یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   نێجيريا: دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى، به‌شدارى كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا یاسین كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: زانايانى كورد به‌ درێژايى مێژوو خزمه‌تێكى جوان و ڕه‌سه‌نيان پێشكه‌شكردووه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سلێمانى: پانێڵى (بەکارهێنانی ئاین لەململانێ سیاسیەکان) به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   مامۆستا مه‌لا صالحی جۆله‌مێرگی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   هه‌ولێر: سيمينارێك به‌ ناونيشانى (به‌كارهێنانى ئاين له‌ ململانێ سياسيه‌كان- هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ر) به‌ڕێوه‌ده‌چێت    *****    *****   هه‌ولێر: ماموستا مه‌لا عبدالكريم يه‌عقوبي كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستايێكى ئايينى به‌ كاره‌ساتێكى دڵته‌زێن كۆچى دواييكرد    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به‌ ره‌وشی عه‌فرین    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: دروستکردن و چاككردنه‌وه‌ى مزگەوت و قوتابخانە و نەخۆشخانە و رێگاوبان؛ خێر و چاکەى به‌رده‌وامن و پاداشتيان لاى خوا گەورە وەک یەکە    *****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/01/2014 : 14:40:28
قه‌باره‌ی فۆنت
كورده‌واری‌و كلتوری مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر

Malaaras.rwanduzi@gmail.com

یاده‌وه‌ری له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بووه‌ له‌ بنیاتنانی كلتوورێكی فره‌ ڕه‌هه‌ند له‌ شارستانییه‌تی كورده‌وارییدا، كه‌ ئه‌ویش كلتوری مه‌ولوده‌، چونكه‌ به‌ده‌ر له‌ تێڕوانین بۆ ڕه‌هه‌نده‌ ئایینییه‌كه‌ی، له‌سه‌ر ئاسته‌ ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری‌و فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌شدا، پێگه‌یه‌كی به‌هێزی دروستكردووه‌.

بایه‌خی یاده‌وه‌ری مه‌ولود له‌وه‌دا ڕۆشنتر ده‌بینرێت، كه‌ شوێنگه‌ی له‌ گرنگترین لایه‌نه‌كانی ژیانی كورددا هه‌یه‌، ئه‌وه‌تا بووه‌ته‌ به‌شێكی دیار له‌ دیرۆكی دێرینی كورد، كه‌ له‌ دووتووێی لاپه‌ڕه‌ ڕۆشنه‌كانییدا، گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌، له‌ بۆته‌ی جوانترین گوزارشتدا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت.

گرنگی یادكردنه‌وه‌ی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ناو كورده‌وارییدا، له‌ وابه‌ستبوونیدایه‌ به‌ به‌ردیده‌گرتنی پره‌نسیپه‌ كلتورییه‌كان، ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌كه‌شی له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، كه‌ وه‌كو كلتورێكی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی (ئایینی‌و فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری) له‌ هزری تاكی كورددا جێگیر بووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت، هه‌رده‌م به‌ زیندوویی ڕایبگرین، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئاشنای لایه‌نه‌ جوانه‌كانی بن‌و هانبدرێن هه‌ڵوه‌سته‌ له‌ ئاست وانه‌ گرنگه‌كانی بكه‌ن.

مایه‌ی شانازییه‌، كاتێك بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ریكرا بۆ داهێنانی ئاهه‌نگگێڕان "به‌ خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولودنامه‌"، ته‌نانه‌ت شاعیره‌ ناوداره‌كانیشمان به‌ تێكستی جوان‌و، هونه‌رمه‌نده‌ ڕه‌سه‌نه‌كانیشمان به‌ چڕینی ئاوازی خۆشخوێن، یاده‌وه‌رییه‌كه‌یان ئاوێزانی به‌رهه‌می جۆراوجۆری ناوازه‌ كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ هه‌ستێكی تایبه‌تمان پێده‌به‌خشێت و هانده‌رێكی به‌هێزیشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی، وردتر بیر له‌ فه‌همكردنی مانا پڕ مه‌وداكانی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ وه‌رچه‌رخێنه‌ره‌ بكه‌ینه‌وه‌.

پێویستیشه‌ لێره‌دا دووپات له‌و ڕاستییه‌ بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌، ئه‌و باوه‌ڕه‌ به‌هێزه‌ له‌ناو كورده‌وارییدا چه‌سپیووه‌، كه‌ له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، ڕووناككه‌ره‌وه‌ی ژیانی تێكڕای مرۆڤایه‌تی بووه‌‌و له‌ پێناو شكۆمه‌ندبوونیان تێكۆشاوه‌، ئه‌وه‌ش هانده‌رێكی گه‌وره‌ بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی، كه‌ تاك به‌ تاكی كورده‌واری، یه‌كڕیز له‌ پشت په‌یامه‌كه‌ی بوه‌ستن‌و تامه‌زرۆ بن بۆ زیندووڕاگرتنی یاده‌وه‌ری مه‌ولود، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی، كه‌ به‌مدواییانه‌، هه‌ندێك كه‌س و ته‌یاری داخراو، له‌و ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌ په‌سندیده‌یه‌ی باب و باپیرانیان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌‌و دژ به‌و هه‌ڵوێستبه‌رزییه‌ی كورده‌واری وه‌ستانه‌وه‌!!.