ماوه‌یه‌كه له یه‌ك دوو ته‌له‌فزیۆن به‌رنامه‌یه‌كی دژه ره‌وتیان هه‌یه‌و، دوو كه‌سی وه‌ك ده‌ڵێن: بۆچوون جیاواز به‌رده‌ده‌نه یه‌ك‌و، شه‌ره قسه‌یان پێ ده‌كه‌ن، هه‌تا دژایه‌تی یه‌كتریش بكه‌ن‌و قسه‌ی خراپتر پێك بڵێن، بازاڕی كابرای خۆشتره، خۆ ئه‌گه‌ر قه‌ولیش بێت لیك وه‌نێزیك كه‌ونه‌وه، پێشكه‌شكار تووكی تێك ده‌چێت‌و پێی ناخۆشه. ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیه، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جاره داوا له مامۆستایانی ئایینی ده‌كرێت، نه‌چنه ئه‌و جۆره به‌رنامانه، كه ده‌ره‌نجام خه‌ڵكی زۆر پێ عێدز ده‌بێت، به‌ڵام زوو مامۆستایانی ئایینی‌و یه‌كێكی دیكه به‌ناوی (نوسه‌ر، رۆشنبیر، رۆژنامه‌نووس، ماركسی...) به‌رامبه‌ر مامۆستایانی ئایینی قیت ده‌كه‌نه‌وه‌و، ته‌نها ئه‌وه به مامۆستا ناڵێت، كه بۆی نایه‌ت یان نایزانێت، بگره له‌وه‌ش تێپه‌ڕیوه، ماوه‌یه‌كه دوو دوو مامۆستایانی ئایینی به‌رامبه‌ری یه‌كتر قیت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌ش بێ شه‌رمكردنی خه‌ڵكه له مامۆستایان‌و، بڵاوكردنه‌وه‌ی گومان‌و راڕاییه له‌ناو خه‌ڵك، تێناگه‌م ته‌له‌فزیۆن لۆ هه‌نده شیرین بووه مامۆستایان هه‌ر لێی ناگه‌ڕێنه‌وه، له كاتێكدا ده‌ره‌نجامی ئه‌م به‌رنامه‌یه، جگه له بێرێزی‌و قسه پێكگۆتن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مامۆستا‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی شك‌و گومان هیچی دیكه‌ی له‌دواوه نیه، له‌ولاش نه‌یارانی مامۆستایانی ئاینی‌و دینیش، هه‌ر خه‌ریكی پیلان چنینن، دژی ئه‌م دینه‌و ئه‌م نه‌وه‌یه، ئێمه‌ش به‌ربووینه گیانی یه‌كترو ئاگامان له هیچ نه‌ماوه. وه‌ك دكتۆر عه‌لی شه‌ریعه‌تی ده‌ڵێت: ((تۆ بڕوانه له‌م جیهانه هه‌راوه‌دا چه‌ند سه‌د ملیۆن مرۆ هه‌یه ناویان له خۆیان ناوه موسڵمان، به‌ڵام له شه‌هاده‌و ئیماندا نه‌بێ_ كه وه‌كو یه‌كتری ده‌یڵێن_ له‌سه‌ر هیچ شتێك پێك نه‌هاتوون، گوڕه‌و هه‌رایه‌و چه‌ققه‌یه، شه‌ڕه، لێكدانه ته‌ققه‌یه، جنێو‌و چنگه پڕچه‌یه، گازگزی‌و لوشك‌و له‌ققه‌یه، خۆ به‌خۆ ده‌گژ یه‌ك راچووین، بێ ئه‌وه‌ی ده‌خۆمان بگه‌ین یان هه‌ست بكه‌ین، بێ به‌ش له دین‌و دونیا بووین، دین دوژمنانی رۆژئاواش وا به‌هێزو گوڕ‌و هه‌راش، وا دڵقرپۆك‌و چاوچنۆك، به‌و هه‌موو كه‌رسته زۆره‌ی به‌ری هونه‌رو زانسته، به‌دانسته‌و به‌بێ وچان‌و پشوودان، هه‌ر خه‌ریكن خۆمان‌و ئایینه‌كه‌مان راده‌ماڵن‌و ته‌واو به‌سه‌رماندا زاڵن)). |