یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/05/2018 : 12:15:37
قه‌باره‌ی فۆنت
ببوورن چین ئازاری مسوڵمانان نادات!!!

جه‌عفه‌ر گوانی

دوێنێ بابه‌ته‌ هه‌واڵێكم نووسی ده‌رباره‌ی ئازاری مسوڵمانانی ئیگۆر له‌سه‌ر ده‌ستی حكومه‌تی چین، كه‌ ناهێڵن به‌رۆژوو بن، ده‌بێ بخۆن بخۆنه‌وه‌، به‌ ناچاری ده‌بێ مه‌شڕوب بخۆنه‌وه‌، هه‌ر ماڵێك كه‌ نه‌بووبێته‌ شیوعی، ئه‌فسه‌رێكی شیوعیان بۆ ناردوونه‌ تا دده‌رسی شیوعیه‌تیان فێر بكات، بۆ ئه‌مه‌ یه‌ك ملیۆن پۆلیس به‌ناو ماڵانه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

دوای بابه‌ته‌كه‌ بینیم چه‌ند به‌رێزێك ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان گرتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ راست نییه‌، ئه‌مه‌ گه‌مه‌ی ئیسلامیه‌كانه‌...، ئه‌وه‌ی راستی بێت من مه‌به‌ستم نه‌بووه‌ تانه‌ له‌ چین بده‌م وه‌كو وڵات، به‌ڵكو پێویسته‌ له‌ رۆژگاری ئه‌مڕۆدا ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ بزانین، كه‌ ئه‌و تیرۆره‌ی ده‌رهه‌قی مسوڵمانان ده‌كرێت هیچی كه‌متر نییه‌ له‌وه‌ی گرووپه‌ ئیسلامیه‌ تووندڕه‌وه‌كان ده‌رهه‌قی كرۆڤایه‌تی ده‌یكه‌ن، به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌: وێرانی مسولمانه‌ تیرۆریسته‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكی تووندئاژۆی ریزپه‌ڕن، كه‌ هیچ ناوه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی دانیان پێدانانێت، هه‌روه‌ها زیانیشیان بۆ مسوڵمانان زیاتر بووه‌و مسوڵمانانیش پێشی هه‌مووان دژیان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام وێرانییه‌ی دژی مسوڵمانان ده‌كرێت له‌ چین له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تێكه‌ كه‌ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌، له‌ بۆرما له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تێكه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی خه‌لاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌رگرتووه‌، له‌ ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵه‌ گروپێكی مه‌سیحی تووندڕه‌وه‌ رۆژئاوا ده‌عمیان ده‌كات. بۆیه‌ نابێت مسوڵمان هێنده‌ ساویلكه‌ بێت كاری دژه‌ مسوڵمانه‌كان نه‌بینێت. دیاری مه‌به‌ستی من ئه‌م وشیارییه‌ بووه‌، تا به‌ تیرۆر بلێین تیرۆر له‌ هه‌ر شوێن و جێگایه‌ك بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌شمان بۆ روون ببێته‌وه‌ تیرۆر هه‌موو له‌ هه‌موو دین و بێدینێك هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی چین زۆر مه‌ترسیداره‌، چونكه‌ به‌ بیانووی دژایه‌تی تیرۆر ده‌یه‌وێت له‌و هه‌رێمه‌ ئیسلام له‌ ریشه‌وه‌ ده‌ربێنێت، به‌ پێچه‌وانه‌ی رووسیا، كاتێك دژایه‌تی شیشان و داغستان و ئه‌م شوێنانه‌ی كرد، هه‌وڵیدا ده‌رگای دینداری به‌ رووی مسوڵمانان دانه‌خات، بۆیه‌ چه‌ندان مزگه‌وتیشی بۆ دروست كردن، كه‌ ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی تره‌.

دوای ئه‌م بابه‌ته‌ چه‌ند به‌ڕێزێك كه‌ سه‌ردانی چینیان كردووه‌، كه‌وتوونه‌ته‌ ره‌خنه‌، كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ راست نییه‌، ئه‌وان ئه‌م هه‌رێمه‌ یازده‌ ملیۆن كه‌سه‌یان به‌ په‌كینی پایته‌ختی چین و شانگهایی و چه‌ند شارێكی بازرگانی پێواوه‌، كه‌ سیسته‌می شیوعی كۆنتڕۆڵی هه‌موو شتێكی كردووه‌و، جۆره‌ ئازادییه‌كیشی داوه‌ته‌ كه‌مایه‌تی مسوڵمان، به‌ڵام له‌و هه‌رێمه‌ی كه‌ زۆرینه‌ی مسوڵمانه‌، هه‌موو كۆت و به‌ندێكی خستوونه‌ته‌ سه‌ر. بۆیه‌ پێم وایه‌ راگه‌یاندن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ته‌ركیزی له‌سه‌ر ئیسلام و مسوڵمانانه‌، دواجار تیرۆری كردۆته‌ ته‌مغه‌یه‌ك به‌ به‌رۆكی ئیسلامه‌وه‌، هه‌ر كارێكی تیرۆریستی روو بدات، هه‌ركه‌ گووتیان ئه‌وه‌ مسوڵمان بوونه‌، كه‌س به‌دواداچوونی بۆ ناكات، به‌ڵام شوێنكه‌وتووانی شیوعیه‌ت و بوزیه‌ت و مه‌سیحیه‌ت و یه‌هودیه‌ت به‌ به‌رچاوی دونیا كاره‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌و جاره‌ش پاساویان بۆ ده‌هێنینه‌وه‌، ئه‌مه‌ وێڕای دۆڕانی فیكری، هه‌نگاوێكی خه‌ته‌رناكیشه‌ دژی بیری تووندڕه‌وی، كه‌ نابێ به‌ هیچ جۆرێك پاساویان بۆ بهێندرێته‌وه‌. تیرۆر له‌ هه‌ر شوێنێك و له‌ژێر هه‌ر ناوێك بێت هه‌ر تیرۆره‌، ناكرێ بانێك و دوو هه‌وا بێت.

ئه‌م باسه‌ی چین له‌ كۆمه‌له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه‌وه‌ وه‌رگیراون، له‌وانه‌:

رۆژنامه‌ی (The Times)ی به‌ریتانی به‌ناوبانگ به‌م لینكه‌: https://www.thetimes.co.uk/article/communist-officials-move-in-with-uighur-muslims-to-promote-unity-xmk8knppt

هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی فه‌رمی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (هیومان رایتس وۆچ)، به‌م لینكه‌: https://www.hrw.org/news/2018/05/13/china-visiting-officials-occupy-homes-muslim-region

رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی (The Independent): https://www.independent.co.uk/news/world/asia/china-re-education-muslims-ramadan-xinjiang-eat-pork-alcohol-communist-xi-jinping-a8357966.html

سه‌رباری چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی عه‌ره‌بی وه‌ك: (عربی21) له‌م لینكه‌:

https://arabi21.com/story/1063651/%D9%85%D9%84%D9%8A%D9%88%D9%86-%D9%85%D9%88%D8%B8%D9%81-%D8%B4%D9%8A%D9%88%D8%B9%D9%8A-%D8%B5%D9%8A%D9%86%D9%8A-%D9%8A%D8%B9%D9%8A%D8%B4%D9%88%D9%86-%D9%84%D8%A3%D8%B3%D8%A7%D8%A8%D9%8A%D8%B9-%D9%81%D9%8A-%D8%A8%D9%8A%D9%88%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B3%D9%84%D9%85%D9%8A%D9%86

هه‌روه‌ها ساسه‌ پۆست له‌م لینكه‌:

https://www.sasapost.com/muslims-in-china-in-ramadan-2018/

داوای لێبووردن ده‌كه‌م كه‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌ خێرایی نووسراوه‌