یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی زانایانی کۆمەڵی دادگەری دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای دەزگای گشتی کاروباری مین دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سعدالله یادگار کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فائق شارەزووری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ موفتی و مورشیدانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک مامۆستا مەلا طاهر بەحرکەیی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سێزدەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی وەستیەت دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (تاوانی ناوزڕاندن و لێکەوتەکانی لە ڕوانگەی یاسا) ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان؛  دەزگای روانگە (سیستەمی پاککردنەوەی ئاوی دەستنوێژ و کۆکردنەوەی ئاوی باران و دووبارە بەکارهێناوەی بۆ ئاودان و شۆردن) لە مزگەوتی حاجی جەبار براغی لە شاری هەولێر دامەزراند    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەگەڵ زانکۆی گەرمیان نەخشەی دروستکردنی بینای کۆلێژی زانستە ئایینیەکان دەست پێدەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ جەعفەر حسین کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود کوزینە کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/03/2019 : 23:57:29
قه‌باره‌ی فۆنت
بەریتانیا مەسیحیەت بە ئایینی ئاشتی نازانێت

 

بەریتانیا مەسیحیەت بە ئایینی ئاشتی نازانێت

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئیندیپێندیت کە (٢٨/٣/2019) بڵاوکرایەوە، لە ساڵی (2016)ەوە کەسێکی ئێرانی داوای ئیقامەی لە بەریتانیا کردووە، لە داواکەدا باس لەوە دەکات کە هاتۆتە بەریتانیا چونکە وازی لە ئیسلام هێناوەو بووەتە مەسیحی، لە هۆکارەکەشی باسی ئەوەی کردووە چونکە بۆی روون بووەتەوە کە مەسیحیەت ئایینی ئاشتییە. بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە داواکەیان رەتکردۆتەوە چونکە وەزارەتی ناوخۆ پێی وایە راست نییە کە مەسیحییەت ئایینی ئاشتی بێت، ئینجا بۆ بەهێزکردنی قسەکانیان چەندین دەقی ئینجلی هێناوەتەوە بەتایبەتی سیفری روئیا کە وەزارەت پێی وایە (لێوانلێوە لە دیمەنی تۆڵەسەندنەوەو خاپوورکردن و مردن و تووندرەوی)، لە کۆتایی راپۆرتەکەی وەزارەت هاتووە: (ئەم نموونانە لەگەڵ پاساوەکانی داخوازییەکەتان یەكناگرێتەوە، کە پێتان وایە ئێوە بوونەتە مەسیحی دوای ئەوەی بۆتان دەرکەوتووە کە ئایینی ئاشتییە، بە پێچەوانەی ئیسلام کە تووندڕەوی و رق و تۆڵەسەندنەوەی تێدایە).

دەمەوێت دوو سەرنجی سەرەکی لەسەر ئەم هەواڵە بدەم:

یەکەم: پێم ناخۆپشە هیچ ئایینێک لەبەر چەند دەقێك بە ئاینی شەڕو تۆڵە بناسێندرێت، چونکە ئایین لە بۆ ژیان بێت بێگومان باسی هەموو حاڵەتێکی (خۆش و ناخۆش، ئاشتی و شەڕ، تاڵی و سوێری و شیرینی) دەکات، مەسیحییەتیش بە هەمان شێوە ئەگەر چەند دەقێکی تووندڕەوی و تۆڵەسەندنەوەی تێدا بێت، کە بۆ دۆخی تایبەتین، ئەوا دەیان دەقی ئاشتیخوازانەشی تێدایە، مرۆڤەکان ئەگەر ئایینەکان وەکو خۆی (بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی بەکاربێنن) هیچ کاتێك دەقە تایبەتەکانی دۆخەکانی شەڕ ناتوانن جێگە بە دەقە ئاشتیخوازەکان لەق بکەن.

دووەم: بە دیوێکی دیکە حکومەتی بەریتانیا کارێکی زێدە باشی کردووە، چونکە ئیمان وابەستەی دڵە، با نەبێتە کەرەستەی چوونە خاریج و مسۆگەرکردنی ئیقامە، کە بەداخەوە گەنجانێکی زۆر هەبوون گیرۆدەی ئەو ئەقلیەتە بوون، کە لە یەك کاتدا خیانەتیان لە خۆیان و وڵاتان و ئەو دینەش دەکرد کە دەچوونە سەری، لەوەدا عەقڵیەتی گەورەی ئیمامی عومەرم هاتەوە بیر، تەماشای کرد ئیسلام هانی مسوڵمانان دەدات زەکاتی ماڵیان بدەنە تازە مسوڵمانەکان، بەڵام کاتێك زانی ئەوانە بۆ خاتری ئەو زەکاتە مسوڵمان دەبن نەك وەکو قەناعەتی ئیمانی، بۆیە بڕیاریدا ئەو کارەی راگرت.

 

جەعفەر گوانی

30/3/2019