یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سید ئیسماعیل دەربەندی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   توێژنەوەیەکی ئەکادیمی لەسەر رۆڵی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەهەرێمی کوردستان بڵاو دەبێتەوە    *****    *****   ئەندامێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی مەتڕانی عەنکاوە دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی زاخۆ دەکەن    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی فەلوجە دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زنایان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەنتەری ساداتی پیرخدری دە کات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/03/2013 : 11:06:28
قه‌باره‌ی فۆنت
ئافه‌رین ته‌له‌فزیۆن تێكت به‌رداین!

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ یه‌ك دوو ته‌له‌فزیۆن به‌رنامه‌یه‌كی دژه‌ ره‌وتیان هه‌یه‌‌و، دوو كه‌سی وه‌ك ده‌ڵێن: بۆچوون جیاواز به‌رده‌ده‌نه‌ یه‌ك‌و، شه‌ره‌ قسه‌یان پێ‌ ده‌كه‌ن، هه‌تا دژایه‌تی یه‌كتریش بكه‌ن‌و قسه‌ی خراپتر پێك بڵێن، بازاڕی كابرای خۆشتره‌، خۆ ئه‌گه‌ر قه‌ولیش بێت لیك وه‌نێزیك كه‌ونه‌وه‌، پێشكه‌شكار تووكی تێك ده‌چێت‌و پێی ناخۆشه‌.

 

 ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیه‌، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جاره‌ داوا له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌كرێت، نه‌چنه‌ ئه‌و جۆره‌ به‌رنامانه‌، كه‌ ده‌ره‌نجام خه‌ڵكی زۆر پێ عێدز ده‌بێت، به‌ڵام زوو مامۆستایانی ئایینی‌و یه‌كێكی دیكه‌ به‌ناوی (نوسه‌ر، رۆشنبیر، رۆژنامه‌نووس، ماركسی...) به‌رامبه‌ر مامۆستایانی ئایینی قیت ده‌كه‌نه‌وه‌و، ته‌نها ئه‌وه‌ به‌ مامۆستا ناڵێت، كه‌ بۆی نایه‌ت یان نایزانێت،

 

 بگره‌ له‌وه‌ش تێپه‌ڕیوه‌، ماوه‌یه‌كه‌ دوو دوو مامۆستایانی ئایینی به‌رامبه‌ری یه‌كتر قیت ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كه‌ش بێ‌ شه‌رمكردنی خه‌ڵكه‌ له‌ مامۆستایان‌و، بڵاوكردنه‌وه‌ی گومان‌و راڕاییه‌ له‌ناو خه‌ڵك، تێناگه‌م ته‌له‌فزیۆن لۆ هه‌نده‌ شیرین بووه‌ مامۆستایان هه‌ر لێی ناگه‌ڕێنه‌وه‌، له‌ كاتێكدا ده‌ره‌نجامی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌، جگه‌ له‌ بێرێزی‌و قسه‌ پێكگۆتن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مامۆستا‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی شك‌و گومان هیچی دیكه‌ی له‌دواوه‌ نیه‌، له‌ولاش نه‌یارانی مامۆستایانی ئاینی‌و دینیش، هه‌ر خه‌ریكی پیلان چنینن، دژی ئه‌م دینه‌‌و ئه‌م نه‌وه‌یه‌، ئێمه‌ش به‌ربووینه‌ گیانی یه‌كترو ئاگامان له‌ هیچ نه‌ماوه‌.

  

وه‌ك دكتۆر عه‌لی شه‌ریعه‌تی ده‌ڵێت: ((تۆ بڕوانه‌ له‌م جیهانه‌ هه‌راوه‌دا چه‌ند سه‌د ملیۆن مرۆ هه‌یه‌ ناویان له‌ خۆیان ناوه‌ موسڵمان، به‌ڵام له‌ شه‌هاده‌‌و ئیماندا نه‌بێ‌_ كه‌ وه‌كو یه‌كتری ده‌یڵێن_ له‌سه‌ر هیچ شتێك پێك نه‌هاتوون، گوڕه‌‌و هه‌رایه‌‌و چه‌ققه‌یه‌، شه‌ڕه‌، لێكدانه‌ ته‌ققه‌یه‌، جنێوو چنگه‌ پڕچه‌یه‌، گازگزی‌و لوشك‌و له‌ققه‌یه‌، خۆ به‌خۆ ده‌گژ یه‌ك راچووین، بێ‌ ئه‌وه‌ی ده‌خۆمان بگه‌ین یان هه‌ست بكه‌ین، بێ‌ به‌ش له‌ دین‌و دونیا بووین، دین دوژمنانی رۆژئاواش وا به‌هێزو گوڕو هه‌راش، وا دڵقرپۆك‌و چاوچنۆك، به‌و هه‌موو كه‌رسته‌ زۆره‌ی به‌ری هونه‌رو زانسته‌، به‌دانسته‌‌و به‌بێ‌ وچان‌و پشوودان، هه‌ر خه‌ریكن خۆمان‌و ئایینه‌كه‌مان راده‌ماڵن‌و ته‌واو به‌سه‌رماندا زاڵن)).