت؟ له‌ وه‌ڵامدا پێ ی گوتن: ئینجا پیاو چۆن ده‌بێ رێگه‌ به‌خۆی بدات باسی ناموسی خه‌ڵكی بكات..

خۆزگه‌ ژن‌و پیاو كاتێ‌ كه‌ هه‌ر عادزیه‌كیان ده‌كه‌وێته‌ نێوان بیركردنه‌وه‌یان ئاوها ده‌بێت، نه‌ك چه‌نده‌ (14هه‌نده‌ی تر) به‌سه‌ری وه‌بنێن‌و كێشه‌كه‌ قوڵتر بكه‌نه‌وه‌و زۆر له‌ قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تری بكه‌ن! به‌جۆرێك رێگه‌ چاره‌یه‌ك نه‌هێڵدرێته‌وه‌ بۆ سوڵح‌و ئاشت بوونه‌وه‌!
ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ پیاو چاكێك كه‌سێك قسه‌و جنێوی زۆری پێ دا تا سه‌ر ئێسقان زێده‌ ڕه‌وی كرد..پیاو چاكه‌كه‌ هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌ له‌كۆتاییدا پێ ی گوت: تۆزێ‌ وه‌ره‌وه‌ سه‌ره‌خۆت‌و ئه‌وه‌نده‌ش تێ‌ ی مه‌په‌ڕێنه‌ ده‌رفه‌تێك بێله‌وه‌ بۆ ئاشتبوونه‌وه‌و تاوه‌كو چاوه‌ڕوت هه‌بێت بێیت بۆ ئاشتبوونه‌وه‌‌و داوای لێبوردن كردن..

ئه‌مڕۆ كێشه‌و گیرو گرفت زۆره‌، خه‌ڵكێكی زۆریش قسه‌ی خێر به‌ده‌میان دا نایه‌ت! وه‌ له‌ قسه‌ی دووڕویی‌و تێكبه‌ری‌و فیتنه‌ گه‌وره‌كردن (وه‌ك به‌نزین به‌ ئاگر) چوست‌و چالاكن‌و هاوه‌ڵی شه‌یتانن (له‌پیاوو له‌ئافره‌ت) ئینجا شه‌پۆڵی وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره‌ی شه‌یتان‌و شوێنكه‌وتوانیشی هه‌ر مه‌پرسه‌! به‌ پێشه‌وا حسن البصری یان فه‌رموو: خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((من الجنه‌ والناس)) ئایا كامه‌ شه‌یتانه‌كان خرابترن شه‌یتانی (إنس) یانیش شه‌یتانی (جن)؟ له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووی: شه‌یتانی (إنس)، گوتیان: له‌به‌رچی؟ فه‌رمووی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یتانی جن ئه‌گه‌ر وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره‌یه‌كی خراپت بۆ بێنێت ئه‌وه‌ (أعوذ بالله..) يان (بسم الله..) ده‌كه‌یت ئه‌وكاته‌ له‌به‌رت راده‌كات‌و لێت دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام شه‌یتانی (إنس) حه‌زده‌كه‌ی نیوه‌ی قورئانی به‌سه‌ر دابخوێنه‌وه‌ خه‌ته‌ره‌ شه‌یتانیه‌كانی خۆی هه‌ر ده‌گه‌یه‌نی!

پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێ‌: (من كان یۆمن بالله والیوم الاخر فلیقل خیرا أو لیصمت)،

خوای گه‌وره‌ كاتی باسی نیكاحی به‌ینی ژن‌و پیاو ده‌كا به‌: ((مِّيثَاقاً غَلِيظاً)) ناوی ده‌بات، وه‌ له‌كاتی باسی عادزی به‌ینی ژن‌و پیاو ده‌فه‌رموێ‌: ((وَلاَ تَنسَوُاْ الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ)) البقرة:237..

له‌ كۆتاییدا: ئومێد ده‌خوازم هاوسه‌ره‌كان به‌قسه‌ی ده‌روبه‌ری خراپ نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها قسه‌ی خراپ كاریان تێنه‌كات‌و خه‌ڵكێك به‌ینیان نه‌كات‌و به‌رده‌وام له‌خۆشی‌و ناخۆشی یه‌كتری به‌شداربن‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر گرفتێك‌و كێشه‌یه‌كیشیان هاته‌ پێشێ ئه‌وه‌ ده‌هۆڵ له‌ دوو یه‌ك نه‌كوتن‌و حیساب بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ بكه‌ن‌و عه‌یبی یه‌كتری سه‌تر كه‌ن‌و پاشانیش كاته‌ خۆشیه‌كانیان له‌ یاد نه‌كه‌ن.