یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/02/2012 : 13:51:02
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیجابیات‌و سلبیاتی ئاهه‌نگه‌كانی مه‌ولود
من ناچمه‌ ناو بازنه‌ی دروستی و نادروستی و فه‌تواوه‌...هتد. به‌ڵكو چه‌ند ئیجابیاتێك‌و سلبیاتێكی (ئاهه‌نگه‌كانی مه‌ولود) ده‌خه‌مه‌ به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ری به‌رێز:
بۆ نمونه‌ ده‌گوترێت: مه‌ولود بیدعه‌یه‌كی حه‌سه‌نه‌یه‌.. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیشدا: چه‌ندین سونه‌تی حه‌سه‌نی تێدا فه‌رامۆش ده‌كرێن..

بۆ نمونه‌ ئیجابیاته‌كانی بریتینه‌ له‌:
1- ده‌ربڕینی مه‌حبه‌ت بۆ (خوا)و هه‌روه‌ها بۆ (پێغه‌مبه‌ر)ه‌كه‌ی(صلی الله علیه‌ وسلم).
2- شوكرانه‌ ده‌ربڕین به‌شێوازی جۆراو جۆر بۆ (خوا) له‌ موقابلی ئه‌و نیعمه‌ته‌ گه‌وره‌ی كه‌ به‌ئێمه‌ی داوه‌.. نیعمه‌تی: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)‌و قورئان ی پیرۆزو دینی ئیسلامی پیرۆزو هه‌روه‌ها ئومه‌تایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئاخر زه‌مان(صلی الله علیه‌ وسلم).
3- خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌ هاتنه‌ دونیای ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(صلی الله علیه‌ وسلم).
5- یارمه‌تی دانی هه‌ژاران..به‌ جۆره‌ها شێواز.
6- خۆشكردنی دڵی نازداران‌و هه‌ژاران.
7- به‌شداری له‌ خێری جه‌ماعی.
8- ته‌عاروفی ئیمانی و برایانه‌.
9- گوێ بیستبوون له‌ قورئان‌و وتاری ئاینی.
10- به‌شداری بوونه‌ له‌ مه‌جلیسی زیكرو زۆر سه‌ڵاوات لێدان‌و گوێبیستی سرودو مه‌دائیح‌و.. هتد.
11- شاره‌زابوونی زیاتر له‌ سوننه‌ت‌و سیره‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)و یارانی (خوای تعالی لێ یان رازی بێ‌).
12- هه‌روه‌ها به‌ده‌مه‌وچوونی زۆرێك له‌كاری خه‌یری...،
ئینجا وێڕای دوعای خێرمان‌و.. هه‌روه‌ها خواستنی كاتێكی خۆش له‌ خوای میهره‌بان بۆ هه‌مووان.. به‌ڵام بێگومان ئه‌م یادانه‌ سلبیاتیشی هه‌یه‌.. بۆ نمونه‌:
1- جیاوازی پێكردن له‌ نێوان چینی ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار.. مه‌سئول‌و هاوڵاتی..!
2- جیاوازی پێكردنی منداڵ‌و گه‌وره‌.. له‌ خزمه‌تكردن‌و شیرینی پێدان‌و هه‌روه‌ها به‌ده‌ره‌و نانی منداڵان..!
3- فه‌رامۆشكردن‌و له‌بیرچوونی هه‌ندێك كه‌س له‌به‌ر قه‌ڵه‌باڵغی‌و بێ سه‌روبه‌ری‌و سه‌رپه‌رشتی.. كه‌ شیرینی پێیان نادرێت..!
4- (جاری وایه‌) تێكه‌ڵاوی نامه‌حڕه‌م ڕووده‌دات..!
5- یاخود (زۆر جاریش وایه‌) كه‌ ئافره‌تان‌و عائیله‌ له‌و مه‌ولودیانه‌ بێ به‌ش ده‌كرێن.
6- زیاده‌ ڕۆیی كردن له‌ مه‌دح‌و به‌سه‌ر داهه‌ڵگوتن..!
7- زیاده‌ مه‌سره‌فی كردن..! كه‌ ده‌شكرێت به‌شێوازی تر سوود له‌و جۆره‌ خێرانه‌ وه‌ربگیرێت.
8- ئیستیغلال كردنی ئه‌م جۆره‌ مه‌ولودیانه‌‌و قۆرخكردنیان له‌لایان كه‌سانێك كه‌ به‌ناوی قورئانخوێندن‌و مه‌ولود خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند ساتێكی كه‌م پاره‌ی زۆرو خه‌یاڵی وه‌رده‌گرن..!
9- مه‌دح كردن‌و ده‌ستخۆشی له‌و كه‌سه‌ی كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ مه‌ولودی خوێندنه‌وه‌.. ئینجا ئه‌گه‌ر مه‌دحه‌كه‌شی لێ نه‌یه‌ت‌و.. یانیش رونتر بڵێم: كه‌سێكی باشیش نه‌بێت..!
10- ئینجا هه‌روابێته‌وه‌: پیس كردنی مزگه‌وت‌و شوێنه‌ بۆنه‌ ئاینیه‌كان..!
11- ئینجا گێڕانه‌وه‌ی شتی خوڕافیات‌و بێ سه‌روبه‌ر..!
12- مۆدێلی به‌ حیزبی كردنی مه‌ولودیی..! ئه‌و حیزب له‌ ڕقی ئه‌و حیزب‌و ئه‌و گروپ ده‌یكات‌و، ئه‌وی تر له‌ ڕقی ئه‌وی ترو.. هتد!
13- ته‌فڕه‌قه‌ كه‌وتنه‌ ناو موسڵمانان..!
14- به‌سه‌رداهه‌ڵگوتنی شێخ‌و كه‌سانی تر له‌ جیاتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)!
15- چاولێكه‌ریی..!
16- به‌رزكردنی ده‌نگی سه‌ماعه‌و به‌كارهێنانی بڵندگۆی مزگه‌وت زیاد له‌حه‌د..!
17- ده‌ردی كوشنده‌ی ریایی.. وه‌هه‌روه‌ها عه‌ڕزی عه‌زه‌ڵات‌و (حب الظهور) نه‌خۆشی خۆ به‌ده‌رخستن‌و به‌سه‌ری داهه‌ڵشاخان..!
18- بێئاگایی‌و یان ئیهمالی كردن ده‌رحه‌ق به‌ لافیته‌و پۆسته‌رات‌و كاغه‌ز.. له‌وه‌ی كه‌ دوای ته‌واوبون (له‌هه‌ندێك شوێن) وه‌ك پێویست به‌ڕێزه‌وه‌ هه‌ڵناگیرێن‌و له‌م گۆڕ‌و شوێنی ناشیاو ده‌كه‌ون‌و.. كه‌ زۆرینه‌یان ناوی پیرۆزو ئایه‌تی قورئانیی تێدایه‌..!
تێبینی/
1- من ئومێده‌خوازم كه‌: شیرینی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) ببه‌خشینه‌وه‌و، نۆشی بكه‌ین‌و، كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین‌و، له‌ ژیانی رۆژانه‌ماندا ره‌نگ بداته‌وه‌و.. جیهان به‌ ئه‌خلاق‌و ره‌وشت به‌رزیمان سه‌رسام بكه‌ین.
2- هه‌روه‌ك ئومێده‌خوازم كه‌ موسڵمانان ته‌باو ڕه‌با بن‌و یه‌كتری به‌ گومڕاو لاڕێ‌ پێناسه‌ نه‌كه‌ین‌و رێز له‌ هه‌ست‌و نه‌ست‌و شعوری یه‌كتری بگرین.