یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ژیان و کەسایەتی د. مەلا عبدالله ئاکرەیی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە    *****    *****   لقی كۆیەی زانایان كۆبوونەوەی فراوان و ئاساییی خۆی سازدەكات    *****    *****   لقی سۆرانی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی سازده‌كات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   شارەزوور: شاندێكی باڵای لق بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی ئینستیوتی ژیاردەكات    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن هه‌ركی ده‌كات    *****    *****   سێرگی لاڤرۆڤ: ئیسلام لە رووسیا له گەشه‌سه‌ندێكی نموونه‌یی دایه‌    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەکات و سیمینارێک بۆ زانایان رێک دەخات    *****    *****   شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   لقی گەرمانی یەکێتی زانایان لەهەواڵی تەندروستی مامۆستایانی ئایینی سنوورەکە دەپرسێت    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی شاندی پەرلەمانی عیراق دەکات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی نوسینگەی پاسپۆرتی کۆیە دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/06/2015 : 23:53:06
قه‌باره‌ی فۆنت
مێزەربەسەرانی موسڵ لە ھەڵوێستێكی مێژووییدا

مێزەربەسەرانی موسڵ ھەڵوێستێكی مێژوو

جەعفەر گوانی

بە گوێرەی ھەواڵێکی تۆڕی میدیایی رووداو کە لە زاری سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14 ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری موسڵ ھاتووە: (رۆژی چوارشەممە 3 ی حوزەیرانی 2015، چەکدارانی داعش داوایان لە سەرجەم مەلاکانی شاری موسڵ کردووە، فتوای حەڵاڵکردنی شەڕی پێشمەرگە و خوێنی کورد بدەن، بەڵام زیاتر لە 250 مەلا رەتیانكردووەتەوە فتوای لەم شێوەیە دژ بە کورد بدەن، بەو هۆیەش لەلایەن داعشەوە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە).

ئەم ھەواڵە بۆ ئێمە زۆر جێگەی سەرنجو لەسەر وەستان بوو، چونکە زۆر جاران نووسەرو رۆشنبیرانی عەلمانی و ھاوڕاکانیان ئەوەمان بەروودا دەدەنەوە کە لەو کاتەی کورد لە بن دەستی رژێمە دیکتاتۆرەکان بوو ھیچ لە زانایان و رۆشنبیرانی ئیسلامی ھەڵوێستیان بۆ پشتیوانی کورد نەبوو، ئەم قسەیە ھەرچەندە تەواو نییە، چونکە ئەوە (محسن الحکیم) لە عێراق فەتوای حەڵاڵکردنی شەڕی دژی کورد رەتدەکاتەوە، ھەروەھا کاتێك تەواوی زانایانی ئایینی عەرەب بۆ ھەمان مەبەست کۆدەکرێنەوە ھەموویان رەتی دەکەنەوە، بێجگە لە یەکێك کە مامۆستا مەلا ساڵحی کۆزەپانکی ئیقتیباس لە ئایەتێك دەکات و وەڵامی دەداتەوە، ھەروەھا لە تورکیاش ھاواری فەتحوڵا گولەن لە چەندین قۆناغ دیار بووە، لە شین و ھاواری بۆ ھەڵەبجەو کۆڕەوی کوردستانی باشوورەوە بگرە، تا دەگاتە رەخنە تووندە یەك لە دوایەکەکانی لە حکومەتی تورکیا لە بەرامبەر زەوتکردنی مافەکانی کوردانی باکوورو دانانیان لە پلە دوو... بێگومان زانای دیکەش ھەن کە لەوانەیە لێرە دەرفەتی باسکردنیان نەبێت.

ئەوەی لێرەدا گرنگە ھەڵوێستی ئەو ژمارە زۆرەی مەلاو سەیداو زانا ئاینیانەی شاری موسڵە، کە لە حاڵی ھەنووکەدا لە بن دەستی داعش دانە، کە ھەموومان دەزانین داعش چ دەوڵەتێکە، کەچی ئەم داوایەی لەو زانا ئایینیانە کردووە، بەڵام ئامادە نەبوونە بەشداری ئەم بریارە زاڵم و قورسە بدەن، بەمەش گیان و ژیانی خۆیان خستۆتە بەر ھەڕەشەوە، بۆیە چۆن کاتێك تاک و تەرا لێرەو لەوێ بە ناوی زانایانەوە قسەیەك دەکرێت گەورەی دەکەن، ھیوادارم ئەم ھەڵوێستە موسڵمانی و مرۆڤانەی ئەم زانا بەرێزانە لە مێژووی کورد بە سەروەری تۆمار بکرێت، تا بە چاکە بڵێین چاکەو بە خراپەش خراپە.