یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی هەولێری زانایان لەگەڵ بەرپرسی ناوچەكانی سنوورەكەی كۆدەبێتەوە    *****    *****   توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ژیان و کەسایەتی د. مەلا عبدالله ئاکرەیی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە    *****    *****   لقی كۆیەی زانایان كۆبوونەوەی فراوان و ئاساییی خۆی سازدەكات    *****    *****   لقی سۆرانی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی سازده‌كات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   شارەزوور: شاندێكی باڵای لق بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی ئینستیوتی ژیاردەكات    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن هه‌ركی ده‌كات    *****    *****   سێرگی لاڤرۆڤ: ئیسلام لە رووسیا له گەشه‌سه‌ندێكی نموونه‌یی دایه‌    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەکات و سیمینارێک بۆ زانایان رێک دەخات    *****    *****   شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   لقی گەرمانی یەکێتی زانایان لەهەواڵی تەندروستی مامۆستایانی ئایینی سنوورەکە دەپرسێت    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی شاندی پەرلەمانی عیراق دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/08/2015 : 11:06:46
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەم رقە لە چییەوە؟

 

ئەو پیاوە نازدارە ناوی ئەسڵی (مارك هانسن) ناسراوە شێخ حەمزە یوسف، زانایەکی گەورەی موسڵمانە لە ئەمریکا، دەڵێ: دایکم هەمیشە دەیبردمە کلێسا، بەڵام لە تەمەنی ١٨ ساڵی تووشی رووداوی هاتووچۆ بووم، ماوەیەك بێهۆش کەوتم، کە هاتمەوە سەرخۆ یەکسەر بیرم لە ژیانی دوای مردن کردەوە، دەڵێ تەنها ئیسلام بە روونی باسی هەموو ئەو بابەتانە دەکات، دواتر بڕیاریدا موسڵمان بوو، هەزاران کەس لەسەر دەستی موسڵمان بوونە، چەندان خوێندنگەی ئاینی لە ئەمەریکا کردۆتەوە، ئەو نەکەوتۆتە ژێر کاریگەری موسڵمانە تووندرەوەکان، بەڵکو وێڕای ئەوەی بە مانای وشە زانانی ئایینیە، زمانی عەرەبیش زۆر بە پاراوی دەزانێت، پێڕەوی مەزەبی ئیمامی مالیکی و عەقیدەی ئەهلی سووننە لەسەر دەستی ئیمامی ماتووریدی دەکات، بەردەوام بۆ موسڵمانان دەگریێت...
لەو شەوانە لە کەناڵی سکای نیوز گووتی: (وێڕای ئەوەی موسڵمانان زۆر هەڵە دەکەن و کاری تووندرەوی خەواریجانە دەکەن، بەڵام ئەمە رێگر نەبووە لەوەی خەڵك موسڵمان ببێت، بەڵام لێشتان ناشارمەوە ئێستا جۆرە کینەو رقێك لە رۆژئاوا بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان هەیە، لەوەش ناخۆشتر موسڵمانانیش هەمان رق بەرامبەری ئەوانی دیکە دەرێژن، ئیدی سەرەنجامی ئەو رقگۆڕینەوەیە تێکدانی مرۆڤبوون و پێکەوە ژیانە...).
راست دەکات: ئەو رقە نەك لە نێوان موسڵمانو ناموسڵمانەکان، بەڵکو لە نێوان موسڵمانانی یەك نەتەوەش هەیە، ئەوە نییە لە کوردستان بە حسێب ئەندام پەرلەمانە بەرێزەکان نوێنەری خەڵکن، بەڵام گوێ لە قسەی هەندێکیان بگرن چ رق و کینەو دووبەرەکی ناکۆکی دروست دەکەن، راگەیاندنەکان چ رق و ماڵویرانیەك لە ناو ئەو گەلە بڵاودەکەنەوە، قەڵەمی بەناو رۆشنبیران و جەماعەتی فەیسبووك چ لێکترازان و رق و کینەو بێرێزیان لێ دەبارێت، ئەوەی زۆرترین جوێن بدات زۆرترین نمایشی پاڵەوانی دەکات و مەدالیای چاونەترسی وەردەگرێت... بۆیە ترس ئەگەر لەسەر مرۆڤبوونی نێوان دانیشتیوانی کیشوەرەکان و دینە جیاوازەکان هەبێت، ئەوا لە ناو کوردی بەدبەختی بێ معاشی وەستاو بەرامبەر تیرۆریستان خەریکە دەگاتە چڵەپۆپە.