یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****   بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****    ڕانيه‌: مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد    *****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/11/2011 : 06:22:10
قه‌باره‌ی فۆنت
سوننه‌ت و ڕه‌وشته‌كانی جه‌ژن
Malaaras.rwanduzi@gmail.com
جه‌ژن ده‌رفه‌تێكی لێوانلێوه‌ له‌ مه‌زنێتی بۆ ته‌رجه‌مه‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌فتار و ڕه‌وشته‌ به‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) و ، ڕه‌خساندنه‌وه‌ی بواری زه‌مینه‌سازییه‌كی له‌باره‌ بۆ قۆستنه‌وه‌ی پاداشت و به‌خششی خودایی و ، به‌ كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی ئاسان ده‌توانین نه‌خشه‌ی پانتایی خۆشبه‌ختییه‌كی گه‌وره‌ به‌ ده‌ستی خۆمان و بۆ ئاینده‌یه‌كی ئاسۆڕوونی خۆمان بكێشین ، وه‌ك : چوون بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن ، به‌سه‌ركردنه‌وه‌ و سه‌ردانیكردنی خزم و دۆست و براده‌ران و هاوسێیان ، به‌شینه‌وه‌ی گۆشتی قوربانی به‌ سه‌ر هه‌ژاران و نه‌داران و ، ده‌ستگیرۆیی كردنی كه‌مده‌رامه‌تان هتد ، تۆ بڵێی له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كردارانه‌دا مرۆڤ هه‌ست به‌ ماندووبوون بكات ؟ ، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ " نا " چونكه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌مانه‌دا قوڕسایی و بێتاقه‌تی نییه‌ به‌ڵكه‌ به‌ ساده‌یی و ئاسانییه‌كی زۆر جێبه‌جێ ده‌كرێن .
له‌ ئێستاشدا كه‌ چه‌ند یه‌ك دوو ڕۆژمان ماوه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌ جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ، جێی خۆیه‌تی و پێویستییه‌كی بابه‌تییه‌ بپرسین و بزانین چۆن به‌ پیر ئه‌و موناسه‌به‌ مه‌زنه‌وه‌ ده‌چین و ، چین و كامانه‌ن ئه‌و سوننه‌ت و ڕه‌وشتانه‌ی كه‌ خێر و فه‌زڵی په‌یڕه‌وكردنییان چه‌سپاوه‌ و ؟ ئه‌گه‌ر به‌ كورتیش بێت ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرنگترینه‌كانییان بكه‌ین .
له‌ ڕاستییدا هه‌ندێك سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) هه‌ن كه‌ خێر و چاكه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ موسڵمانان پابه‌ندبوونی خۆیانییان به‌ موماره‌سه‌كردنییان دووپات بكه‌نه‌وه‌ ، له‌وانه‌ :
• خۆشووشتن پێش چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵ بۆ نوێژی جه‌ژن : پێشه‌وای مه‌زن ( نه‌وه‌وی ) ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خودای له‌ سه‌ربێت باسی له‌ ڕێككه‌وتنی زانایانی ئیسلامی كردووه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خۆشووشتن بۆ نوێژی جه‌ژن خێر و چاكه‌یه‌كی مه‌زنه‌ و پاداشتی گه‌وره‌ی به‌ دواوه‌یه‌ .
• نان خواردن پاش ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژنی قوربان : نان خواردن له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ نوێژی جه‌ژنی قوربان ، له‌ ڕه‌وشته‌كانی جه‌ژنی قوربانه‌ به‌وه‌ی موسڵمان له‌ گۆشتی قوربانییه‌كه‌ی بخوات ئه‌گه‌ر قوربانی كردبوو ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانای قوربانیكردنی نه‌بوو ئه‌وا ئاساییه‌ پێش نوێژی جه‌ژن نان بخوات .
• ته‌كبیر لێدان له‌ ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان : ته‌كبیر لێدان له‌ سوننه‌ته‌ گه‌وره‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌ ( د خ ) و له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ( زیلحیججه‌ ) ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ئاوابوونی خۆر له‌ دوایین ڕۆژه‌كانی جه‌ژنی قوربان ، سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ته‌كبیر لێدان ئه‌و سیغه‌ و شێوازه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ (الله أكبر الله أكبر لا إله إلا الله والله أكبر الله أكبر ولله الحمد ) ، له‌ ڕۆژانی جه‌ژنیشدا ته‌كبیر لێدانه‌كان هه‌ر له‌ كاتی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵ بۆ ئه‌نجامدانی نوێژ ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو پێشنوێژی نوێژی جه‌ژن دێته‌ ژووره‌وه‌ .
• پیرۆزبایی له‌ یه‌كتر كردن به‌ بۆنه‌ی جه‌ژن : پیرۆزبایی له‌ یه‌كتر كردن به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه‌ له‌و ڕه‌وشته‌ باشانه‌یه‌ كه‌ گیانی خۆشه‌ویستی بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌ نێوان خه‌ڵكدا له‌و ماوه‌یه‌دا و هه‌ر ده‌سته‌واژه‌ و ته‌عبیرێكیش ئه‌و واتایه‌ به‌رجه‌سته‌ بكات دروسته‌ .
• بۆنخۆشی و خۆجوانكردن و جوانپۆشی : بۆنخۆشی و خۆجوانكردن و پۆشینی چاكترین جل و به‌رگ له‌ سوننه‌ته‌كانی جه‌ژنه‌ و پێویسته‌ پیاوان و مناڵان جوانترین پۆشاك له‌ به‌ر بكه‌ن له‌ كاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌دا ، به‌ڵام بۆ ئافره‌تان وا باشتره‌ جوانی و بۆنخۆشی خۆیان له‌ ناو ماڵ نه‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و پابه‌ندی بنوێنن به‌ ڕێنمایی و ئامۆژگارییه‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر .
• ڕۆیشتن بۆ نوێژی جه‌ژن له‌ ڕێگایه‌ك و گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ ڕێگایه‌كی دیكه‌ كه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له‌ پێغه‌مبه‌رمانه‌وه‌ هاتووه‌ و ئه‌ویش خۆی ئه‌وه‌ی كردووه‌ و ، ووتراوه‌ حیكمه‌ت لێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوو ڕێگاكه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت شایه‌دی بۆ لێبده‌ن .