یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/10/2011 : 10:45:03
قه‌باره‌ی فۆنت
میلله‌ته‌كی نه‌وسن‌و بێ‌ به‌رهه‌مین
به‌داخه‌وه‌ ئه‌م راستیه‌ تاڵه‌ حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ هه‌ر له‌ دیعایه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانمان‌و پاشماوه‌ی خواردن‌و حاویه‌كانی به‌رده‌م ده‌رگاكانمان بۆمان به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت...

ئینجا هه‌روابێته‌وه‌: حه‌زمان له‌ خانوی خۆشه‌.. حه‌زمان له‌ ژنی به‌رچاوه‌..! حه‌زمان له‌ خواردنی خۆشه‌.. حه‌زمان له‌ سه‌یاره‌ی مۆدێل به‌رز‌و به‌ مواسه‌فاته‌.. حه‌زمان له‌ پاره‌و پولی زۆره‌..! حه‌زمان له‌ ناوماڵی خۆشه‌..حه‌زمان به‌ شتی ئاسانكارییه‌.. حه‌زمان به‌ گۆڕانكاریه‌..حه‌زمان له‌ ته‌مه‌نی درێژه‌... حه‌زمان له‌ به‌ده‌ستهینانی پاره‌یه‌ به‌بێ‌ ماندو بوون‌و ئاره‌قه‌ رشتن.. حه‌زمان له‌ دامه‌زراندنه‌.. هه‌موو عاله‌ممان پێ خراپه‌ ته‌نها خۆمان نه‌بی..وه‌ ره‌نگه‌ له‌ زۆر خه‌ڵكیش خرابتر بین...

دڵمان به‌خه‌ڵكی گونده‌كان خۆش بوو كه‌ به‌رهه‌میان هه‌بێت.. ئێستا ئه‌وانیش رزق‌و.. هه‌روه‌ها هێلكه‌و ماستی هاورده‌ ده‌كڕن.. به‌داخه‌وه‌..!

مه‌جلیسه‌كانیشمان رازاندوه‌ته‌وه‌ به‌: غه‌یبه‌ت + سیاسه‌ت + زه‌وی + خانووبه‌ره‌ + سه‌یاره‌ + موعامه‌له‌ی قست‌و حازر..هتد.

ئینجا ئێمه‌ با به‌ قه‌ره‌باڵغی مزگه‌وته‌كانیشمان خۆمان له‌ خشته‌ نه‌به‌ین.. ئه‌وه‌ باب‌و باپیرانمان‌و دایك‌و داپیرانمان بوون كه‌ به‌ مه‌بده‌ئو به‌ جددی له‌گه‌ڵ دین دابوون.. ئێستا ئه‌گه‌ر ترس گه‌یشته‌ لوتی ده‌ڵێ من نیم.. ئینجا چه‌ندین ساڵ هاتووچۆی مزگه‌وت نابێته‌ هۆكاری چاك ره‌فتاری‌و چاك گوفتاری‌و خاوێن كردنه‌وه‌ی دڵ‌و ده‌روونه‌كان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری.. ئایا ئه‌مه‌ لای تۆ مانای چی ده‌گه‌یه‌نی؟؟؟ بۆ ئیشه‌كی خێر ده‌چی زۆربه‌ی ئافره‌ته‌كان زۆر به‌سه‌ختی خۆیان رازاندوه‌ته‌وه‌و كراسی سه‌رنج راكێش‌و نیمچه‌ رووتیان له‌به‌ركردووه‌..! كراسه‌ كوردیه‌كانمان باش بوون‌و جێگای شانازیمان بوون ئێستا ئه‌ویشیان (وه‌كو كوردایه‌تی) ته‌نك‌و ته‌نگ‌و كاڵ كردۆته‌وه‌.. له‌ جلی بوكه‌ خانیش هه‌ر بگه‌ڕێ!!! (إلا ما رحم ربی).. ئه‌گه‌ر ئاوڕ له‌ مه‌جلیس‌و چوار ده‌وریشت ده‌ده‌یته‌وه‌..ئه‌وڕوپیه‌ك..غه‌یره‌ دینه‌ك..ی لێ نیه‌..هه‌مووی هه‌ر موسڵمانن‌و ره‌نگه‌ موناقه‌شه‌ له‌گه‌ڵ مه‌لای بكات! كه‌چی وه‌زنی (قاف)یشی نه‌بێت له‌ ماڵه‌وه‌و حیسابی (.)ی پاش(،)شی بۆ نه‌كرێ‌..ده‌ڵێن: ده‌ی ده‌ی ئه‌وه‌ ته‌نها بۆ كاتێكه‌..ئینجا تۆ ده‌زانی كه‌ ئه‌وكاته‌ نامری؟ پاشان ئه‌وكاته‌ ده‌بێته‌ هه‌تا هه‌تایی، ئه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌ كه‌ ئه‌نواع كامیراو (zoomi)ی مۆبایل‌و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو هه‌یه‌و ده‌مینێ‌‌و گوناهه‌كه‌ش درێژه‌ی ده‌بێ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی وێنه‌كان‌و ته‌ماشاكردنی هه‌ر نامه‌حڕه‌مێك بۆی..

به‌ڕاستی ئێمه‌ میلله‌تێكین یه‌كه‌ممان هێناوه‌ له‌ لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌وڕوپا..به‌ڵام نه‌ك له‌ ته‌كنه‌لۆژیاو كارو به‌رهه‌م‌و پێشكه‌وتن خوازی.. به‌ڵكو له‌ مۆدێل‌و چاولێكه‌ری‌و له‌ كاری خراپ‌و مۆده‌ی لیباس‌و ئافره‌تان‌و گه‌نجان.. له‌و شتانه‌ی كه‌ ئه‌وڕوپا لێ ی پاشگه‌زبۆته‌وه‌و له‌به‌ری به‌ (داده‌) (داده‌)و لێ ی ڕاده‌كات.. تازه‌ به‌تازه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی باوه‌شی بۆ كردۆته‌وه‌و بۆی ڕاده‌كات‌و به‌دوایدا عه‌وداڵه‌.. به‌داخه‌وه‌!

پاشان كوا موساعه‌ده‌؟ (بۆ نمونه‌: له‌نێوان شۆفێر بۆ شۆفێرو هه‌روه‌ها شۆفێر بۆ پیاده‌..) موساعه‌ده‌ هه‌ر مۆدیلی نه‌ماوه‌.. ده‌بی ئازاو زیره‌ك بی بۆخۆت به‌ڕه‌ی خۆت له‌ ئاو بپه‌ڕێنیته‌وه‌..
ئینجا كوا گه‌وره‌و گچكایه‌تی؟ له‌راستیدا ئه‌مه‌شیان ره‌واجی نه‌ماوه‌..

ئینجا هه‌روابێته‌وه‌: كوا باوك‌و ئه‌ولادایه‌تی..؟ كوا برا گه‌ورایه‌تی..؟ كوا سیله‌ی ره‌حم..؟ كوا به‌ره‌كه‌ت..؟ كوا زه‌میر‌و ویژدان..؟ كوا شه‌رم‌و شكۆیی‌و حه‌یای ئافره‌تان (كه‌ له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ پێیمان ده‌نازی)..هتد.؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ (له‌لای زۆرێك له‌ خه‌ڵكی) باریان كردووه‌..به‌داخه‌وه‌!

پێم بڵێن توخوا: جیاوازیمان چیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وڕوپا..؟ ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێ ئێمه‌ به‌ناو موسڵمانین (له‌ ناسنامه‌ی باری كه‌سیمان نوسراوه‌: مسلم).. ده‌نا له‌ ئاكاره‌كان‌و ره‌فتاره‌كانمان شوێن كه‌وته‌ی ئه‌وانین..!

زۆرێك له‌ ئافره‌تانمان حه‌زیان له‌: گه‌شت‌و سه‌یرانه‌.. له‌ مۆده‌و خۆ به‌ده‌رخستنه‌..هه‌روه‌ها(بێته‌وه‌) بونه‌ته‌ به‌ردیلی ته‌له‌فزیۆن‌و ئینته‌رنێت‌و..به‌ر دیلی دراماو گۆرانی‌و ته‌له‌فۆن‌و...هتد. خوویان به‌: بازاڕكردن‌و+ كۆڵان‌و+ سه‌ر عاره‌بانه‌و+ توێته‌كانه‌وه‌.. گرتووه‌.. هیوایه‌تیان شت كڕینه‌.. وه‌ زۆرێك له‌خه‌ڵكی خوویان به‌ قه‌رزو قسته‌وه‌ گرتووه‌..

ئینجا نابه‌رپرسیاره‌تی راگه‌یاندنه‌كان‌و ڤایرۆسی به‌رنامه‌و گۆرانی‌و فلیمی ئێكسپایه‌رو بێ سه‌روبه‌ر..هتد. كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی چنیوه‌..!

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش خه‌ڵكی مامۆستای ئاینی یان ده‌وێ تاوه‌كو ئیشیان پێیه‌تی (بۆ: ئیشی خێرو بۆ سه‌ر قه‌بران..) باقـــــی: مه‌لایه‌ بۆ خۆی مه‌لایه‌..

موحاڕه‌به‌ی دینمان ده‌كرێت به‌ رۆژو به‌ شه‌و.. كوانێ‌ چی ده‌مان هه‌ژێنێ‌ بۆ دینی خوا..؟ كه‌وابی ئه‌ی كوا باوه‌ڕ؟، بۆ دونیاو (مافیها) زۆۆۆۆۆر توڕه‌بووینه‌‌و ده‌بین.. بۆنمونه‌ بۆ: ئاو+ كاره‌با+ زه‌وی+ دامه‌زراندن..هتد. به‌ڵام بۆ دینی خوا وانین..

شه‌قامه‌كان پڕ كران له‌ وێنه‌ی بێ ئابڕو.. ئینجا ئێمه‌ی موسڵمان (به‌ حاجی‌و سه‌ییدو شێخ‌و مه‌لاشه‌وه‌): به‌لایاندا تێ ده‌په‌ڕین (وه‌كو كورده‌واری خۆشمان گوته‌نی: به‌لایانه‌وه‌ نه‌ بایدێ‌‌و نه‌ باران) ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێ (ئه‌ویش ئه‌گه‌ر به‌حاڵ تروسكایی ئیمان هه‌بێت‌و بمان هه‌ژێنێت ئه‌وكاته‌) تفێكی ئاراسته‌ بكه‌ین..

نه‌خۆشی زۆر بووه‌.. (هه‌ندێك له‌) دكتۆره‌ به‌رێزه‌كانیش به‌چاوی بازرگان ته‌ماشای نه‌خۆش ده‌كه‌ن..!

لێره‌دا داوا له‌ میلله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌م: به‌چاوی په‌ندو عیبره‌ته‌وه‌ سه‌یری ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ بكه‌ن..خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((وَضَرَبَ اللّهُ مَثَلاً قَرْيَةً كَانَتْ آمِنَةً مُّطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَداً مِّن كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ اللّهِ فَأَذَاقَهَا اللّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ بِمَا كَانُواْ يَصْنَعُونَ)) النحل112، واته‌: خوا نمونه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ به‌ (دانیشتوانی) شارێك كه‌ ژیانیان به‌ هێمنی‌و ئاسووده‌یی ده‌برده‌ سه‌ر له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ رزق‌و رۆزی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هات (به‌ڵام له‌ جیاتی سوپاسگوزاری) ناشوكرو قه‌در نه‌زانی نازو نیعمه‌ته‌كانی خوا بوون! ئینجا خوای گه‌وره‌ پۆشاكی برسێتی‌و ترسی كرده‌ كاڵای باڵایان‌و تاڵاوی نه‌داری‌و ترسی پێ چه‌شتن له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ئیش‌و كاره‌ (ناپوخت‌و ناڕێكانه‌دا) كه‌ جاران كردبوویانه‌ پیشه‌ی خۆیان! (خوا بمانپارێزی‌و ره‌حممان پێ باكات‌و به‌ گوناه‌و غروری خه‌ڵكانێك له‌گه‌ڵمان نه‌كات)،

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وادیاره‌ ئێمه‌ په‌ندمان وه‌رنه‌گرت له‌ رابردوو، واش دیاره‌ قه‌دری ئه‌و هه‌موو نازونیعمه‌ته‌ خواییه‌ی له‌به‌ر ده‌ستانمانه‌ (وه‌ك پێویست) نازانین! كوردستانی پاك‌و خاوێنمان پڕ بوو له‌ پیسی! له‌ فه‌سادی! له‌ كرداری قێزه‌وه‌نی فاحیشه‌! له‌ غروری! له‌ ریبا! له‌ خیانه‌ت! له‌ مه‌شروباتی حه‌ڕام! له‌ تریاك‌و موخه‌دده‌رات! له‌ كوشتن‌و گرتنی به‌ ناحه‌ق...هتد! (إلا ما رحم ربی).. چاوه‌كانیش بونه‌ته‌ باز..!

هه‌موو ئه‌وانه‌ش هۆكاری تێری‌و خورتی‌و جه‌له‌و نه‌كردنی نه‌فسی بۆ گه‌نمانه‌و هه‌روه‌ها چاولێكه‌ری غه‌یره‌ دینانه‌..!
له‌ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)دا هاتووه‌: (جاهدوا أنفسكم بالجوع والعطش فإن الأجر في ذلك كأجر المجاهد في سبيل الله) واته‌: خۆتان له‌سه‌ر برسێتی‌و تێنوێتی رابێنن چونكه‌ پاداشتی برسێتی‌و تێنوێتی (له‌ پێناو خوادا) وه‌كو پاداشتی تێكۆشه‌ره‌ له‌ پێناو خوادا،

له‌خه‌به‌ر دا هاتووه‌: (أن النبی صلی الله علیه‌ وسلم كان یجوع من غیر عوز) واته‌: پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێ خۆی برسی ده‌كرد به‌بێ ئه‌وه‌یش كه‌ پێویستی پێ بێ،

ئێستا سه‌یاره‌ی هه‌یه‌پێ ی بڵێ ی: (إن شا‌ء الله) خوا سه‌یاره‌یه‌كی باشترت پێ ببه‌خشی.. خه‌نی ده‌بی.. ناڵێ: الحمدلله له‌سه‌رو پێم زیاده‌..،

دایكه‌ عائیشه‌ خوا لێ ی رازی بێت بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ر بوو صلی الله علیه‌ وسلم ده‌یفه‌رموو: (أديموا قرع باب الجنة يفتح لكم) واته‌: به‌رده‌وام له‌ ده‌رگای به‌هه‌شت بده‌ن بۆتان ده‌كرێنه‌وه‌، منیش پێم گوت: (فقلت: كيف نديم قرع باب الجنة) واته‌: ئه‌مه‌ چۆنه‌و چۆن به‌رده‌وام له‌ ده‌رگای به‌هه‌شت بده‌ین؟ له‌ وه‌ڵامم دا فه‌رمووی: (بالجوع والظمأ) به‌ خۆ برسی كردن‌و تێنوێتی،

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((..وكُلُواْ وَاشْرَبُواْ وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ )) الاعراف: 31، واته‌: بخۆن‌و بخۆنه‌وه‌ (له‌ نازو نیعمه‌ته‌كان) به‌ڵام زیاده‌ ڕۆیی مه‌كه‌ن چونكه‌ به‌ڕاستی خوا له‌ سنوور ده‌رچووان‌و زیاده‌ ڕه‌وانی خۆش ناوێت! ئینجا: ((من السرف أن تأكل كل ما اشتهیت) له‌ پێناسه‌یه‌كی تری (ئیسڕاف) ئه‌وه‌یه‌ كه‌: هه‌رچی ئاره‌زووی بكه‌یت دابینی بكه‌یت‌و بیخۆیت..
له‌كۆتاییدا: داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ له‌ (سوپاسگوزاران)مان هه‌ژماربكات..(أللهم امین..والحمدلله رب العالمین).