یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****   بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****    ڕانيه‌: مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد    *****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/09/2011 : 12:26:14
قه‌باره‌ی فۆنت
قوتابخانه‌ و خوێندن، زیاتر له‌ پرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی
په‌نا به‌ پاڵپشتی په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌ و ، له‌ سایه‌ی سه‌قامگیریی و به‌رقه‌راری باری ئاسایش و ، ده‌سته‌به‌ری پێداویستییه‌ بنچینه‌ییه‌كانی پرۆسه‌ی فێكردن و په‌روه‌رده‌ ، ساڵان ئاسا ده‌رگای قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ڕووی قوتابیان واڵا ده‌كرێت و زه‌نگی ده‌سپێكی وه‌رزێكی نوێی خوێندن لێده‌درێت كه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك وایه‌ بۆ ده‌سپَك یان درێژه‌دان به‌ قۆناغه‌كانی خوێندن ، لێره‌دا به‌ گرنگی ده‌بینم كه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌ سه‌ر خاڵێكی زۆر گرنگ بكه‌ین كه‌ ئه‌ویش ئاشنابوونی پۆلێكی دیكه‌یه‌ له‌ منداڵه‌ چاوگه‌شه‌كانی كوردستان به‌ پرۆسه‌ و كاروانی خوێندن و ، هه‌ستده‌كه‌ین سه‌ره‌تایه‌كه‌ تۆزێك ئه‌سته‌م و ئاڵۆز ده‌بێت به‌ لایانه‌وه‌ وه‌ك چۆن ئێمه‌ش به‌و ووێستگه‌یه‌ تێپه‌ڕیووین و هه‌مان حاڵه‌تمان به‌ سه‌ردا هاتووه‌ چونكه‌ هیچ ئه‌زموون و پێشینه‌یه‌كییان له‌ سه‌ر ئه‌و جیهانه‌ نوێیه‌ نییه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ منداڵان یاخیبوون ده‌یانگرێ و له‌ چوونه‌ قوتابخانه‌ ڕاده‌كه‌ن ، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ دایك و باوك ڕیخۆشكه‌ربن بۆ ناردنی منداڵه‌كانییان بۆ باخچه‌ی ساوایان بۆ سووككردن و ئاسانكردنی قۆناغه‌كانی قوتابخانه‌ بۆیان و هانده‌ریان بن و به‌ مامه‌ڵه‌ و ئامۆژگاری هێمنانه‌ مێشكی منداڵه‌كانییان گۆش بكه‌ن و به‌ ده‌روون و ووره‌یه‌كی پته‌وه‌وه‌ بیانخه‌نه‌ به‌ر خوێندن چونكه‌ جگه‌ له‌مه‌ هه‌ر فشار و ڕێگاچاره‌یه‌كی توندی دیكه‌ی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ و لێدان و هتد یه‌كسانه‌ به‌ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئاسۆیه‌كی تاریك و ته‌مومژاویی بۆ ڕۆڵه‌كانییان و ئۆباڵی دواكه‌وتوویی و دۆڕاندنی ئه‌و گره‌وه‌ چاره‌نووسساز و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ له‌ ئایینده‌ی ئه‌وان له‌ ئه‌ستۆی دایك و باوكه‌كه‌ دایه‌ .

ئاست و لێهاتووی منداڵ له‌ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه‌ ئاوێنه‌ و پێودانگه‌ بۆ باره‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ی چونكه‌ زۆر كێشه‌ی ته‌ندروستی و ده‌روونی منداڵ هه‌یه‌ كه‌ دایك و باوك نایانزانن تاوه‌كو ده‌نێردرێنه‌ قوتابخانه‌ كه‌ له‌وێدا ده‌رده‌كه‌ون و ئاشكرا ده‌بن له‌ نموونه‌ی كێشه‌كانی بیستن و بینین و قسه‌كردن و تێگه‌یشتن و هتد كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌م كێشانه‌ له‌ كاتی دواكه‌وتنی منداڵ و خراپی ئاسته‌ زانستییه‌كه‌ی به‌ دیار ده‌كه‌ون و ده‌بێته‌ ئاماژه‌یه‌كی به‌هێز بۆ پێویستی منداڵه‌كه‌ به‌ پشكنینی پزیشكی و پێشكه‌شكردنی چاودێری وورد له‌ كاتێكی زووی ته‌مه‌ندا .

بۆیه‌ خۆی له‌ خۆیدا مانا و ده‌لاله‌تی قوتابخانه‌ كورت نابێته‌وه‌ به‌ ته‌نها له‌ سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن به‌ڵكه‌ ڕه‌هه‌نده‌كانی درێژ ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌زموونگه‌لێكی پێویست و بنچینه‌یی له‌ ژیانی قوتابیاندا و ، له‌وێدا و له‌ سه‌رتا و ته‌مه‌نێكی زوودا دایك و باوك و خێزان به‌ كێشه‌ و گرفته‌ ده‌روونی و ته‌ندرووستی و كۆمه‌ڵایه‌تیییه‌كانی منداڵه‌كانییان ڕاده‌گه‌نه‌وه‌ و ، له‌ داهاتووی تاریك ڕزگاریان ده‌كه‌ن .

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر پێش چوونه‌ قوتابخانه‌ كێشه‌كانی منداڵ هه‌ست پێنه‌ده‌كرا ئه‌وا دوای چوونه‌ قوتابخانه‌ و تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌ك له‌ پرۆسه‌ی خوێندن ئه‌و گرفتانه‌ ئاشكرا ده‌بن و ، لێره‌شدا ڕۆڵی مامۆستایان ده‌رده‌كه‌وێت له‌ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌ گه‌ڵ دایك و باوكاندا و زۆر گرنگه‌ مامۆستاكان جگه‌ له‌ ئه‌ركی مامۆستایه‌تی وه‌كو چاودێر و پزیشك و ده‌روونناس و توێژه‌ر بن بۆ قوتابییه‌ تازه‌كان و هه‌موو جۆره‌ به‌ربه‌ستێكییان له‌ به‌رده‌مدا لاببه‌ن و ژینگه‌ و كه‌شوهه‌وای قوتابخانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌ها بڕه‌خسێنن كه‌ وه‌ك فاكته‌رێكی گه‌وره‌ بێت له‌ چاره‌سه‌ركردن و ئاماده‌كرنییان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌ ناخۆشه‌كان به‌ سه‌ریانه‌وه‌ .

بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و ڕاستییانه‌وه‌ بایه‌خێكی تایبه‌ت به‌ قوتابیه‌ تازه‌كان بدرێت و حسابێكی جیاوازیان بۆ بكرێت و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و ڕه‌وڕه‌وه‌ گرنگه‌ی ژیانییان به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی گه‌وره‌وه‌ ڕابهێنرێن و له‌ پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنیاندا تۆوی ژیریی له‌ كه‌سایه‌تییه‌كه‌یان بچێندرێت .