یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد    *****    *****   حوكمی به‌رۆژوبوون له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان    *****    *****   چه‌ند حوكمێكی نوێژی ته‌ڕاویح    *****    *****   حوكمی بابه‌تی ئیحتیاتكردن له‌ ئیمساك و رۆژووشكاندن    *****    *****   حوكمی به‌ رۆژووبوونی ئافره‌تی دووگیان یا شیرده‌ر    *****    *****   حوكمی گرانكردنی نرخی خۆراك و كه‌ل و په‌له‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز    *****    *****   لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستان؛ بڕی زه‌كاتی پاره‌و سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ى ڕه‌مه‌زانى ئه‌م سال دياريكرد    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ؛ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌    *****    *****   كۆنفڕانسه‌ نێوخۆييه‌كانى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييپێهات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عه‌زیز كۆچی دوایی كرد   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/04/2012 : 11:23:54
قه‌باره‌ی فۆنت
لۆژیكی گه‌وجێتی هیچ سنوورێكی نییه‌!!..
تا ئێستاش پێموابوو گه‌وجێتی سنوورێكی هه‌یه‌ ، ته‌نانه‌ت سنوورێكیشم بۆ شێتی داده‌نا ، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه‌ی خوێندمه‌وه‌ ، هه‌موو پێوه‌ره‌كانی گه‌وجێتی و شێتێتی لای من تێكشكاند و گه‌یشتمه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لۆژیكی گه‌وجێتی ده‌لاله‌ته‌ له‌وپه‌ڕی بێسنووری !!!، هه‌واڵه‌كه‌ش ئه‌مه‌ بوو : پیاوێك له‌ ( دوبه‌ی ) بڕیاریدا هه‌ڵسێت به‌ دابینكردنی ئامێرێكی ( ئایباد 3 ) له‌ كۆمپانیای ( ئه‌پڵ ) ی ئه‌مریكی به‌ نرخێكی ئێجگار خه‌یاڵی كه‌ ( 300000 ) سێسه‌د هه‌زار دۆلاره‌ !!!، ئه‌و ئامێره‌ی كه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌ نیازه‌ به‌مزووانه‌ به‌ نرخی ( 600 ) شه‌ش سه‌د دۆلار بیخاته‌ بازاڕه‌وه‌ ، ئه‌و براده‌ره‌ ئیماڕاتییه‌ كه‌وتۆته‌ گێژاوی ئه‌و گه‌مژه‌ییه‌وه‌ ته‌نها له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی ببێته‌ یه‌كه‌م كه‌س له‌ ئیمارات ئه‌و ئامێره‌ی ده‌ستبكه‌وێت!!! .

ئه‌و پیاوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ : نازانێت شێوه‌ و مواسه‌فاتی ئامێره‌ مۆدێل تازه‌كه‌ چۆن ده‌بێت به‌ڵام ده‌بێت یه‌كه‌م كه‌س بێت ده‌ستیبكه‌وێت و باكی به‌وه‌ نییه‌ به‌ چ نرخێك له‌ سه‌ری ده‌وه‌ستێت به‌س ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت بیسه‌لمێنێت ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ بۆته‌ خاوه‌نی ئه‌و ئامێره‌!!!، واته‌ ئه‌و ئامێره‌ ( 500 ) جار گرانتر له‌ نرخه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی له‌ سه‌ری ده‌كه‌وێت و ، ئه‌و جیاوازییه‌ زه‌به‌لاحه‌ش له‌ بڕی پاره‌كه‌دا به‌ لای ئه‌وه‌وه‌ هیچ گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه‌!!!.

هه‌میشه‌ مرۆڤ ده‌بێت بێلایه‌ن بێت له‌ هه‌مبه‌ر ئازادییه‌ كه‌سییه‌كان تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ ئازاری ئه‌وانی دیكه‌ نادات و له‌ سنووره‌كه‌ی خۆی تێناپه‌ڕێت ، لێ ئه‌و ڕووداوه‌ وایلێكردم بێلایه‌ن نه‌بم و له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ بێده‌نگ نه‌بم چونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ شتێكی كردووه‌ له‌وپه‌ڕی ووروژاندنه‌وه‌یه‌ كه‌ پێش به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ها ئایینیه‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌ .

تۆ بڵێی ئه‌و پیاوه‌ چۆن دڵ و ویژدانی گوێڕایه‌ڵی بووبن له‌و كاره‌یدا ؟!!! ، له‌ كاتێكدا ملیۆنان برسی و ده‌ربه‌ده‌ر و نه‌خۆش له‌ هه‌ردوو جیهانی عه‌ڕه‌بی و ئیسلامی هه‌ن ته‌نانه‌ت له‌ ته‌واوی جیهانیش !!!، به‌ڕێزان ده‌زانن خه‌ڵكانێك هه‌ن له‌و جیهانه‌دا به‌هۆی برسیه‌تی و نه‌بوونی ده‌رمان و پۆشاكه‌وه‌ ده‌مرن ؟!!! ، ئایا وێنه‌ی ئه‌و منداڵه‌ سۆماڵیانه‌تان بینیووه‌ كه‌ برسێتی ئێسكی جه‌سته‌ی ده‌رخستوون ؟!!! ، ئایا ده‌زانن به‌ هه‌زاران كوڕ و كچی گه‌نج به‌هۆی نه‌بوونییه‌وه‌ ناتوانن هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن ؟!!! ، ئایا ده‌زانن هه‌زاران كه‌س به‌ هۆكاری جیاوازه‌وه‌ قه‌رزدارن و بارگرانایی قه‌رز ماندوو و بێتاقه‌تی كردوون ؟!!! ، ده‌یان ( ئایا ده‌زانن ) ی دیكه‌ كه‌ ده‌رفه‌ت نییه‌ ئاماژه‌یان بۆ بكه‌ین .

ئه‌و پیاوه‌ به‌ ته‌نها به‌ ( 1000 ) هه‌زار دۆلار له‌و ( 300000 ) سێسه‌د هه‌زار دۆلاره‌ی به‌و ئامێری ( ئایباد 3 ) ی داوه‌ ، ده‌یتوانی قه‌یرانی خێزانێك به‌ ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر بكات و له‌ ده‌ربه‌ده‌ری و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و لێكترازان ڕزگاریان بكات ، به‌ڵام چ ده‌كه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ مه‌نتیقی گه‌مژه‌ییه‌ كه‌ سنووره‌كان ناناسێت و له‌ سه‌روو هه‌موو ئیعتیبارێكی مرۆیی و ویژدانییه‌وه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ و ، ئیدی ئه‌سته‌مه‌ بتوانین له‌ ڕاده‌ی ناهه‌وسه‌نگی ئه‌و هاوكێشه‌ ترسناكه‌وه‌ بدوێین كه‌ حوكمی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌كات !!! ، جێ خۆیه‌تی له‌وه‌ش بپرسین تۆ بڵێی له‌ هه‌رێمه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆشمان كه‌سانێك هه‌بن به‌و ئه‌قڵیه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و موماره‌سه‌ی ئه‌و مه‌نتیقه‌ نامه‌نیقییه‌ بكه‌ن ؟ ، من وای ده‌بینم و بۆچوونم وایه‌ له‌ كوردستانیش كه‌سانێك هه‌ن به‌و لۆژیكه‌ نالۆژیكییه‌وه‌ ده‌یگوزه‌رێنن به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌ندازه‌ و مه‌زه‌نده‌كان!!! .

ئه‌مه‌ش لینكی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یه‌ : http://www.panarabiaenquirer.com/wordpress/?p=715