چه‌نده پێویستیمان به شۆفێری ته‌كسی ده‌ست به‌ده‌ستنوێژی دڵ پاك‌و چاو پارێز‌و به ویژدان‌و زه‌میر هه‌یه، كه له‌هه‌موو ڕوێكه‌وه كۆمه‌ڵگا لێیان دڵ ئاسوده‌بێت، به‌حه‌ق كاسبی ماڵی خۆی بێت، حه‌وداڵ بێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی لوقمه‌ی حه‌ڵاڵ بۆ خۆی‌و ماڵه‌وه‌ی، قه‌ناعه‌تی هه‌بێت به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره كردویه‌تی به‌به‌شی، له‌سه‌ره‌خۆو هێواش بێت، دوور بێت له هه‌ڵچون، هه‌ركات نه‌فس‌و شه‌یتان ته‌وژمیان بۆ هێنا ئه‌و پشت به‌خوای خۆی ببه‌ستێت، بیری بێت كه ئه‌و به‌دوای كاسبیه‌وه وه‌یه نه‌ك به‌دوای شتی تر!
دوو ئافره‌ت بۆیان باسكردم: له‌پێش نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌ستیان له ته‌كسیه‌ك راگرت، به‌ڵام وه‌ك بڵێی ئه‌و هه‌ر سه‌یریشی نه‌كردن چونكه باڵاپۆش بوون، له‌ولای وانه‌وه چه‌ند ئافره‌تێكی تری سفور له‌سه‌ر شه‌قام وه‌ستابوون، كاكی شۆفێر نه‌ك هه‌ر سه‌یری ئه‌وانی ده‌كرد به‌ڵكو به‌بێ ده‌ست راگرتنی ئه‌وان لێی بۆی هێواشكردنه‌وه‌و چاوی لێبو ده‌ستی لێ راگرن، به‌ڵام شوكر بۆخوا هه‌ر حیسابیشیان بۆ نه‌كردو ده‌م‌و ده‌ست ئه‌وه‌ی چاندی دووریه‌وه، ئینجا له‌ماڵه‌وه‌شیان هه‌ر گه‌ڕێ، چونكی له‌فه‌رموده‌ی به‌هێز هاتووه: (كه‌سێك چاو ببڕێته ناموسی خه‌ڵكی خوای گه‌وره فه‌زعی ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆشی بێت)! وه‌چه‌ندین نمونه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر دورینه‌وه‌ی چاندنی تۆوی خه‌رابه ئه‌گه‌ر به‌نده زو فریای خۆی نه‌كه‌وێت‌و ته‌وبه نه‌كات، زێڕینگر بووه له‌كاتی وه‌رگرتنی قیاسی ده‌ستی ئافره‌ت به چاوی خراپه‌وه سه‌یری كردوه‌و ده‌ستی گرتووه، به‌هه‌مان شێوه ده‌ستی ئافره‌تی گیراوه‌و به‌چاوی خراپه‌وه سه‌یری كراوه، ئیتر ته‌وه‌ری ناموس باسێكی ناسك‌و هه‌ستیاره‌و قه‌رزێكه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌بێت بیداته‌وه ئه‌گه‌ر دوای ماوه‌یه‌كیش بێت! بۆیه له‌كاتی داوای گه‌نجه‌كه له‌پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم كه روخسه‌تی بدات بۆ كاری خه‌راپ؟! هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان (خوا لێیان رازی بێت) به‌ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌و بێ ئه‌ده‌بی نواندنی ئه‌م گه‌نجه له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم پێی توڕه‌بون، به‌ڵام پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم زۆر حه‌كیمانه‌و حه‌لیمانه به‌بێ هه‌ڵچون په‌یامی خۆی گه‌یاند‌و حاڵی كرد‌و قه‌ناعه‌تی پێی هینا كه ئه‌وه كارێكی حه‌ڕام‌و خه‌رابه له روی ئاین‌و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، بۆ نمونه: له‌دوای ئه‌وه‌ی كه داینیشاند له‌لای خۆی پێی فه‌رموو: (ئه‌ی گه‌نج ئایا تۆ رازی ئه‌وه‌ی ده‌یڵێی ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ دایكت ئه‌نجامبدرێت)؟! وتی: نا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، فه‌رموی (رازی له‌گه‌ڵ خوشكت له‌گه‌ڵ پلكت...ئه‌م كاره ئه‌نجامبدرێت)؟! ده‌یوت: نا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم پێی فه‌رموو: (ده‌ی كه‌واته ئه‌وه‌ی تۆ بۆی هاتووی كه بۆت حه‌ڵاڵی بكه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی بده‌یت له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌س، ئه‌وا: یا دایكی خه‌ڵكیه یا خوشكی خه‌ڵكیه یا پلكی خه‌ڵكیه)، ئینجا گه‌نجه‌كه هه‌ستی به‌هه‌ڵه‌ی خۆی كرد‌و زانی كه جگه له‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی كردوه بێ ئه‌ده‌بیشی نواندوه له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌وسلم! بۆیه داوای لێبوردن‌و دوعای خێری كرد له پێغه‌مبه‌ری صلی الله علیه‌وسلم، له‌گه‌ڵ دانانی ده‌ستی شه‌ریفی له‌سه‌ر دڵی‌و سینگی‌و به‌سه‌ر داخوێندنه‌وه‌ی دوعا: ئیتر ئه‌م گه‌نجه خۆی ئه‌ڵێ: دوای ئه‌مه خۆشه‌ویستی ئافره‌تان (له‌روی كاری خه‌رابه‌وه) له‌ناو دڵ‌و سینه‌م نه‌ما فێنكایه‌تی‌و شیرناتی باوه‌ڕ له‌ناو دڵم جێگیر بوو خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوام له‌هه‌موو خه‌ڵك لا خۆشه‌ویستره، من دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌وگه‌نجه خێزانی بوبایه هه‌مان پرسیاری خێزانه‌كه‌شی لێی ده‌كرد،
ده‌ی كه‌واته لێره‌دا به‌ڕاستی پێویسته شۆفێرانی ته‌كسی‌و (دوكاندارو دائیره‌و عیاده‌و نه‌خۆشخانه‌و...هتد.) گرنگی زۆر بده‌ن به‌م لایه‌نه‌وه، ئه‌وان كاسبی‌و خزمه‌تی خۆیان بگه‌یه‌نن ئیتر چاو نه‌بڕنه ناموس‌و قه‌دوباڵای ئافره‌تی خه‌ڵكی! تاوه‌كو خه‌ڵكیش چاو نه‌بڕنه ناموس‌و قه‌دوباڵای ئافره‌تی ماڵه‌وه‌یان!. |